(50) هۆکار بۆ سەرخستنى پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم: ماڵپەڕی وەڵامەکان
(50) هۆکار بۆ سەرخستنى پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم
پرسیار:

ئێمە وەکو موسڵمان چی بکەین بۆ سەرخستنى پێغەمبەرمان محمد ؟ هۆکارەکانى سەرخستنى پێغەمبەرى خوا کامانەن؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

یەکەم پایە لەپایە گەورەکانی ئیسلام بریتی یە لە: ( شهادة أن لا إله إلا لله وأن محمداً رسول الله) . 
واتە: شایەتی دانە بەوەی هیچ پەرستراوێک شیاوی پەرستن نی یە بەحەق جگە لەخودا ، وە موحەممەد نێردراوی خودایە.

وە بەجێ هێنانی بەشی دووەمی شەهادەکە بریتی یە لە ( أن محمداً رسول الله ) کە بەم شێوەیه دێتە جێ:
یەکەم :بەڕاست دانانی پێغەمبەر لەهەموو ئەو شتانەی هەواڵی پێ داوە ، و یەکەمیان : ئەوەیە ئەو پێغەمبەری خودایە ونێردراوی ئەوە بۆ جن ومرۆڤ بەگشتی بۆ گەیاندنی وەحیەکەی پێیان کەقورئان وسوننەتە ودینی ئیسلامی لەخۆ گرتووە ئەو دینەی کەخودا جگە لەو هیچ دینێکی تری قەبوڵ نی یە .

دووەم : گوێڕایەڵی کردنی وڕازی بوون بەحوکمەکەی ، وبەتەواوی تەسلیم بوون پێی ، وخۆ یەکلای کردنەوە بۆ سوننەتەکانی وشوێن کەوتنی ، ولادان وپشتگوێخستنی جگە لەو .

سێیەم : خۆشویستنی پێغەمبەر بەئەندازەیەک زیاتر بێت لەخۆشەویستی باوک ودایک ومنداڵ وخودی خۆتیش ، ئەمەش دەبێتە هۆی بەگەورە دانانی ، وسەرخستنی ، ودیفاع کردن لێی ، وپابەند بوون بەوەی هێناویەتی .
واجبە لەسەر موسوڵمان ؛ هەوڵی بەدەست هێنانی ئەوە بدات ، بەڵکو ئیمانی دروست بێت ، وبەشی دووەمی کەلیمەی تەوحید بەجێ بێنێت ، و بۆ ئەوەی شەهادەی( أن محمداً رسول الله )تەواو بێت ، دوو ڕووەکان دەیانگوت : { نشهد إنك لرسولُ الله والله يعلمُ إنك لرسولُهُ واللهُ يشهدُ إنَّ المنافقين لكاذبون} {المنافقون : 1} .
ئێمه‌ شایه‌تی ئه‌ده‌ین كه‌ تۆ پێغه‌مبه‌ری خوایت - -  وه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌زانێ كه‌ تۆ به‌ڕاستی پێغه‌مبه‌رو - -  نێردراوی خوای گه‌وره‌ی ، وه‌ خوای گه‌وره‌ به‌دڵنیایی شایه‌تی ئه‌دات كه‌ مونافیقان له‌م قسه‌ كردنه‌یان درۆ ئه‌كه‌ن كه‌ ئه‌ڵێن: ئێمه‌ له‌ دڵه‌وه‌ شایه‌تی ئه‌ده‌ین كه‌ تۆ پێغه‌مبه‌ری خوای گه‌وره‌ی - -  
ئەو قسەیە هیچ سودی پێ نەگەیاندن ، چونکە ئەوان ماناکەیان بەجێ نەهێنا .


