حوکمی شایەتى دان بۆ كەسێك بە ئیمان بەهۆى تەنها هاتووچۆكردنى بە مزگەوتەوە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی شایەتى دان بۆ كەسێك بە ئیمان بەهۆى تەنها هاتووچۆكردنى بە مزگەوتەوە
پرسیار:

ئایا شایەتى بۆ كەسێك دەدرێت بە ئیمان بەهۆى تەنها هاتووچۆكردنى بە مزگەوتەوە وەكو لە فەرموودەدا هاتووە؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

بەڵێ بێگومان ئەوەى كە ئامادەى پێنج فەرزەى نوێژ دەبێت لە مزگەوتەكان، ئەو ئامادەبوونەى بەڵگەیە لەسەر ئیمانەكەى، چونكە ئەوەى پاڵى پێوە دەنێت كەلە ماڵەوە دەربچێت و ناڕەحەتى رێكردن بەرەو مزگەوت بگرێتەبەر تەنها باوەڕبوونیەتى بە خواى گەورە. عز وجل .

 بەڵام ئەو بەشەى پرسیارەكە كە دەڵێت: ( وەكو لە فەرموودەدا هاتووە) ئەوە ئاماژە دەكات بۆ ئەوەى كەلە پێغەمبەرەوە   گێڕراوتەوە كە فەرموویەتى: ((إذا رأيتم الرجل يعتاد المساجد فاشهدوا له بالإيمان)) (1)  بەڵام ئەو فەرموودەیە لاوازە و صحیح نیە لە پێغەمبەرى خواوە    .
 سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –

(1)  أخرجه الترمذي، كتاب الإيمان، باب ما جاء في حرمة الصلاة (2617) .

سەردان: ١,٢٠٠ بەش: نوێژ