حوکمی بەڕۆژوو بوون لە ڕۆژی لەدایک بونی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم : ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی بەڕۆژوو بوون لە ڕۆژی لەدایک بونی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

یەکەم : هیچ گومانی تێدا نی یە کەوا ڕۆژوی سوننەت ، یەکێکە لەو عیبادەتانەی کەوا پاداشتی زۆرە لای خوای گەورە ، وە هەندێک ڕۆژ هەیە سوننەت وایە تێیدا بەڕۆژوو بیت ، وەک بەڕۆژوو بونی ڕۆژی عەرەفە و عاشوراء ، وەبەڕۆژوو بونی  ڕۆژی دووشەم و پێنج شەم لە هەفتەیەکدا ، وە بەڕۆژوو بوونی سێ ڕۆژ لەمانگێکدا ، کە ئەکاتە ڕۆژی سیانزە و چواردە و پانزەی مانگی عەرەبی ئەکات ، وە بەڕۆژوو بونی شەش ڕۆژ لەمانگی شەوالدا ، یا بەڕۆژوو بوون لە مانگی شەعبان ،و مانگی موحەڕەم دا ، وەهەموو ئەمانە بەڵگە لەسەر بەڕۆژوو بونیان هاتووە لە فەرمودەی صەحیدا .

بەڵام لەمانەی کەباس کران کە بەڕۆژوو بون تێیاندا سوننەتە ، بەڕۆژوو بونی ڕۆژی لەدایک بونی پێغەمبەرى تێدا نەبوو ، هەر بۆیە دروست نی یە هیچ کاتێک تایبەت بکرێت بە خواپەرستى  بۆ نمونە بەڕۆژو بوون بەبۆنەی ڕۆژی لەدایک بونی یا هاوشێوەی ئەوە ، چونکە هیچ بەڵگەیەک نەهاتوە لەلایەن پێغەمبەر و هاوەڵەکانی ڕەزایای خوایان لێبێت ،  لەسەر بەڕۆژو بوونی ، ئەمانە لەپێشتر و پێداگیرتر بوون لە سەر دەست گرتنیان بە خێرو سوننەت ، شتێکیش لەلای ئەوان دین نەبوبێت ئەمڕۆ نابێت بەدین .

وەپێغەمبەری خوا فەرمویەتی :  «مَن أحدث في أمرِنا هذا ما ليس منه فهو رد»؛ رواه مسلم. 
واتا : هەرکەسێک شتێک دابنێت ، فەرمانی ئێمەی لەسەر نەبێت ، ئەوا ڕەت ئەکرێتەوە . 

دووەم : بەڵام ئەگەر کەسێک عادەتی وابێت کەوا ڕۆژی دوشەم و پێنج شەم ڕۆژە سپیەکان بەڕۆژوو بێت ، یەک بگرێتەوە لەگەڵ ڕۆژی لەدایک بونی پێغەمبەر  ، ئەوا دروستە و کێشەی تێدا نی یە. 

ئیمامی موسلم لە ٲبو قەتادەوە بۆمان ڕیوایەت ئەکات کەوا پرسیار لە پێغەمبەری خوا کرا دەربارەی بەڕۆژوو بونی ڕۆژی دوشەم ؟  ئەویش فەرموی : «ذاك يوم ولدتُ فيه، ويوم بعثت - أو أُنْزِل عليَّ - فيه» قال: فقال: «صوم ثلاثةٍ من كل شهر، ورمضان إلى رمضان: صوم الدهر»، قال: وسئل عن صوم يوم عرفة؟ فقال: «يكفِّر السنة الماضية والباقية»، قال: وسُئِل عن صوم يوم عاشوراء؟ فقال: «يكفِّر السنة الماضية». 
واتا : ئەم ڕۆژە ئەوەیە کەوا تێیدا لە دایک بوم ، وە ئەو ڕۆژەیە کەوا وەحیم بۆهات تێیدا ، ئەفەرموێت دواتر فەرموی بەڕۆژوو بونی سێ ڕۆژ لەمانگێکدا ، وە ڕەمەزان بۆ ڕەمەزان ، وەکوو بەڕۆژوو بونی هەموو ساڵەکە وایە ، ٲبو قەتادە فەرموی : وەپرسیاری بەڕۆژوو بونی ڕۆژی عەرەفەی لێکرا ؟ ئەویش فەرموی : تاوانی ساڵێکی ڕابردو و داهاتوو ئەسڕێتەوە ، ئەفەرموێت وە پرسیاری بەڕۆژووبونی ڕۆژی عاشورای لێکرا ؟ ئەویش فەرموی : تاوانی ساڵێکی ڕابردوو ئەسڕێتەوە.

