حوكمى ئەو کەسانەی کە مەدح و وەصفی پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم بۆ مەبەستى بازرگانى بەكاردەهێنن: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمى ئەو کەسانەی کە مەدح و وەصفی پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم بۆ مەبەستى بازرگانى بەكاردەهێنن
پرسیار:

حوكمى ئەو كەسە چییە كە مەدح و وەصفی پێغەمبەر    بۆ مەبەستى بازرگانى بەكاربهێنێت؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

حوكمى ئەوە حەرامە، وە دەبێت ئەوە بزانرێت كە ئەو كەسەى وەصف و ستایشی پێغەمبەر    دەكات دەكرێت بە دوو بەشەوە:
یەكەمیان: مەدحێك بێت كە شایستەى پێغەمبەر بێت    بەبێ ئەوەى زیادەڕەوى تێدا بكات ئەوا ئاساییە، واتە وەكو خۆى وەصفی بكات.
دوومیان: ئەوەیە كە ئەو كەسەى وەصفی دەكات لە ئاستی خۆى زۆر بەرزترى بكاتەوە بۆ پلەیەك كە خودى پێغەمبەرى خوا    نەهى لێكردووە و دەفەرموێت: ((لا تطروني كما أطرت النصارى المسيح ابن مريم، فإنما أنا عبد، فقولوا عبد الله ورسوله)). واتە: زیادەڕەویم تێدا مەكەن وەكو چۆن گاورەكان زیادەڕەویان لە مەسیحى كوڕى مەریەم كرد، بەڵام من بەندەم، بۆیە بڵێن: بەندە وپێغەمبەرى خوا

حوكمى ئەوە حەرامە، وە دەبێت ئەوە بزانرێت كە ئەو كەسەى وەصف و ستایشی پێغەمبەر    دەكات دەكرێت بە دوو بەشەوە:
یەكەمیان: مەدحێك بێت كە شایستەى پێغەمبەر بێت    بەبێ ئەوەى زیادەڕەوى تێدا بكات ئەوا ئاساییە، واتە وەكو خۆى وەصفی بكات.
دوومیان: ئەوەیە كە ئەو كەسەى وەصفی دەكات لە ئاستی خۆى زۆر بەرزترى بكاتەوە بۆ پلەیەك كە خودى پێغەمبەرى خوا    نەهى لێكردووە و دەفەرموێت: ((لا تطروني كما أطرت النصارى المسيح ابن مريم، فإنما أنا عبد، فقولوا عبد الله ورسوله))(١)
واتە: زیادەڕەویم تێدا مەكەن وەكو چۆن گاورەكان زیادەڕەویان لە مەسیحى كوڕى مەریەم كرد، بەڵام من بەندەم، بۆیە بڵێن: بەندە وپێغەمبەرى خوا. جا ئەوەى مەدحى پێغەمبەر بكات بەوەى كە : فریادڕەسی لێقەوماوانە و وەڵام دەرەوەى دوعاى پێگیراوانە و ئەو خاوەنى دونیا و دوارۆژە و غەیب دەزانێت و هاوشێوەى ئەم شتانە ئەوا حەرامە، بەڵكو دەگاتە ئاست وپلەى شیرك و هاوەلأ دانانى گەورە بۆ خوا كە خاوەنەكەى لە بازنەى ئیسلام دەكاتە دەرەوە، بۆیە ئەم جۆرە مەدح و ستایشە دروست و ڕەوا نییە.  
پاشان دەگەڕێینەوە بۆ باسى ئەوەى كە مەدح و ستایشكردنى پێغەمبەرى خوا    بكاتە هۆى بازرگانى و دەستكەوتى دونیایی و پەیداكردن بژێوى خۆى، ئەوا دەڵێین ئەم كارە حەرامە و دروست نییە، چونكە وەصف كردنى پێغەمبەر بەو شێوەیەى كە دروستە و رێگەپێدراوە ئەوا عیبادەتە و مرۆڤ پێى نزیك دەبێتەوە لە خوا .
 خواى گەورەش دەفەرموێت: (مَنْ كَانَ يُرِيدُ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا وَزِينَتَهَا نُوَفِّ إِلَيْهِمْ أَعْمَالَهُمْ فِيهَا وَهُمْ فِيهَا لا يُبْخَسُونَ) (15) )أُولَئِكَ الَّذِينَ لَيْسَ لَهُمْ فِي الآخِرَةِ إِلاَّ النَّارُ وَحَبِطَ مَا صَنَعُوا فِيهَا وَبَاطِلٌ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ) (هود:15، 16)
 واتە: ئەوەى بەكردەوەكانى ژیانى دونیا و خۆشیەكانى دەوێت ، ئەوا لەژیانى دونیادا بەتەواوى و بآكەم وكوڕى پاداشتى كردەوەكانیان دەدەینەوە . بەڵام ئەوانە لەڕۆژى دواییدا جگە لە ئاگرى دۆزەخ كە ئازارى گەرمیەكەى دەچێژن هیچى تریان بۆ نیە ، و سوودى ئەوەى كە كردبوویان نەمابوو ، و كردەوەكانیان پووچەڵ بووبوویەوە ، چونكە لە پێناوى خواى پەروەردگاردا ئەنجامیان نەدابوو .
 والله الهادي إلى سواء الصراط .

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –


(١) أخرجه البخاري،، كتاب أحاديث الأنبياء، باب قول الله تعالى: (واذكر في الكتاب مريم) (3445).

سەردان: ٢,١٢٠ بەش: پێغەمبەری خودا