داواى لێ خۆش بوون بۆ کافر و بێباوەڕ: ماڵپەڕی وەڵامەکان
داواى لێ خۆش بوون بۆ کافر و بێباوەڕ
پرسیار:

ئایا دروستە داواى لێخۆشبوون لە خواى گەورە بکەین بۆ کەسێک کە بە کافری مردبێ و باوەڕی بەخواى گەورە نەبوبێ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

 نوێژ كردن لە سەر بێ‌ باوەڕان و دوو ڕووان ، و داوای لێخۆشبوون ، ( ترحم ) كردن حەرامە و قەدەغە كراوە ، ئەوەش لە بەر وتەی خوای پەروەردگار كــــە فەرموویەتی : [ وَلاَ تُصَلِّ عَلَى أَحَدٍ مِّنْهُم مَّاتَ أَبَدًا وَلاَ تَقُمْ عَلَىَ قَبْرِهِ إِنَّهُمْ كَفَرُواْ بِاللّهِ وَرَسُولِهِ وَمَاتُواْ وَهُمْ فَاسِقُونَ ] ( سورة التوبة : 84 ) .
وە سەبارەت بە هۆكاری هاتنە خوارەوەی ئەم ئایەتە ( عبدالله ) ی كوڕی ( عمر )  ڕەزاى خوایان لێ بێ دەفەموون كە  كاتێك كە ( عبدالله ) ی كوڕی ( أبی سلول ) مرد ، پێغەمبەری خوا بانگ كرا بۆ ئەوەی كە نوێژی لە سەر بكات ، كاتێك كە پێغەمبەری خوا هەستا نوێژی لە سەر بكات ، منیش دەرپەڕیم تاكو بەرامبەری وەستام ، جلەكەیم گرت و وتم ئەی پێغەمبەری خوا ئایا نوێژ لە سەر دوژمنی خوا ( ابن أبی ) دەكەی كە لە ڕۆژی ئەوەدا ئەوە و ئەوەی وتووە ؟! دەڵێ‌ : وتەكانیم بۆ دەژمارد ، یان بە پێغەمبەری خوای وت : ئایا خوای پەروەردگار نەهی لێ‌ نەكردوویت كە نوێژ لە سەر دوو ڕوان بكەیت ؟ و ئەم ئایەتەی خوێندەوە : [ اسْتَغْفِرْ لَهُمْ أَوْ لاَ تَسْتَغْفِرْ لَهُمْ إِن تَسْتَغْفِرْ لَهُمْ سَبْعِينَ مَرَّةً فَلَن يَغْفِرَ اللّهُ لَهُمْ ] پێغەمبەری خواش لەو كاتەدا بزگە پێكەنینێكی بۆ كرد ، و فەرمووی : ئەی ( عمر )  دووركەوە لێم ! بەڵام كە من زۆر بۆم دووبارە كردەوە ، فەرمووی : خوای پەروەردگار داویەتی بە دەستی خۆم كامەیان هەڵبژێرم ، منیش نوێژكردنم لە سەریان هەڵبژارد ، خوای پەروەردگار پێ‌ی فەرمووم : [ اسْتَغْفِرْ لَهُمْ أَوْ لاَ تَسْتَغْفِرْ لَهُمْ إِن تَسْتَغْفِرْ لَهُمْ سَبْعِينَ مَرَّةً فَلَن يَغْفِرَ اللّهُ لَهُمْ ] ، وە ئەگەر بشزانم كە ئەگەر زیاد لە حەفتا جاریش داوای لێخۆش بوونیان بۆ بكەم خوای پەروەردگار لێیان خۆش دەبێت بۆیان زیاد لە سەر حەفتا جارەكەش دەیكەم ، ( عمر ) ڕەزاى خواى لێ بێ وتی : ئەو دوو ڕووە ، دەڵێت : بەڵام پێغەمبەری خوا نوێژی لە سەر كرد و ئێمەش لە گەڵیا نوێژمان لە سەر كرد ، و دواتر كەوتە ڕێ‌ تاكو لە سەر گۆڕەكەی وەستا ، تاكو لێبوونەوە ، پاشان گەڕایەوە و زۆری پێ‌ نەچوو ، ئەو دوو ئایەتەی سورەتی ( برا‌ءة ) هاتنە خوارەوە ، [ وَلاَ تُصَلِّ عَلَى أَحَدٍ مِّنْهُم مَّاتَ أَبَدًا وَلاَ تَقُمْ عَلَىَ قَبْرِهِ إِنَّهُمْ كَفَرُواْ بِاللّهِ وَرَسُولِهِ وَمَاتُواْ وَهُمْ فَاسِقُونَ ] دەڵێت : دوای ئەوە پێغەمبەری خوا نوێژی لە سەر هیچ دووڕوویەك نەكرد ، و لە سەر گۆڕی كەسیان نەدەوەستا ، تاكو خوای پەروەردگار بردیەوە ، دەڵێت : پاشان خۆم سەرسوڕمانم دەهات لە بوێری خۆم بەرامبەر بە پێغەمبەری خوا لەو ڕۆژەدا ، خوای پەروەردگار و پێغەمبەركەشی زاناترن .   
 
