هەرچەند بخوێنمەوە بەڵام هەر لە بیری دەكەم چارەى ئەم کێشەیەم چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
هەرچەند بخوێنمەوە بەڵام هەر لە بیری دەكەم چارەى ئەم کێشەیەم چیە؟

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان

چەند ڕێنماییكت دەكەین بۆ چارەسەری ئەو كێشەیە:
1 ـ لە خوا ترسان و خۆپاراستن لە تاوانەكان، چونكە خوای گەورە فەرموویەتی: [وَمَن يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَل لَّهُ مَخْرَجًا] [سورة الطلاق: (2) ] .
واتە: هەركەسێك لەخوا بترسێت و خۆپارێزی بكات لە تاوان ئەوا خوا دەرگای لێدەكاتەوە و لەناڕەحەتی دەری دەكات.
[يِا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ إَن تَتَّقُواْ اللّهَ يَجْعَل لَّكُمْ فُرْقَاناً] [سورة الأنفال: (29) ] .
واتە: ئەی ئەو كەسانەی كە باوەڕتان هێناوە ئەگەر ئێوە لە خوا بترسن و خۆپارێزی بكەن لە تاوان ئەوا خوا رووناكێیەكتان پێ دەبەخشێت كەوا حەق و ناحی پێ جیابكەنەوە لە یەكتر.
وە ئیمامی شافعی دەفەرموێت:
شكوت إلى وكيعٍ سوء حفظي فأرشدني إلى ترك الـمعاصي
وقال: إن العلم نور ونور الله لا يُعطى لعاصي
واتە: شكاتی خراپێتی لەبەركردنم كرد لە لای ئیمامی وەكیع ئەویش ڕێنمایی كردم بۆ وازهێنان لە تاوانەكان و فەرموی زانست نور و رووناكى یە و نور و رووناكی خواش نادرێت بە تاوانبار.
2 ـ دیاری كردنی كات و شوێنی گونجاو بۆ خویندن و خوێندنەوە.
أ / بۆ نموونە باشتر وایە خویندن و خوێندنەوە لە دوای ئەنجامدانی نوێژی بەیانی و دوای نیوەڕۆ و پێش خەوتن و كاتی بێ مەشغەڵەتدا ئەنجامبدرێت.
ب / شوێنێكی پاك و بێ قەرەباڵغی و فێنك هەڵبژێریت.
3 ـ دوعاكردن و داواكردن لە خوا بۆ بیر تیژكردن و لەبەر كردن.
4 ـ خواردنی مێووژ.
5 ـ خوێندنەوەی قورئان و كتێبی بە سوود و بایەخدار وەك گۆڤاری ڕێگای ڕاست و كتێبەكانی زنجیرەی ڕێنماییەكانی ڕێگای ڕاست و زنجیرەی پەروەردە و بانگەواز و هاوشێوەكانی لە بڵاوكراوەكانی ئەهلی سوننە،

لە لایەن مامۆستا (محمد عبدالرحمن) ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٤,٤٩٨ بەش: هەمەجۆر