ڕۆژێک لە ماڵى پێغەمبەرى خوادا صلى الله عليه وسلم: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ڕۆژێک لە ماڵى پێغەمبەرى خوادا صلى الله عليه وسلم
پرسیار:

پێغەمبەر چۆن ڕۆژەکانی بەسەر دەبرد؟ بۆ نموونە لەدوای نوێژی بەیانی چی دەکرد ، و چۆن خواردنی دەخوارد و چ کاتێک و ئادابی چۆن بوو لە نان خواردندا؟ و لەدوای نیوەڕۆوە چی دەکرد  تاوەکو كاتى نوستن ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

پێغەمبەر کاتێ بەیانی بەسەردا بهاتایە لەمزگەوت نوێژی بەهاوەڵان دەکرد ، پاشان دادەنیشت لەشوێنی نوێژەکەیدا و زیکری خوای دەکرد تاوەکو خۆر دەردەکەوت ، وهاوەڵانیش لەگەڵی دادەنیشتن ، وهەندێ جار باسی زەمانی نەفامیان دەکرد و پێ دەکەنین .

وە نوێژی چێشتەنگای دەکرد ، چوار ڕکات یاخود زیاتری دەکرد ، عائیشە خوای لێ ڕازێ بێت دەڵێت: " كَانَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يُصَلِّي الضُّحَى أَرْبَعًا، وَيَزِيدُ مَا شَاءَ اللهُ " رواه مسلم (719) .
واتە: پێغەمبەری خوا چوار ڕکات نوێژی چێشتەنگای دەکرد ، وزیاتری دەکرد ئەوەندەی خوا ویستی لەسەر بوایە.

بەڵام لەماڵەکەیدا ، لەخزمەتی ماڵ ومنداڵدا بوو ، مەڕی دەدۆشی وجلەکانی خۆی پاک دەکردەوە و دەیدووریەوە ، و خزمەتی خۆی دەکرد ، و پێڵاوەکانى پاک دەکردەوە ، وکاتێ کاتی نوێژ بهاتبایە دەچوو بۆ نوێژ ونوێژی بەخەڵک دەکرد ، پاشان دادەنیشت و گوێی لەشکایەتەکانیان دەگرد وئامۆژگاری دەکردن ونێوانیانی چاک دەکرد ، دواتر دەگەڕایەوە بۆ ماڵ .

وە پرسیار کراوە لەعائیشە : " مَا كَانَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَعْمَلُ فِي بَيْتِهِ؟ فقَالَتْ: كَانَ بَشَرًا مِنَ الْبَشَرِ يَفْلِي ثَوْبَهُ ، وَيَحْلُبُ شَاتَهُ ، وَيَخْدُمُ نَفْسَهُ " .
رواه أحمد (26194) ، وصححه الألباني في "الصحيحة" (671) .
واتە: پێغەمبەری خوا چی دەکرد لەماڵەکەیدا ؟ گوتی: ئەو مرۆڤێک بوو لەمرۆڤەکان ، جلەکانی پاک دەکردەوە ، ومەڕەکەی دەدۆشی ، وخزمەتی خۆی دەکرد.

لەڕیوایەتکی تردا هەر لەعائیشەوە هاتووە (24903) : " كَانَ يَخِيطُ ثَوْبَهُ ، وَيَخْصِفُ نَعْلَهُ، وَيَعْمَلُ مَا يَعْمَلُ الرِّجَالُ فِي بُيُوتِهِمْ " وصححه الألباني في "صحيح الجامع" (4937).
واتە: جلەکانی دەدووریەوە ، ونەعلەکەی پینە دەکرد ، وئەو کارەی دەکرد کەپیاوان لەماڵدا دەیکەن.

وە ئیمامی البخاري (676) لەئەسوەدەوە گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: " سَأَلْتُ عَائِشَةَ مَا كَانَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَصْنَعُ فِي بَيْتِهِ؟ قَالَتْ: كَانَ يَكُونُ فِي مِهْنَةِ أَهْلِهِ - تَعْنِي خِدْمَةَ أَهْلِهِ - فَإِذَا حَضَرَتِ الصَّلاَةُ خَرَجَ إِلَى الصَّلاَةِ " .
واتە: پرسیارم لەعائیشە کرد پێغەمبەری خوا چی دەکرد لەماڵەکەیدا ؟ 
گوتی: لەخزمەتی ماڵ ومنداڵەکانی دا بوو ، وکاتێ کاتی نوێژ بهاتبایە دەردەچوو بۆ نوێژ.