بەڵام تایبەت کردنی ڕۆژێک لەساڵێکدا ، لەبەر یادی لەدایک بونی پێغەمبەر : کارێکی داهێندراوە پێچەوانەی شەرعی خوایە ، پێغەمبەری خوا هەموو ڕۆژی دوشەم بەڕۆژوبووە نەک تەنها یەک ڕۆژ لە ساڵێکدا .

سێیەم : زاناى پایەبەرز ئیبن عوسیمین فەرمویەتی : باشترین وتە کە وتراوە دەربارەی ڕۆژی لەدایک بونی پێغەمبەر شەوی نۆی ئەم مانگه بووە ، نەک شەوی دوازدە ، چونکە ئەمە هیچ ئەساسێکی مێژویی نی یە ، بەگوێرەی قسەی  فەلک ناسەکان بێت ، ڕۆژی لەدایک بونی ڕۆژی نۆیەم ئەم مانگەیە ، بەڵام ئایا زاندراوە لە چ ڕۆژیکدا لەدایک بووە ؟؟

وەڵام : بەڵێ لەڕۆژی دوشەم لەدایک بووە ، چونکە پێغەمبەر پرسیاری لێکرا دەربارەی بەڕۆژوو بونی ڕۆژی دوشەم ، ئەویش فەرموی : «ذاك يوم ولدتُ فيه»، 
واتا : ئەو ڕۆژەیە کەوا تێیدا لەدایک بومە ، بەڵام ئەم ڕۆژە لە چ مانگێکدایە نەزاندراوە ، بەڵام ڕاسترین وتە کە وترابێت ڕۆژی نۆیەم بووە ، جا هەر ڕۆژێک بوبێت بەلاى ئێمەوە گرنگ نیە لە نۆیەم یا دوازدەیەم یا جگەلەوانەش دابێت ، بەڵام گرنگ ئەوەیە کەوا نیاز پاک بین بۆ خوا ، وە شوێن پێغەمبەرى خوا بکەوین ، وە نیەت پاکی و شوێن کەوتن لەخۆماندا جێبەجێ بکەین ،چونکە ئاینی ئیسلام هەر کەس لەسەری بێت یا بێتە ناوی ئیلا ئەڵێت ( أشهد ألاَّ إلهَ إلاَّ الله وأشهدُ أنَّ محمَّدًا رسول الله)

وە پرسیار کراوە لە زانای پایەبەرز شێخ صالح الفوزان  : 
ئایا دروستە ڕۆژی لەدایک بوونی پێغەمبەر ڕۆژوو بگیردرێت ؟ 
لە وەڵامدا فەرمویەتى :

نەخێر ، ڕۆژوو خودا و پێغەمبەرەکەی دایان ناوە ، و فەرمانیان نەکردووە پێمان بەڕۆژوو بین .
بەڵێ ڕۆژی دوو شەم بەڕۆژوو دەبیت ، نەک لەبەر ( 12 ى ربیع الٲول) ؛ هەموو دوو شەمەیەک لەهەموو هەفتەیەکدا بەڕۆژوو دەبیت ، ئەوە سوننەتە .

سەردان: ٥,٣٣٥ بەش: بیدعە و داهێنراوەکان