خەوی زۆر خراپ دەبینم وەک ئەوەى زینا و داوێن پیسى بکەم زۆر بێ تاقەتم ئایا چارەم چیە ؟ وە ئایا تاوانبار نابم؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
خەوی زۆر خراپ دەبینم وەک ئەوەى زینا و داوێن پیسى بکەم زۆر بێ تاقەتم ئایا چارەم چیە ؟ وە ئایا تاوانبار نابم؟

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان

نەخێر گوناهبار نابیت بە تاوانێك كە لە خەودا ئەنجامی بدەیت چونكە پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: ((رفع القلم عن ثلاث عن النائم حتى يستيقظ وعن الصغير حتى يكبر وعن المجنون حتى يعقل أو يفيق)) [صحيح سنن النسائي رقم: (3432)] .
واتە: قەڵەمی نووسینی تاوان هەڵگیراوە لە سەر سێ كەس: لە سەر خەوتوو تاوەكو بەخەبەر دێتەوە، وە لە سەر منداڵ تاوەكو گەورە (باڵغ) دەبێت، وە لە سەر شێت تاوەكو ژیر دەبێتەوە و هۆش دەكاتەوە.
وە ئەو خەوانەش كە دەیبینیت ڕاست نى یە و یەكێكە لە فێڵ و هەنگاوەكانی شەیتان و دەیەوێت لە ڕێگای ئەو خەوە خراپانەوە بێزار و بێتاقەت و ناڕەحەتت بكات و بێ ئەومێد و بێ هیوات بكات لە چاكە كاری و ڕەحمەتی خوای گەورە، جا بۆیە دەبێت تۆش زۆر وریا و بە ئاگا بیت لە فێڵ و هەنگاوەكانی شەیتانی دوژمنت، خوای گەورە فەرموویەتی: [ وَلاَ تَتَّبِعُواْ خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُّبِينٌ] [سورة البقرة: (168) و (208) وسورة الأنعام: (142)] .
واتە: شوێنی هەنگاوەكانی شەیتان مەكەون چونكە بەڕاستی شەیتان دوژمنێكی ڕوونی ئێوەیە.
هەوروەها فەرموویەتی: [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَّبِعُوا خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ وَمَن يَتَّبِعْ خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ فَإِنَّهُ يَأْمُرُ بِالْفَحْشَاء وَالْمُنكَرِ] [سورة النــور: (21) ] .
واتە: ئەی ئەو كەسانەی كە باوەڕتان هێناوە شوێنی هەنگاوەكانی شەیتان مەكەون وە هەر كەسێ شوێنی هەنگاوەكانی شەیتان بكەوێت ئەوا بەڕاستی شەیتان فەرمان دەكات بە خراپەكاری و تاوان و كاری نابەجێ.
وە ئەگەر هەر خەوێكی خراپت بینی ئەوا ئەم كارانەی خوارەوە ئەنجام بدە:
1 ـ سێ جار تف بكە بە لای چەپتدا.
2 ـ سێ جار بڵێ: (خوایە پەنات پێ دەگرم لە شەیتان و شەڕی ئەم خەوەی كە بینیومە).
3 ـ لای كەس مەیگێڕەوە.
4 ـ خۆت بخە بە سەر ئەو لاكەتدا (واتە ئەگەر بە لای ڕاستتدا خەوەكەت بینیبوو ئەوا خۆت بخە بە لای چەپدا، وە ئەگەر بە لای چەپتدا بووبیت ئەوا خۆت بخە بە لای ڕاستتدا).
5 ـ هەستە دەست نوێژ بگرە و دوو ركعات نوێژ بكە ‌گەر ویستت لێبوو.
ئەمەش بە بەڵگەی ئەم فەرموودانەی خوارەوە:
پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: ((الرؤيا من الله، والحلم من الشيطان، فإذا رأى أحدكم شيئا يكرهه فلينفث عن يساره ثلاث مرات ثُم ليتعوذ من شرها فإنَّها لا تضره)) [صحيح أبي داود رقم: (5021)] .