وەپێغەمبەر   هەرگیز عەیبی لەخواردن نەدەگرد ، گەر حەزی پێ بکردایە دەیخوارد گەرنا لێی دەگەڕا .
وەهەندێ جار مانگ دەهات ودەچوو جگە لەخورما وئاو هیچ شتێک نەبوو بیخوات  .
ئەبو هورەیرە خوا لێی ڕازی بێت دەڵێت : " مَا عَابَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ طَعَامًا قَطُّ ، إِنِ اشْتَهَاهُ أَكَلَهُ وَإِلَّا تَرَكَهُ " رواه البخاري (3563) ، ومسلم (2064) .
پێغەمبەر   هیچ کات عەیبی لەخواردن نەدەگرد ، گەر حەزی پێ بکردایە دەیخوارد گەرنا لێی دەگەڕا .

وە عائیشە  خوا لێی ڕازی بێت دەڵێت : " إِنْ كُنَّا لَنَنْظُرُ إِلَى الْهِلاَلِ ثُمَّ الْهِلاَلِ ، ثَلاَثَةَ أَهِلَّةٍ فِي شَهْرَيْنِ ، وَمَا أُوقِدَتْ فِي أَبْيَاتِ رَسُولِ اللَّهِ نَارٌ ، فَقُلْتُ – أي عروة بن الزبير - : يَا خَالَةُ ! مَا كَانَ يُعِيشُكُمْ ؟ قَالَتِ : الأَسْوَدَانِ : التَّمْرُ ، وَالْمَاءُ ، إِلاَّ أَنَّهُ قَدْ كَانَ لِرَسُولِ اللَّهِ جِيرَانٌ مِنَ الأَنْصَارِ كَانَتْ لَهُمْ مَنَائِحُ ، وَكَانُوا يَمْنَحُونَ رَسُولَ اللَّهِ مِنْ أَلْبَانِهِمْ ، فَيَسْقِينَا " . رواه البخاري (2567) ، ومسلم (2972) .
واتە : ئێمە جارى وا بووە سێ جار مانگ نوێبوونەوەمان لەماوەى دوو مانگاندا دەبینى ، لەماڵەکەى پێغەمبەرى خوادا ئاگر نەدەکرایەوە ، عوروە دەڵێ : گوتم : ئەی بەچى دەژیان ؟ گوتى : بەدوو شتە ڕەشەکە ، خورماو ئاو ، ئەوەندەش هەبوو ، کە هەندێک دراوسێی پێغەمبەرى خوا لە ئەنساریەکان حوشترى شیردەریان هەبوون کە لە ماڵەکانیانەوە شیریان بۆ پێغەمبەرى خوا دەهێناو ئەویش پێی دەداین .

وە لەسوننەتدا بەدوور ودرێژی باسی وەجبەی خواردنەکانی پێغەمبەر نەکراوە .

وە عادەتی موسوڵمانان لەو زەمانەدا وا نەبووە لەڕۆژێکدا سێ جار نان بخۆن ، وەک ئەوەی ئێستا هەیە ، بەڵکو تەنها دوو جار نانیان دەخوارد ، خواردنێک لەسەرەتای ڕۆژدا کەپێی دەوترا ( الغداء ) ، چونکە لەبەیانی دا بوو ، و ( الغدوة )، واتە : سەرەتای ڕۆژ ، وخواردنێکیش لەئێوارەدا ، وپێی دەوترا (العشاء).

وە گەر بیویستایە خەڵک بۆ بابەتێکی گرنگ کۆ بکاتەوت بانگی دەکرد " الصلاة جامعة " پاشان قسەی لەگەڵ دەکردن لەبارەی ئەو شتەی کەدەیویست ، وە هەروەها گەر بیویستایە  وەفدێک بنێرێت ، وە هەواڵیان پێ بدات بەیاسا وتەشریعێک ، وهاوشێوەی ئەمانە . 