فەرموون ئەم (50) خاڵەى خورەوە دەتوانن لەڕێگاى کار کردن پێی بەو مافانە هەڵسین کەلەسەرمانە بەنیسبەت پێغەمبەرەوە :

لەسەر ئاستی تاکدا :

1. بیرکردنەوە لەدەلالەتی پێغەمبەرایەتیەکەی ئەوەی کەیەکلا کەرەوەیە لەو ڕووەی کەئەو نێردراوی خوایە ، وقورئان بەڕاستی خستۆتەوە وچەندان بەڵگە هەن لەسەر پێغەمبەراتیەکەی.

2. فێربوونی ئەو بەڵگانەی کە لەقورئان وسوننەت وکۆ دەنگی زانایاندا هاتوون لەسەر واجبی گوێڕایەڵی پێغەمبەر ، وفەرمان کردن بەشوێنکەوتنی ، وشوێن پێ هەڵگرتنی .

3. عیلم وزانست بوون بەوەی خودا سوننەتی پێغەمبەرەکەی پاراستووە ، ئەوەش لەڕێگای هەوڵێکی گەورەی زانایان کەلەهەموو سەردەمەکاندا پێی هەستاون ، سەحیح وزەعیفیان لێک جودا کردووەتەوە ، وبەجواترین شێوە کۆیان کردووەتەوە بەشێوەک هاوشێوەی نییە لەئومەتانی پێشوودا .

4. هەست کردن بەخۆشەویستی پێغەمبەر لەدڵدا بەبیرکردنەوە لەسیفەتەکانی ، وخوێندنەوەی تایبەت مەندیەکانی وڕەوشتە بەرزەکانی ، وئەو کەسێک بووە هەموو کەمال وتەواویەکی مرۆڤی تێدا کۆ بووەتەوە .

5. هەست کردن بەفەزڵ وگەورەی وچاکەی لەسەر هەموو تاکێکی لە ئێمە ، چونکە ئەوە ئەو بوو کەدینی خودای بەئێمە گەیاند بەجوانترین شێوە ، پێغەمبەر بەرنامەکەی گەیاند وئامۆژگاری ئومەتەکەی کرد وئەوەی لەسەری بوو ئەدای کرد  .

6. هەست کردن بەوەی پێغەمبەر بەبەزەی ترین کەس بووە بەرانبەر ئومەتەکەی ، هەروەک خوای گەورە لەبارەیەوە فەرموویەتی : { النبي أولى بالمؤمنين من أنفسهم } {الأحزاب : 6}.
واته: پێغه‌مبه‌ری خوا - - له‌ پێشترو شایانتره‌ به‌ باوه‌ڕداران له‌ نه‌فسی خۆشیان له‌ دڵسۆزى و سۆزو به‌زه‌یى و په‌رۆشى بۆیان.

7. زانینی ئەو ئایەت وفەرموودانەی کەباس لەڕێز وفەزڵی دەکەن لەلای خودا ، وخۆشەویستی خودا بۆی ، وڕێز لێنانی خودا بۆی .

8. پابەند بوون بەفەرمانەکانی خوداوە بەخۆشویستنی پێغەمبەر زیاتر لەنەفسی خۆمان  ، لەبەر ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر : ( لن يؤمن أحدكم حتى أكون أحب إليه من نفسه وولده ووالده والناس أجمعين) .
واتە: هیچ کەسێک لەئێوە ئیمانی نیە یاخود تەواو نی یە تاوەکو منی لەخۆی ومنداڵ وباوک وهەموو خەڵک خۆشتر نەوێت.

