بێ دەنگ بوون لەنێوان خوێندنی سوڕەتی فاتیحە و سوڕەتەکەی دواتر: ماڵپەڕی وەڵامەکان
بێ دەنگ بوون لەنێوان خوێندنی سوڕەتی فاتیحە و سوڕەتەکەی دواتر
پرسیار:

ئایا لە پێغەمبەرى خواوە هاتووە كە بێدەنگ بووبێت لەنێوان فاتیحە و سورەتەكەى دواتریدا؟

وەستان لەنێوان خوێندنى فاتیحە و سورەتەكەى دواتردا لە پێغەمبەرى خواوە نەهاتووە بەپێى ئەوەى كە زانایان بۆى چوون لەسەر ئەوەى كە ئیمام بێدەنگ دەبێت بەئەندازەى ئەوەى مەئموم بتوانێت فاتیحە بخوێنێت، نەخێر بەڵكو ئەوە وەستانێكى كەمە ئەوەندەى هەناسەیەك وەربگریت ئەمە لەلایەك، وە دەرگایەكیش بكاتەوە لە مەئموم بۆ ئەوەى دەست بە خوێندنى قورئان بكات و تەواوى بكات با ئیمامیش قورئان بخوێنێت، جا بۆیە ئەوە بێدەنگبونێكى كەم و كورتە و درێژ نییە.

 سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –

سەردان: ١,٣٠٢ بەش: نوێژ