وە پێغەمبەر پێش نیوەڕۆ دەنوست کەپێی دەوترێت (القيلولة) بەڵکو شەو بتوانێت شەونوێژ بکات  ، ودەیفەرموو : ( قِيلُوا فَإِنَّ الشَّيْطَانَ لَا يَقِيلُ ) رواه الطبراني في "الأوسط" (28) ، وحسنه الألباني في "الصحيحة" (1647) .
واتە: قەیلولە بکەن شەیتان قەیلولە ناکات .

وە پێغەمبەر هەواڵی خەڵکی دەپرسی چ دەکەن وچ کارەن ولەبازاڕ چۆنن ، وسەردانی نەخۆشی دەکرد و وەڵامی بانگیان بۆ دەعوەت دەدایەوە ، ویارمەتی هەژار وبێ نەوای دەدا ، وهەموو کاتەکانی لەخزمەتی موسوڵماناندا بەسەر دەبرد وفەرمانی پێ دەکردن بەچاکە وڕێگری لێ دەکردن لەخراپە، وجگە لەمانەش:
- ئیمامی مسلم (102) لەئەبو هورەیرەوە خوا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : " أَنَّ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مَرَّ عَلَى صُبْرَةِ طَعَامٍ فَأَدْخَلَ يَدَهُ فِيهَا، فَنَالَتْ أَصَابِعُهُ بَلَلًا فَقَالَ: ( مَا هَذَا يَا صَاحِبَ الطَّعَامِ ؟ ) ، قَالَ أَصَابَتْهُ السَّمَاءُ يَا رَسُولَ اللهِ، قَالَ: ( أَفَلَا جَعَلْتَهُ فَوْقَ الطَّعَامِ كَيْ يَرَاهُ النَّاسُ، مَنْ غَشَّ فَلَيْسَ مِنِّي) . 
پێغه‌مبه‌ر صلی الله عليه وسلم تێپەڕ بوو به‌لای كۆمه‌ڵێك خوارده‌مه‌نیدا ده‌ستی تێخست و په‌نجه‌كانی ته‌ڕ بوون، فه‌رمووی: (ئه‌مه‌ چییه‌ ئه‌ی خاوه‌نی خۆراك) ئه‌ویش گوتی: باران لێی داوه‌ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، فه‌رمووی: (ئه‌ی نه‌ ئه‌بوو ته‌ڕه‌كه‌ت بخستایه‌ته‌ سه‌ره‌وه‌ تا خه‌ڵكی بیبینێت؟ هه‌ر كه‌س غەش بكات له‌ ئێمە نییه‌).

- وە ئیمامی البيهقي (20851) لەجابرەوە خوا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : پێغەمبەری خوا صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمووی: ( انْطَلِقُوا بِنَا إِلَى الْبَصِيرِ الَّذِي فِي بَنِي وَاقِفٍ نَعُودُهُ ) , وَكَانَ رَجُلًا أَعْمَى " . صححه الألباني في "الصحيحة" (521) .
واتە: بڕۆ بابڕۆین بۆلای بینەر ئەوەی کەلەبەنی واقیفە وسەردانی دەکەین.
جا مەبەسەی لەو ( بینەرە)پیاوێک بوو کەنابینا بوو!!

- وە ئیمامی النسائي (1414) لەعبداللەی کوڕی ئیبن ئەوفاوە خوا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : " كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يُكْثِرُ الذِّكْرَ، وَيُقِلُّ اللَّغْوَ، وَيُطِيلُ الصَّلَاةَ ، وَيُقَصِّرُ الْخُطْبَةَ ، وَلَا يَأْنَفُ أَنْ يَمْشِيَ مَعَ الْأَرْمَلَةِ ، وَالْمِسْكِينِ فَيَقْضِيَ لَهُ الْحَاجَةَ ". صححه الألباني في " صحيح النسائي " . 
واتە: پێغەمبەری خوا زۆر زیکری دەکرد ، وقسەی کەم دەکرد ، ونوێژی درێژ دەکردەوە ، وخوتبەی کورت دەکردەوە ، هەرگیز لەوە بێزار نەدەبوو لەگەڵ بێوەژن وهەژاردا بڕوات وپێویستیەکەی بۆ جێ بەجێ بکات .

