حوكمى دوعاى ئیستیفتاح له نوێژدا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمى دوعاى ئیستیفتاح له نوێژدا
پرسیار:

حوكمى دوعاى ئیستیفتاح چییە لە نوێژدا؟

ئەو دوعایە سوننەتە و واجب نییە، نە لە نوێژى فەرزدا و نە لە نوێژى سوننەتدا.
وە ئەوەى پێویستە لەسەر نوێژخوێن كە بیڵێت ئەوەیە هەموو ئەوانە بخوێنێت كەلە پێغەمبەرى خواوە هاتوون، واتە هەندێ جار ئەم جۆرەیان بخوێنێت و هەندێ جاریش ئەوى تریان بڵێت، ئەوەش بۆ ئەوەى هەموو ڕووەكانى سوننەت بپێكێت، وە ئەگەریش تەنها یەك جۆریانى دەزانى و هەر ئەوەى دەوتەوە ئەوا هیچی تێدا نییە و ئاساییە، چونكە ئەوەى زاهیرە ئەوەیە كە پێغەمبەرى خوا هەموو جۆرەكانى دوعاى ئیستیفتاحى دەوت وە لە تەحیاتیشدا ئەوەش بۆ ئاسانكارى كردن بۆ سەرخەڵكى، وە هەروەها ئەو زیكرەى دواى نوێژیش بە هەمەجۆر دەیووت پێغەمبەرى خوا لەبەر دوو سوود:

سوودى یەكەم: بۆ ئەوەى مرۆڤ لەسەر یەك جۆر بەردەوام نەبێت، چونكە ئەگەر تەنها لەسەر یەك جۆر بەردەوام بوو بە هەمیشەیی ئەوا وەكو كارێكى ئاسایی لێ دێت و تەنانەت ئەگەر بێ ئاگایش بێت واى لێ دێت كە بەدەم ئەو زیكرە دەڵێت ئەگەر بەبێ مەبەستیش بێت چونكە بووەتە كارێكى ئاسایی بەلایەوە، بەڵام ئەگەر هاتوو هەموو جۆرەكانى جێ بەجێ كرد و هەرجارەو بەجۆرێك زیكرى دەكرد ئەوا زیاتر ئاگاى لە دڵ و دەمی خۆیەتى و بەئاگاییەوە دەیڵێت.

سوودى دووەم: بۆ ئاسانكارى وسووكى لەسەر ئوممەت، بەشێوەیەك كە هەرجارەو جۆرێكى دەڵێت بەگوێرەى ئەوەى كە بۆى گونجـاوە.

جا لەپێناو ئەو دوو سوودەدا هەندێ لە پەرستشەكان بە هەمەچەشنى هاتوون وەكو دوعاى ئیستیفتاح و تەحیات و زیكرەكانى دواى نوێژ.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –

سەردان: ١,١٣٠ بەش: نوێژ