9. پابەند بوون بەفەرمانەکانی خودا بەوەی بەڕێز بین لەگەڵ پێغەمبەر وسوننەتەکانی لەبەر ئەم ئایەتە پیرۆزە : { يا أيها الذين آمنوا لا ترفعوا أصواتكم فوق صوت النبي ولا تجهروا له بالقول كجهر بعضكم لبعض أن تحبط أعمالكم وأنتم لا تشعرون } {الحجرات : 2} 
واته: ئه‌ی باوه‌ڕداران كاتێك كه‌ قسه‌ ئه‌كه‌ن ده‌نگتان به‌رز مه‌كه‌نه‌وه‌ به‌سه‌رووی ده‌نگی پێغه‌مبه‌ری خوا - -  وه‌ با ده‌نگتان له‌سه‌رووی ده‌نگی ئه‌و نه‌بێ وه‌كو چۆن هه‌ندێكتان له‌گه‌ڵ هه‌ندێكی ترتاندا به‌ ده‌نگى به‌رز قسه‌ ئه‌كه‌ن، واته‌: به‌ڕێزو ئیحتیرامه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا - -  قسه‌ بكه‌ن، یان كه‌ بانگتان كرد مه‌ڵێن: ئه‌ی محمد - -  به‌ڵكو بڵێن: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - - ، چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - -  تووڕه‌بێ به‌ تووڕه‌بوونی ئه‌ویش خوای گه‌وره‌ تووڕه‌بێت و كرده‌وه‌كانتان به‌تاڵ بێته‌وه‌و ئێوه‌ هه‌ست نه‌كه‌ن.

10. خۆ یەکلای کردنەوە بۆ فەرمانی خودا بەدیفاع کردن لەپێغەمبەر وسەرخستنی وپاراستنی لەهەموو بێڕێزیەک کەبەرانبەری دەکرێت ، هەروەک خوای گەورە فەرموویەتی : ( لتؤمنوا بالله ورسوله وتعزروه وتوقروه) .

11. چاوەڕێ کردنی پاداشتی گەورە لەدواڕۆژدا لەئەنجامی خۆشویستنی پێغەمبەر بەشێوەیەکی دروست ، بەشێوەیەک ببێتە هاوڕێی پێغەمبەر لەبەهەشتدا ، لەبەر ئەو فەرموودەیەیی پێغەمبەر کەبەو پیاوەی فەرموو کەگوتی من خودا وپێغەمبەرەکەیم خۆش دەوێت : ( أنت مع من أحببت ).
واتە: تۆ لەگەڵ ئەوەی کەخۆشت دەوێت.

12. سوور بوون لەسەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەر هەرکات ناوی هێندرا ، ولەدوای بانگ ، ولەڕۆژی هەینی ، ولەهەموو کاتێکدا ، لەبەر بوونی پاداشتی گەورە لەسەری ، وئەو مافە گەورەیەیی کەهەیەتی بەسەرمانەوە .

13. خوێندنەوەی ژیاننامەی پێغەمبەر لەگەڵ هەڵوێسته کردن لەسەر ئەو ڕوداوانەی کەڕووی داون وپەند وەرگرتن لێیان ، وە بەستنیان بەژیان و واقعی ئەمڕۆمانەوە .

14. سوور بوون لەسەر شوێنکەوتنی  پێغەمبەر لەهەموو شتەکاندا ، هەرچەند گەر یەکجاریش بێت لەژیانماندا .

15. ئاگادار ودوور بوون لەگاڵتەکردن بەشتێک لەسوننەتەکانی پێغەمبەر .

16. خۆشویستنی کەس وکارەکەی پێغەمبەر وەک خێزان ومنداڵەکان ونەوەکانی .

17. خۆشویستنی هاوەڵەکانی پێغەمبەر وڕێز گرتن لێیان وباوەڕ بوون بە بەڕێزییان بەراورد بەوانەی لەدوای ئەوان هاتوون لەعیلم وکرداردا .

18. خۆشویستنی زانایان وڕێز گرتن لێیان ، لەبەر ئەو ڕێزەی کەهەیانە کەئەویش هەڵگرتنی میراتی پێغەمبەرانە ، چونکە زانایان میرات گری پێغەمبەرانن  .

 

لەسەر ئاستی خێزان وکۆمەڵگا :

19. پەروەردە کردنی منداڵ لەسەر خۆشویستنی پێغەمبەرى خوا  .

20. ‌پەروەردە کردنی منداڵ لەسەر شوێنکەوتنی پێغەمبەرى خوا   لەهەموو ڕوویەکەوە . 