وە پێغەمبەری خوا فەرموویەتی:
((الرؤيا الصالحة من الله والرؤيا السوء من الشيطان فمن رأى رؤيا فكره منها شيئا فلينفث عن يساره وليتعوذ بالله من الشيطان فإنها لا تضره ولا يخبر بها أحدا فإن رأى رؤيا حسنة فليبشر ولا يخبر بها إلا من يُحِب)) [صحيح الـجامع الصغير رقم: (3532)] .
قال أبو سلمة بن عبد الرحمن: سمعت أبا قتادة بن ربعي يقول: سمعت رسول الله يقول: ((الرؤيا من الله والحلم من الشيطان فإذا رأى أحدكم شيئا يكرهه فلينفث عن يساره ثلاث مرات إذا استيقظ وليتعوذ بالله من شرها فإنها لن تضره إن شاء الله)).
قال أبو سلمة: إن كنت لأرى الرؤيا هي أثقل علي من الجبل فلما سمعت بهذا الحديث فما كنت أباليها.
وفي رواية: قال: إن كنت أرى الرؤيا تهمني حتى سمعت أبا قتادة يقول: وأنا كنت لأرى الرؤيا فتمرضني حتى سمعت رسول الله يقول: ((الرؤيا الصالحة من الله فإذا رأى أحدكم ما يحب فلا يحدث به إلا من يحب وإن رأى ما يكره فلا يحدث به وليتفل عن يساره [ ثلاثا ] وليتعوذ بالله من الشيطان الرجيم من شر ما رأى فإنها لن تضره)) [صحيح الكلم الطيب للشيخ الألبانـي ص: (85) حديث رقم: (50)] .
((إذا حلم أحدكم فلا يخبر الناس بتلعب الشيطان به في المنام)) [صحيح سنن ابن ماجة رقم: (3913)] .
وعن جابر رضي الله عنه عن رسول الله قال: ((إذا رأى أحدكم الرؤيا يكرهها فليبصق عن يساره ثلاثا وليستعذ بالله من الشيطان ثلاثا، وليتحول عن جنبه الذي كان عليه)) [صحيح مسلم رقم: (1773)] .
وە بۆ ئەوەی جارێكی تر لەم جۆرە خەوە خراپانە نەبینیتەوە ئەوا ئەم كارانەی خوارەوە ئەنجام بدە:
1 ـ تەوبە بكە لە هەموو تاوانەكانت و بگەڕێرەوە بۆ لای خوا و داوای لێبكە و لێی بپاڕێرەوە كە پەنات بدات لە هەموو تاوانێك و پەناشی پێبگرە لەوەی كە خەوی خراپ ببینیت.
2 ـ زیكرەكانی بەیانیان و ئێواران و پێش خەوتن و پاش خەوتن و ڕۆیشتنە دەرەوە لە ماڵ و هاتنە ژوورەوەش بۆ ماڵ و زیكرەكانی پاش نوێژە فەرزەكان بخوێنە بە گشتی و بە تایبەت زیكرەكانی پێش خەوتن و بە تایبەت تریش خوێندنەوەی (آية الكرسي) و دوو ئایەتی كۆتایی (سورة البقرة).
3 ـ بیروباوەوڕت پاك بكەرەوە و پشت بە خوا ببەستە و بیرمەدەرە دەست شەیتان و وەسوەسەكانی و شوێنی هەنگاوەكانی مەكەوە و زۆر بە ئاگا و وریا بە لە فێڵەكانی.
وە ئامۆژگاریت دەكەم بە خوێندنەوەی كتێبی: (بیروباوەڕت وەربگرە لە قورئان و سوننەت) كە لە سايتى بەهەشتدا بڵاوكراوەتەوە.
دواكارم خوای پەروەردگار ئێمەش و تۆش بپارێزێت لە فێڵ و هەنگاوەكانی شەیتان و شوێنكەوتوانی، والسلام علیكم ورحمة‌ الله وبركاته …

لەلایەن مامۆستا (محمد عبدالرحمن) ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٩,٩٣٣ بەش: هەمەجۆر