حوكمى قورئان خوێندن چى یە لەسەر گۆڕ ئایا دروستە یان نا؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمى قورئان خوێندن چى یە لەسەر گۆڕ ئایا دروستە یان نا؟

قورئان خوێندن لەسەر گۆڕ دروست نى یە وبیدعەیە، وە پێغەمبەرى خوا زانا ترین كەس بووە بە شەریعەتى خوا، وە زانا ترین كەس بووە بەوەى كە ووتویەتى، وە زاناترین و پاراو ترین كەس بووە لەوەى دەرى بڕیووە، وە لەهەموو كەس ئامۆژگارى زیاتر كردووە لەوەى كە ویستوویەتى، ئەوە كە دەفەرمێت:
[ كُلُّ بِدعَةٍ ضَلالَة ] (صححه الشيخ الألباني في: سلسلة الأحاديث الصحيحة: 6/ 2735).). واتە: هەموو بیدعەیەك گومڕایى یە.
وە ئەم ڕستە گشتى یە كۆگیرە هیچ شتێكى لێ جیا ناكرێتەوە ودەرناكرێت، وە هەموو بیدعەیەك گومڕایى یە بەم دەقە (محكم) ە ڕەوانبێژە كە ئەگەر كەسێك بیەوێت درێژەى پێ بدات و روونى بكاتەوە ئەوا پەرتووكێكى گەورەى دەوێت، بۆیە قورئان خوێندن لەسەر گۆڕ بیدعەیە ولەسەردەمى پێغەمبەرى خوادا () نەبووە، وە پێغەمبەریش () ئەم شتەى نەكردووە بە سوونەت نەبە ووتەى، نەبە كردەوەى نە بە بێدەنگ بوون و ڕازى بوونى، بەڵكو ڕێنمونى ئوممەتەكەى دەكرد بۆ ئەم شتە دەیفەرموو بڵێن:
[ السَّلامُ عَلَيكُمْ دارَ قَومٍ مُؤْمِنِين، وإنَّا إنْ شَاءَ اللهُ بِكُمْ لاحِقُون، يَرْحَمُ اللهُ المُسْتَقْدِمِينَ مِنا ومِنْكُمْ والمُسْتَأخِرِين، نَسْأَلُ اللهَ لنا ولَكُمُ العافِيةَ، اللّهُمَّ لا تَحْرِمْنا أجْرَهُمْ ولا تَفْتِنا بعدَهُم، واغْفِرْ لَنا ولَهُم] (صحيح الجامع الصغير، رقم: 4421، دون (اللهم لا تحرمنا أجرهم ولا تفتنا بعدهم، واغفر لنا ولهم).
واتە: سەلامى خواى گەورەتان لێ بێت ئەى خەڵكانى باوەڕدارى ئەم گۆڕستانە، ئێمەش إن شاء الله پێتان دەگەین و دێین بۆ لاتان، خواى گەورە ڕەحم بە ڕۆیشتوەكان و هاتووەكانى ئێمەو ئێوەیش بكات، داواكارى پارێزراوین لە خواى گەورە بۆ ئێمەو ئێوەیش، خوایە بێ بەشمان نەكەیت لە پاداشتیان، وە لە دواى
ئەوانیش تاقیمان نەكەیتەوە، وە لەئێمەو ئەوانیش خۆش بە .
=======================

زاناى پایەبەرز الشیخ محمد بن صالح العثيمين

 (فتاوى مهمة لعموم الأمة: ص74-75).

سەردان: ٢,٧٦٢ بەش: بیدعە و داهێنراوەکان