21. کڕینی ئەو کتێبانەی کەباس لەژیاننامەی پێغەمبەرى خوا دەکەن .

22. ‌تایبەت کردنی وانەیەک یاخود زیاتر  لەژیاننامەکەی لەحەفتەیەکدا کەهەموو خێزان بەشدار بن تیایدا.

23. چاو لێ کردنی مێرد لە  پێغەمبەرى خوا لەڕووی مامەڵەکردن لەگەڵ خێزانەکەی ومنداڵەکانی دا.

24. هەڵنانی منداڵ لەسەر لەبەر کردنی ئەو زیکرانەی کە پێغەمبەرى خوا فێری کردووین وبەکردار ئەنجام دانی .

25. ‌هەڵنانی منداڵ لەسەر ئەوەی بەشێک لەڕۆژەکەیان تایبەت کەن بەجێ بەجێ کردنی فەرمودەکانی ، وەک: کەفالەتی هەتیو ، وخواردن دان بەهەژار ، ویارمەتی دانی کەسانی موحتاج.

26. ‌دانانی پێش بڕکێیەک لەنێو خێزاندا لەبارەی ژیانی پێغەمبەرى خواوە .

27. ‌ناساندنی ژیاننامەی  پێغەمبەرى خوا بەخێزان لەڕێگای تەتبیق کردنی مەشروعێک بەناو نیشانی ( يوم في بيت الرسول). واتە: ڕۆژێک لەماڵی پێغەمەردا .

 

لەسەر ئاستی خوێندن وئەوانەی کاری تێدا دەکەن:
28. ڕواندن و ‌ناشتنی خۆشەویستی پێغەمبەر لەدەروونی قوتابی دا ئەوەش لەڕێگای ڕوونکردنەوەی مافەکانی  پێغەمبەرى خوا لەسەر ئومەتەکەی .

29. زۆر ئەنجام دانی کۆڕ وسیمنار کە بەشێک لە ژیانی  پێغەمبەرى خوا لەخۆ بگرێت.

30. ‌هەڵنان بۆ لێکۆڵینەوە لەژیانی  پێغەمبەرى خوا وەهەڵنانی لێکۆڵەرەوان لەو بوارەدا .

31. ئەنجام دانی پێش بڕکێی ساڵانە بۆ قوتابیان بۆ باشترین لێکۆڵینەوە کە ژیانی  پێغەمبەرى خوا لەخۆ بگرێت ودانانی هەدیە وجائیزەی بەنرخ بۆیان.

32. کردنەوەی دەورەی ڕاهێنان بۆ کەسانێک کەبتوانن شوێنی  پێغەمبەرى خوا بکەون و لە سوننەتەکانى شارەزابن.

 

لەسەر ئاستی پێشەوایان وبانگخوازان وقوتابی زانست:

33. ڕوونکردنەوەی تایبەت مەندی بانگەوازەکەی و پەیامەکەی  پێغەمبەرى خوا وئەو نێردراوە بەپاکی ولێبوردەیی وئەسڵ لەدەعوەکەی ئەودا سوور بوونە لەسەر هیدایەت دانی هەموو خەڵک بۆ تەنها پەرستنی خودا.

34. کارکردن لەبانگ کردنی خەڵکی دا و ڕێنوێنی کردنیان بۆ ئەو دینه ، بەهەموو جۆرەکان وعەشیرەتەکانەوە .

35. ڕوونکردنەوەی سیفەتی خەلقی وخولقی پێش وپاش بوون بە پێغەمبەر .

36. ڕوونکردنەوەی فەزائیلەکانی  پێغەمبەرى خوا وتایبەت مەندیەکانی ئومەتەکەی بەجوانترین شێواز وئوسلوب .

37. ڕوونکردنەوەی هەڵوێستەکانی  پێغەمبەرى خوا لەگەڵ خێزان ودراوسێ وهاوەڵانی دا .

