نوێژى (صلاة الوحشة) بۆ مردوو لە دواى ناشتنى: ماڵپەڕی وەڵامەکان
نوێژى (صلاة الوحشة) بۆ مردوو لە دواى ناشتنى
پرسیار:

ئایا دواى ناشتنى مردوو دروستە نوێژى (صلاة الوحشة)ى بۆ بکرێت بۆ ئەوەى گۆڕەگەى بۆ فراوان بێ و لە ناڕەحەتى ناو گۆڕ ڕزگارى ببێ؟ هیچ فەرمودەیەک هاتووە لەبارەى ئەم نوێژەوە بۆ مردوو؟

ئەو نوێژەی کەناسراوە بەنوێژی " صلاة الوحشة " نوێژێکی داهێنراو وبیدعەیە ، لەلای ئەهلی سوننە شتی وا بوونی نییە و لەکتابەکاندا باس نەکراوه ، تەنها شتێکی بێ بنەما وهەڵبەستراوە ویەکێکە لەداهێنراوەکان کەخودا ڕێگەی پێ نەداوە .

ئەم نوێژە نوێژێکی مەشهورە لەناو شیعە ئیمامیەکاندا ئەوانەی کەبەوە ناسراون زۆر زیادەڕۆی دەکەن لەبیدعە وشتی داهێنراودا لەدیندا ، فەرموودەیەکی درۆ وهەڵبەستراو لەپێغەمبەرەوە دەگێڕنەوە کەلەفزەکەی بەم شێوەیەیە : ( لا يأتي على الميت أشد من أول ليلة فارحموا موتاكم بالصدقة ، فإن لم تجدوا فليصل أحدكم ركعتين له ) .
واتە : هیچ ناخۆشیەک نایە بەسەر مردوودا لەوەی کەیەکەم شەو توشی دەبێت دەی ڕەحم بەمردوەکانتان بکەن بەسەدەقە کردن ، گەر هیچتان نەبوو بیکەن بەخێر ئەوا بایەکێک لەئێوە دوو ڕکات نوێژی بۆ بکات .

جا ئیدعای ئەوە دەکەن گوایە ئەم نوێژە دڵتەنگی وناخۆشی لەسەر مردووی باوەڕدار لادەبات ، وئەو ناڕەحەتیانەی کەلەشەوی یەکەم دا توشی مردوو دەبێت کەم دەکاتەوە ، وخودا بەهۆی ئەو نوێژەوە قەبرەکەی بۆ فراوان دەکات تا ڕۆژی دوایی .

وە ئەوەندە بەسە بۆ بەتاڵی ئەم نوێژە : کەهیچ ئەسڵ وئەساسێکی نی یە لەلای ئەهلی سوننە ، و لەهیچ یەکێک لەکتێبی فەرموودە سەحیحەکاندا باس نەکراوە ، تەنها لەکتابی ئەهلی بیدعە وگومڕایان دا ئاماژەی پێ دراوە .

لەدواى ناشتنى مردوو چی سوننەتە بکرێ کە سوود بە مردوەکە دەگەیەنێ؟

لە دواى ناشتنى مردوو ئەوەى کە دروسته ومەشڕوعە ، بەڵکو کارێکی چاک و سوننەتە ئەوەیە کە دوعاى خێر بۆ مردووەکە بکەیت و داوا بکەى کە خواى گەورە لێى خۆش بێت و چەسپاو و دامەزاروى بکات لە وەڵامدانەوەى دوو فریشتەکە، هەروەک لە ( سنن أبي داود )دا ، هاتووە عوسمانی کوڕی عەفان گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : ( كان النبي إذا فرغ من دفن الميت وقف عليه فقال استغفروا لأخيكم وسلوا له التثبيت فإنه الآن يسأل ). صححه الألباني.
واتە : پێغەمبەر کاتێ کەلەناشتنی مردوو بوایەتەوە لەسەری ڕادەوەستا ودەیفەرموو : داوای لێ خۆش بوون بۆ براکەتان بکە وداوا بکەن چەسپاو ودامەزراو بێت چونکە بەڕاستی ئێستا پرسیاری لێ دەکرێت .

سەردان: ٢,٥٠٢ بەش: بیدعەکانى جەنازە