ئایا له‌سه‌ر قه‌بران مردوو ئاگاى لێیه‌ كه‌ قورئانى بۆ ئه‌خوێنن؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا له‌سه‌ر قه‌بران مردوو ئاگاى لێیه‌ كه‌ قورئانى بۆ ئه‌خوێنن؟

به‌ناوى خواى به‌خشنده‌و میهره‌بان
قورئان خوێندن له‌سه‌ر قه‌بران كارێكى خراپه‌ و هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نه‌هاتووه‌ كه‌ هیچ كه‌س له‌ هاوه‌ڵان و پێشه‌وانیان كردبێتیان سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى به‌ڵگه‌ش نه‌هاتووه‌ كه‌وابوو بیدعه‌یه‌ و ده‌بێ موسڵمان خۆى لێ بپارێزێ بۆ مه‌سه‌له‌ى ئایا مردووه‌كان ئاگایان لێیه‌تى نه‌خێر مرۆڤ كه‌ مرد له‌م دونیایه‌ په‌یوه‌ندى ده‌بچڕێ به‌ڵگه‌ش بۆ نه‌بیستنیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ : { وَمَا أَنتَ بِمُسْمِعٍ مَّن فِي الْقُبُورِ} (22) سورة فاطر
واته‌ : تۆ ناتوانیت ده‌نگى خۆت بگه‌یه‌نى به‌ مردووكان ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر بۆ پێغه‌مبه‌ر وا بێت بێ گومان بۆ كه‌سانى تر وه‌ك خوێنه‌رانى سه‌ر گۆڕستانه‌كان ناتوانن بیگه‌یه‌نن كه‌ زۆربه‌یان ئه‌و خوێندنه‌یان بۆ پاره‌ و پول و سامانى دونیایه‌ خوا په‌نامان بدات .
له‌ لایه‌ن مامۆستا (خلیل أحمد) ه‌ وه‌ وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌

سەردان: ٤,٣٢٢ بەش: بیدعەکانى جەنازە