38. ڕوونکردنەوەی چۆنیەتی مامەڵەکردنی  پێغەمبەرى خوا لەگەڵ دوژمنانی دا لەئەهلی کتاب وموشیرک ومونافیقان .

39. ‌ڕوونکردنەوەی مەنهەج وڕێبازەکەی  پێغەمبەرى خوا لەژیانی ڕۆژانەیدا.

40. ‌باسکردنی فەتوای زانایانی ئومەت ئەوەی کەحوکمی بێڕێزی بەرانبەر بەپێغەمبەریان ڕوون کردووەتەوە و واجبی ڕق بوونەوە لەو کەسانەی کەئەو کارە دەکەن وخۆ بەری کردن لێیان.

41. هەڵنانی خەڵک لەسەر خوێندنەوەی ژیاننامەی  پێغەمبەرى خوا لەسەر چاوە ئەسڵیەکانەوە وڕونکردنەوەی ئەوە بۆیان .

41. لابردن وڕەددانەوەی ئەو گومانانەی کەدەوروژێندرێت لەبارەی  پێغەمبەرى خوا وژیاننامەکەیەوە.

 

لەسەر ئاستی دامەزراوەی خێرخوازی وبانگەوازییەکان :

42. چاپ کردنی کتێبی تایبەت بەژیاننامەکەی بەجۆرەها زمانی جودا ودابەش کردنی بەسەر مەرکەز وجامیعە ومەکتەبەکاندا .

43. دەرکردنی بڵاوکراوە و ڕۆژنامەیەکی تایبەت بەژیاننامەی  پێغەمبەرى خوا ، بەشێوەیەک جوانیەکانی ئەم ئومەتە وپێغەمبەرەکەی بەخەڵک بناسێنێت .

44. تایبەت کردنی چەند جێگایەک بۆ دابەشکردنی شیریت و سیدی و کتاب ئەوانەی کەباس لەژیاننامەی  پێغەمبەرى خوا دەکەن.

 

لەسەر ئاستی ئەو کەسانەی کەلەبواری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا کار دەکەن و ماڵپەڕ و پەیجیان هەیە:

45. دروست کرنی ماڵپەڕێک کە گرنگی بدات بەدەرخستنی جوانیەکانی ئەم دینە وڕوانینی ئیسلام بۆ هەموو پێغەمبەرانی تر.

46. دروست کردنی پەیج لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کە گرنگی بدەن بەژیانی  پێغەمبەرى خوا وبەرنامەکەی بۆ هەموو خەڵک ڕوون بکەنەوە.

47. بەشدار بوون لەو حیوارانەی کەلەگەڵ غەیرە موسوڵماندا ڕێک دەخرێن بۆ بانگ کردنیان بۆ دیراسە کردنی شەخسی  پێغەمبەرى خوا و ئەو دینەی کەهێناویەتی .

48. ‌ڕێکخستنی چەند نامەی ئەلیکترۆنی و بەرنامەیەک کە هەستێت بەبڵاوکردنەوەی فەرموودە وئامۆژگاریەکانی پێغەمبەرى خوا .

49. ئامادە کردنی شتێک لەبارەی ژیان  پێغەمبەرى خوا ودەعوە وبانگەوازەکەی بەتایبەت لەبۆنە وڕوداوە لەناکاوەکاندا .

50. ‌بڵاوکردنەوە و ناساندنى ئەو کتێب و وتار و موحازەرانەی کە باس لەژیانی  پێغەمبەرى خوا دەکەن .

برا وخوشکی موسڵمان ..
واجبە لەسەر ئێمە هەموان هەر یەکە وبەگوێرەی توانای پێغەمبەرەکەمان سەر بخەین ، هەر بۆیە ئەمەمان ئامادە کرد بەڵکو کەس عوزری نەمێنێت ، دەی با هەموومان بڵاوی بکەینەوە لەڕێگاى نامە و کۆڕ ومەجلیس ...هتد . .
 

سەردان: ٥,٢٢٨ بەش: پێغەمبەری خودا