وەکاتێ شەو بهاتایە ونوێژی عیشای بۆ خەڵک بکردایە ، گەر شتێکی گرنگ هەبوایە لەکار وباری موسوڵمانان لەگەڵ گەورە هاوەڵاندا سەرقاڵ دەبوو پێوەی ، گەرنا هەندێ کاتی لەگەڵی خێزانەکانی دا بەسەر دەبرد وقسە وحیکایەتی دەکرد . 
ئیمامی أحمد (178) ، والترمذي (169) وحسنه ، لەعومەرەوە خوا لێی ڕازی بێت گێڕاویانەتەوە ودەڵێت : " كَانَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَسْمُرُ عِنْدَ أَبِي بَكْرٍ اللَّيْلَةَ كَذَلِكَ فِي الْأَمْرِ مِنْ أَمْرِ الْمُسْلِمِينَ ، وَأَنَا مَعَهُ " . صححه الألباني في " صحيح الترمذي " .
واتە: پێغەمبەری خوا صلی الله عليه وسلم شەوێک لەگەڵ ئەبو بەکردا مایەوە وقسەیان دەکرد لەبارەی کارێک لەکارەکانی موسوڵمانانەوە ، ومن لەگەڵی بووم.

 ابن كثير رحمه الله دەڵێت : پێغەمبەری خوا صلی الله عليه وسلم ڕەوشتی وا بوو هەڵس وکەوتی خۆش بوو وبەردەوام موژدە دەر بوو ، وگاڵتەی لەگەڵ خێزانەکانی دا دەکرد ، وبەزەیی پێدا دەهاتنەوە ، ونەفەقەی بۆ فراوان دەکردن ، ولەگەڵیان پێ دەکەنی ، وهەموو شەوێک خێزانەکانی لەو ماڵەدا کۆ دەبوونەوە کەپێغەمبەر تیایدا دەمایەوە ، هەندێ جار نانی ئێوارەی لەگەڵ دەخواردن ، دواتر هەریەکە ودەچوو بۆ ماڵی خۆی ، ولەسەر یەک جێگا لەگەڵی خێزانی دا دەنوست ، وبەتەنها جلی لای خوارەوە دەنوست وجلی سەرەوەی دادەنا ، وکاتێ نوێژی عیشای بکردایە هەندێ قسەی لەگەڵ خێزانەکانی دا ، دواتر دەنوست ، بەوە دڵی خۆش دەکردن " تفسير ابن كثير " (2/242) .

دواتر پێغەمبەر لەسەرەتای شەودا دەنوست ، پاشان هەڵدەستا بۆ شەو نوێژ، ئەوەندەی خوا ویستی لەسەر بوایە نوێژی دەکرد ، تاوەکو بیلال بانگی دەدا بۆ نوێژی بەیانی دوو ڕکات نوێژی دەکرد دواتر دەچوو بۆ نوێژ .
ئیمامی أبو داود (56) لەعائیشەوە وا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: " أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَانَ يُوضَعُ لَهُ وَضُوءُهُ وَسِوَاكُهُ ، فَإِذَا قَامَ مِنَ اللَّيْلِ تَخَلَّى ثُمَّ اسْتَاكَ " .
واتە: پێغەمبەر ئاوی دەست نوێژی بۆ دادەنرا لەگەڵ سیواکەکەیدا ، گەر شەو هەستایە بۆ نوێژ سەرئاوی دەکرد وپاشان سیواکی دەکرد 

وە عداللەی کوڕی عەباس خوا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : " بِتُّ عِنْدَ خَالَتِي مَيْمُونَةَ ، فَتَحَدَّثَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مَعَ أَهْلِهِ سَاعَةً ، ثُمَّ رَقَدَ ، فَلَمَّا كَانَ ثُلُثُ اللَّيْلِ الآخِرُ ، قَعَدَ فَنَظَرَ إِلَى السَّمَاءِ ، فَقَالَ : ( إِنَّ فِي خَلْقِ السَّمَوَاتِ وَالأَرْضِ وَاخْتِلاَفِ اللَّيْلِ وَالنَّهَارِ لَآيَاتٍ لِأُولِي الأَلْبَابِ) ، ثُمَّ قَامَ فَتَوَضَّأَ وَاسْتَنَّ فَصَلَّى إِحْدَى عَشْرَةَ رَكْعَةً ، ثُمَّ أَذَّنَ بِلاَلٌ، فَصَلَّى رَكْعَتَيْنِ ثُمَّ خَرَجَ فَصَلَّى الصُّبْحَ " .
رواه البخاري (4569) ومسلم (763) .
واتە: لەلای پورم میموونە کەخوشکی دایکم بوو مامەوە ، ماوەیەک پێغەمبەر لەگەڵی خێزانەکەیدا قسەی کرد ، پاشان نوست ، کاتێ کەسێ یەکی شەو هات ، هەستا وتەماشای ئاسمانی کرد ، فەرمووی:  ( إِنَّ فِي خَلْقِ السَّمَوَاتِ وَالأَرْضِ وَاخْتِلاَفِ اللَّيْلِ وَالنَّهَارِ لَآيَاتٍ لِأُولِي الأَلْبَابِ)

