من 2 خوشکم هه‌یه‌ زۆر جار نا‌‌هێڵم سه‌یری گۆرانی و هه‌ندێ به‌رنامه‌ بکه‌ن له‌ ته‌له‌فزیۆن ئایا من گوناهبار ده‌بم ئه‌گه‌ر نه‌هێڵم سه‌یری بکه‌ن؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
من 2 خوشکم هه‌یه‌ زۆر جار نا‌‌هێڵم سه‌یری گۆرانی و هه‌ندێ به‌رنامه‌ بکه‌ن له‌ ته‌له‌فزیۆن ئایا من گوناهبار ده‌بم ئه‌گه‌ر نه‌هێڵم سه‌یری بکه‌ن؟
پرسیار:

من 2 خوشکم هه‌یه‌ زۆر جار نا‌‌هێڵم سه‌یری گۆرانی و هه‌ندێ به‌رنامه‌ بکه‌ن له‌ ته‌له‌فزیۆن و سەتەلایت چونکه‌ شتی خراپی تێدایه‌ ئایا من گوناهبار ده‌بم ئه‌گه‌ر نه‌هێڵم سه‌یری بکه‌ن؟

به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ى میهره‌بان
خۆپاراستن له‌ تاوان و سه‌رپێچیه‌كان پێویسته‌ ده‌بێ خۆمان و هه‌موو ئه‌ندامه‌كانى خێزانمانى لێ بپارێزین خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ : { قُوا أَنفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَارًا } (6) سورة التحريم واته‌ : خۆتان و كه‌س و كارتان بپارێزن له‌ئاگرى دۆزه‌خ.
ته‌ماشاكردنى گۆرانى و مۆسیقا و فیلمى خراپ له‌ ته‌له‌فزوێن و سه‌ته‌لایت كارێكى نا شه‌رعى یه‌ و ده‌بێ خۆت و كه‌س و كارت لێى قه‌ده‌غه‌ بكه‌یت واته‌ پێویسته‌ له‌سه‌رمان نه‌ك گوناهـ بێت .
خواى گه‌وره‌ یارمه‌تى هه‌موو لایه‌كمان بدات بۆ گوێڕایه‌ڵى خواى گه‌وره‌ و به‌دوورمان بگرێت له‌ تاوان و سه‌رپێچیه‌كان .
له‌لایه‌ن مامۆستا (خلیل أحمد)ه‌ وه‌ وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌

سەردان: ٢,٠١٠ بەش: هەمەجۆر