وە لە ( المسیب ) ی كوڕی ( حرن ) ەوە دەگێڕنەوە كە فەرموویەتی : كاتێك كە ( أبو طالب ) ی مامی پێغەمبەری خوا لە سەرەمەرگدا بوو ، پێغەمبەری خوا هاتە لای و بینی ( أبو جهل ) ، و ( عبدالله ) ی كوڕی ( أبو أمیە ) ، و ( المغیرە )ی لە لایە ، پێغەمبەری خوا فەرمووی : ئەی مام تۆ لە هەموو كەس زیاتر مافت بە سەر منەوەیە ، و لە هەمووشیان دەستی باڵاترت هەبووە ، بگرە تۆ لە باوكیشم زیاتر مافت بەسەرمەوە هەیە ، بۆیە بڵی ( لا إله إلا الله ) بۆ ئەوەی گەواهیت بۆ بدەم لە لای خوای پەروەردگار لە سەر ئەو وشەیە ، لەو كاتەدا ( أبو جهل ) ، و ( عبدالله ) ی كوڕی ( أمیە ) پێیان وت : ئەی ( أبو طالب ) واز دەهێنی لە ئایینی ( عبدالمطلب ) ؟! 

وە لە ( علی ) یەوە ڕەزاى خواى لێ بێ دەگێڕنەوە كە فەرموویەتی : گوێم لێبوو موسڵمانێك داوای لێخۆشبوونی بۆ باوك و دایكی بێ‌ باوەڕی دەكرد ، منیش پێم وت : داوای لێخۆشبوون بۆ باوك و دایكی بێ‌ باوەڕت دەكەی ؟! لە وەڵامدا وتی : ئەی ئەوە نیە پێغەمبەر ( إبراهیم ) داوای لێخۆشبوونی كردووە بۆ باوكی بێ‌ باوەڕی ؟ دەڵێت : ئەوەم بۆ پێغەمبەری خوا گێڕایەوە ؟! لەو كاتەدا ئەم ئایەتە دابەزی : [ مَا كَانَ لِلنَّبِيِّ وَالَّذِينَ آمَنُواْ أَن يَسْتَغْفِرُواْ لِلْمُشْرِكِينَ وَلَوْ كَانُواْ أُوْلِي قُرْبَى مِن بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُمْ أَصْحَابُ الْجَحِيمِ وَمَا كَانَ اسْتِغْفَارُ إِبْرَاهِيمَ لِأَبِيهِ إِلاَّ عَن مَّوْعِدَةٍ وَعَدَهَا إِيَّاهُ فَلَمَّا تَبَيَّنَ لَهُ أَنَّهُ عَدُوٌّ لِلّهِ تَبَرَّأَ مِنْهُ إِنَّ إِبْرَاهِيمَ لأوَّاهٌ حَلِيمٌ ] .

پێشەوا ( النووی ) ـ بە ڕەحمەت بێت ـ لـە ( المجموع : 5 / 144 ، 258 ) دا فەرموویەتی : (( الصلاة على الكافر ، والدعاء له بالمغفرة حرام ، بنص القرآن والإجماع )) 
واتە : نوێژكردن لە سەر بێ‌ باوەڕ ، و پاڕانەوە بۆی بە لێخۆش بوون حەرام و قەدەغەیە بە دەقی قورئانی پیرۆز و كۆڕای زانایان .


سەرچاوە : کتێبی ئەحکامەکانى جەنازە ، لە نوسینى زاناى پایەبەرز شێخ ئەلبانی ڕەحمەتی خواى لێ بێ .
 

سەردان: ١,٩٥٩ بەش: بیروباوه‌ڕ