حوكمى بینا دروست كردن لەسەر گۆڕ: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمى بینا دروست كردن لەسەر گۆڕ
پرسیار:

حوكمى بینا دروست كردن لەسەر گۆڕ چییە؟

بینادروست كردن لەسەر گۆڕ حەرامە و پێغەمبەرى خوا  نەهى لەو كارە كردووە، لەبەر ئەوەى گەورەڕاگرتنى ئەهلى گۆڕى تێدایە و هۆكارێكیشە بۆ ئەوەى ئەو گۆڕانە بپەرسترێن و بكرێنە خوا جگە لە الله، وەكو چۆن ئەوە حاڵى زۆربەى ئەو بینایانەیە كە لەسەرگۆڕ دروست كراون، و خەڵكى شیرك دەكەن بە خاوەنى گۆڕەكانەوە و لەگەڵ خوادا بانگیان دەكەن و هاواریان بۆلا دەكەن، و ئەمە لەكاتێكدا هاواركردن و داواكردن لە گۆڕ و هانا بۆ بردنیان بۆ لابردنى ناخۆشی وبەڵا شیركى گەورەیە و دەرچوونە لە ئیسلام. والله المستعان .

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –

سەردان: ١,٧١٣ بەش: بیدعەکانى جەنازە