من دەمەوێ تەمرینى كۆنفۆ بڵێمەوە لە سوید قاعەكانى ئێرەش تێكەڵاون ئایا دروستە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
من دەمەوێ تەمرینى كۆنفۆ بڵێمەوە لە سوید قاعەكانى ئێرەش تێكەڵاون ئایا دروستە؟

بسم الله الرحمن الرحيم 

پێشەكى یارى كردن ئەگەر خودى یارییەكە كار و گوفتارى حەرامى تیادا نەبێت وە هۆكار نەبێت بۆ واجبێك یان سوننەتێك یان مەكروه و حەرام ئەوە حەڵاڵە و پێویستە موسڵمان زۆر خۆى پێیانەوە خەریك نەكات و چەندێك بەرژەوەندى دین و دونیایى خۆى نەفەوتێنێ كەوا بوو ئەسڵ لە یارى كردن حەڵاڵە مەگەر هۆكارێك بێت بۆ یەكێك لەوانە ئەو كاتە حوكمى یەكێك لەوانە وەردەگرێت بۆ پرسیارى ئەم بەڕێزەش كە دەڵێ قاعەكانى سوید تێكەڵاون ئەو كاتە حوكمى ئەو یارییە حەرام دەبێت چونكە تێكەڵاوى دروست نییە.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٢,٢٨٨ بەش: هەمەجۆر