لە دوای ناشتنی مردوو هەندێك كەس سورەتی (یس) لەسەر گۆڕەكە دەخوێنن، وە هەندێك جۆری درەخت دەڕوێنن، وەلەسەر ڕووی گۆڕەكەش جۆ یان گەنم دەچێنن بەبەڵگەی ئەوەی كە پێغەمبەر (ﷺ) ئەوكارەی كردووە لەسەر گۆڕی دووان لە هاوەڵانی، ئایا حوكمی ئەوە چیە؟
شوكر و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، و صەڵات و سەلامیش لەسەر پێغەمبەر و ئال و بەیت و یار و یاوەڕنی تا ڕۆژی دوایی
خوێندنی سوورەتی(یس) یان هەر سوورەتێكی تر لەسەر گۆڕ لەدوای ناشتن یان لەكاتی ناشتندا دروست نیە، وە قورئان خوێندن لەسەر گۆڕستان دروست نیە، چونكە نە پێغەمبەر (ﷺ) ونە جێنشینە هیدایەتدراوەكانی ئەم كارەیان نەكردووە، هەروەكو چۆن بانگدان وقامەت كردن دروست نیە لەسەر گۆڕ، بەڵكو هەموو ئەوانە بیدعەن. وە پێغەمبەر (ﷺ) لە فەرموودەی سەحیحدا دەفەرموێت:
"من عمل عملاً ليس عليه أمرنا فهو رد"أخرجه الإمام مسلم.
واتە: هەركەسێك هەر كردەوەوەیەك بكات كە قسەی ئێمەی لەسەر نەبێت ئەوە ئەدرێتەوە بەسەریداو لێ ی وەرناگیرێت.
وەبەهەمان شێوە دروست نیە چاندنی هەرجۆرە درەختێك یان چاندنی گەنم یان جۆ یان هەر دانەوێڵەیەكی تر چونكە نە پێغەمبەر (ﷺ) ونە جێنشینە هیدایەتدراوەكانی ئەم كارەیان نەكردووە. بەڵام ئەوەی كەئەنجامیدا لەگەڵ ئەو دوو گۆڕەدا كەخوا پێغەمبەری ئاگاداركرد بەسزایان كە لقی دارەخورمای لەسەرچاند ئەم كارە تایبەتە بە پێغەمبەرەوە (ﷺ) وبەو دوو گۆڕەوە، چونكە بۆ گۆڕەكانی تر ئەم كارەی ئەنجام نەدا، وە بۆموسڵمانانیش نیە كە هیچ پەرستشێك دابهێنن كە خوا فەرمانی پێ نەكردبێت لەبەر ئەو فەرموودەیەی كە باسمان كردو لەبەر ئەم ئایەتەش كە خوای پەروەردگار دەفەرموێت: [أَمْ لَهُمْ شُرَكَاءُ شَرَعُوا لَهُمْ مِنْ الدِّينِ مَا لَمْ يَأْذَنْ بِهِ اللَّهُ وَلَوْلا كَلِمَةُ الْفَصْلِ لَقُضِيَ بَيْنَهُمْ وَإِنَّ الظَّالِمِينَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ] الشورى: 21
(ئایا ئەو بێباوەڕانە ڕازین بەبەرنامەی خوا)یاخود شوێنی ئەو هاوەڵگەڕانە دەكەون كە بەناوی دینەوە بەرنامەیان بۆ داناون و پەیڕەوییان دەكەن بێ ئەوەی خوا مۆڵەتی دابێت و پێی ڕازی بێت (حەرام و حەڵاڵیان بۆ دیاری دەكەن)، خۆ ئەگەر بڕیاری پێشترمان نەبوایە بە مانەوەیان تا كاتی دیاریكراو، ئەوە فەرمان دەدرا بە لەناو بردنیان، بێگومان بۆ ستەمكاران سزای بە ئێش و بەسۆ ئامادەیە.
زانای پایەبەرز : عبدالعزیز بن عبد الله بن باز
ڕەحمەتی خوای لێ بێت