گەر ئافرەت لەکاتى نوێژدا هەندێ شوێنى دەربکەوێت وەکو مل یان قژ و زوو خۆى داپۆشێت ئایا نوێژەکەى بەتاڵ نابێتەوە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
گەر ئافرەت لەکاتى نوێژدا هەندێ شوێنى دەربکەوێت وەکو مل یان قژ و زوو خۆى داپۆشێت ئایا نوێژەکەى بەتاڵ نابێتەوە؟

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان 
یەکەم: داپۆشینی جەستە مەرجە بۆ تەواو دروستی نوێژ لای هەموو زانایان بە ڕەحمەت بن، ئەوەش بۆ پیاو و ئافرەت، بەڵگەش لەسەر ئەوە دایکمان عائشە دەگێڕێتەوە لە پێغەمبەری خواوە  کەفەرمویەتی: ( خوای گەورە نوێژی هیچ ئافرەتێکی پێگەیشتوو [بالغ] قبووڵ ناکات ئەگەر حیجاب نەکات)رواە ابو داود و الترمذﻱ ، وصححه الألباني في "سنن أبي داود" .
دووەم: هەرکەس نوێژی کرد خۆی داپۆشی بێت بەڵام بەبێ مەبەست شوێنێکی دەرکەوت لەکاتی نوێژەکە پاشان ڕاستەوخۆ دایپۆشێت، نوێژەکەی دروستە، جا چ پیاو بێت یان ئافرەت. وە چ شوێنێکی ئاسایی بێت یان هەستیار کەم بێت یان زۆر.
ابن عثیمین بەڕەحمەت بێت دەفەرموێت: " ئەگەر شوێنێکی زۆری دەرکەوت ولەکاتێکی کەم دایپۆشێت ئەوا نوێژەکەی دروستە و بەتاڵ نابێتەوە، وەک ئەوەی بایەک هەڵبکات و کەسێک لە ڕکوع بێت، جلەکەی هەڵداتەوە لەسەر لاشەی، بەڵام دەسبەجێ بیگێڕێتەوە، ڕاست ئەوەیە: کەنوێژەکەی دروستە، چونکە بەزویی خۆی داپۆشیوە و بەمەبەست وای نەکردوە، وەخوای گەورەش فەرموەیەتی: ( فَاتَّقُوا اللَّهَ مَا اسْتَطَعْتُمْ ) واتە: لەخوا بترسن بەگوێرەی تواناتان. التغابن/16" انتهى من "الشرح الممتع" (2/75)
بۆیە، نوێژەکەت دروستە، چونکە ڕاستەوخۆ خۆت داپۆشیوە، پێویست بە دووبارەکردنەوە ناکات.
واللە أعلم

ستافى وەڵامەکان

سەردان: ٣,٧٣٨ بەش: نوێژ