دەربارەى هێنانى كچێكى 9 ساڵ لەلایەن پێغەمبەرەوە صلى الله علیه وسلم تاچەند ڕاستە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
دەربارەى هێنانى كچێكى 9 ساڵ لەلایەن پێغەمبەرەوە صلى الله علیه وسلم تاچەند ڕاستە؟
پرسیار:

دەربارەى هێنانى كچێكى 9 ساڵ لەلایەن پێغەمبەرەوە تاچەند ڕاستە؟

بسم الله الرحمن الرحيم
ئەو كچەى كە پێغەمبەرى خوا لە تەمەنى نۆ ساڵى دا هێناى (عائیشە)یە دایكى ئیمانداران ئەمەش ڕاستە و زۆر شتێكى ئاسایى یە بۆ دیراسەكردنى ئەم مەسەلەیەش پێویستە ئەم شتانەمان لا ڕوون بێت:
یەكەم: مارەكردنى كچى تەمەن منداڵ دروستە پێش بالغ بوونى واتە تەنها مارە بڕین نەك گواستنەوەى، ئەم مارەبڕینەى عائشە كە لە بوخاریدا بەناوى (زواج الابكار) ەوە حەدیسى لەسەر هاتووە بەڵگەیە لەسەر ئەم مەسەلەیە.
دووەم: هاندان بۆ مارە كردنى عائشە لەلایەن پێغەمبەرەوە وەحى بووە ویستى خوا بووە و هەواو ئارەزوو نەبووە.
سێ یەم: عائشە هەرچەندە تەمەنى نۆ ساڵ بووە پێگەشتوو و باڵغ بووە.
ئەوەش بزانە زۆركەسى دڵ نەخۆش ئەم مەسەلەیە دەوروژێنن بەمەبەستى تانەدان و ڕەخنەگرتن لە ئیسلام و پێغەمبەران و پێغەمبەر كە ئەڵێن (محمد) كچێكى تەمەن نۆ ساڵى مارە كردووە بەڵام نازانن ژنى یەكەمى (خدیجه) بێوەژن بووە و پێش ئەم دوو شوى ترى كردووە و تەمەنیشى لە پێغەمبەر گەورەتربووە.
ئەوەش بزانە پێگەشتن و باڵغ بوون بەتەمەن نییە و لەكەسێكەوە بۆ كەسێكى تر و لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێكى تر دەگۆڕێت بەتایبەت شوێنى گەرمەسێر و كەش و هەواى لادێ و دووربوون لە ژینگەى ئاڵۆز و تەنانەت جۆرى خۆراك و پەروەردە كاریگەریان هەیە لەسەر گەیشتن و گەورەبوون با تەمەنیش كەم بێت.
لەلایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٣,٨٨٥ بەش: پێغەمبەری خودا