قژم سپی بوەو خەنەی لێ ئەدەم ئایا خوای گەورە دەرەجەمی پێ بەرز ناكاتەوە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
قژم سپی بوەو خەنەی لێ ئەدەم ئایا خوای گەورە دەرەجەمی پێ بەرز ناكاتەوە ؟

بسم الله الرحمن الرحيم

پێغەمبەرمان (صلى الله علیە وسلم) فەرموویەتى (إن اليهود والنصارى لا يصبغون فخالفوهم) رواه البخارى (5899) مسلم (2103).واتا (جولەكەوگاور مووە سپى یەكانى سەروڕیشیان ناگۆڕن ئێوەى موسڵمان بییان گۆڕن بەڕەنگێكى تر جگە لە ڕەش چونكە ڕەنگى ڕەش حەرامە بە بەڵگەى (غيروا هذا بشىء واجتنبوا السوداء) صحيح الجامع (4170).
كەواتە تۆى موسڵمان بەئەو گۆڕینەت خێرت دەگات چونكە گوێڕایەڵى پێغەمبەرەكەت كردوە (صلى الله علیە وسلم)و كارەكەت پێچەوانەى شەرع نیە بەڵكو هەندێك لە زانایان گۆڕینى موى سپى بە ڕەنگى غەیرى ڕەش بە واجب ئەزانن..
لە لایەن مامۆستا عبدالكریم ئیمام و خەطيبى مزگەوتى ئیمان لە سلێمانى وەڵام دراوەتەوە

 

سەردان: ٣,٦٧٦ بەش: هەمەجۆر