به‌ دڵنیایى له‌ دروست كردنی ئاسمانه‌كان و زه‌ویه‌كان و جیاوازی نێوان شه‌و و ڕۆژ له‌ تاریكی و ڕووناكی و له‌ كورتی و درێژی و له‌ ساردی و گه‌رمی و له‌ هێمنی و ئارامی و قه‌ره‌باڵغی ئه‌مانه‌ هه‌مووی به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكران له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایى و تواناو ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌ بۆ كه‌سانێك كه‌ خاوه‌نی عه‌قڵێكی ڕاست و ساغ و سه‌لیم و ته‌واو بن .
پاشان هەستا ودەست نوێژی شوشت ودەمی بەسیواک پاک کردەوە و یازدە ڕکات نوێژی کرد ، پاشان بیلال بانگی دا ، دوو ڕکات نوێژی کرد ودواتر دەرچوو نوێژی بەیانی کرد .

 بەکورتی :
ژیانی پێغەمبەری خوا : ڕۆتینی سادە نەبوو ، هەروەک هەندێک وا لێی تێ دەگەن ، بەڵکو کارێکی مەبەست دار بوو ، وپیرۆز بوو ، هەروەک پەروەدگاری فەرمانی پێ کردووە : ( قُلْ إِنَّ صَلَاتِي وَنُسُكِي وَمَحْيَايَ وَمَمَاتِي لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ) الأنعام/ 162 .
واته: ئه‌ی محمد- - پێیان بڵێ: نوێژ كردن و حه‌یوان سه‌ربڕین و ژیان و مردنم بۆ الله یه‌ كه‌ په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانه‌، چۆن نوێژ كردن بۆ غه‌یری خوا شه‌ریك دانانه‌، حه‌یوان سه‌ربڕینیش بۆ غه‌یری خواو ناوی غه‌یری خوای له‌سه‌ر بێنی ئه‌ویش هه‌ر شه‌ریك دانانه‌ بۆیه‌ خوای گه‌وره‌ به‌یه‌كه‌وه‌ هێناویه‌تیه‌وه‌، وه‌ ته‌نها بۆ خوا ئه‌ژیم وه‌ له‌ پێناو خوای گه‌وره‌شدا ئه‌مرم .

ژیانی پێغەمبەر ، جێ بەجێ کردنی فەرمانانی خودا بوو لەواقع دا ، هەروەک عائیشه خوا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە .
ئیمامی مسلم لە صەحيحەکەیدا (746) لەسەعدی کوڕی هیشامی کوڕی عامرەوە گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: بەعائیشەم گوت : " يَا أُمَّ الْمُؤْمِنِينَ ؛ أَنْبِئِينِي عَنْ خُلُقِ رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ؟ 
قَالَتْ: أَلَسْتَ تَقْرَأُ الْقُرْآنَ؟ 
قُلْتُ: بَلَى !! 
قَالَتْ: فَإِنَّ خُلُقَ نَبِيِّ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَانَ الْقُرْآنَ ".

واتە: ئەی دایکی باوەڕداران هەواڵی ژیانی پێغەمبەری خودام پێ دەدەیت ؟
گوتی: ئایا تۆ قورئان ناخوێنیت ؟
گوتم : بەڵێ !
گوتی: ڕەوشتی پێغەمبەری خودا قورئان بوو .

والله أعلم .

سەردان: ٤,٠٤٠ بەش: پێغەمبەری خودا