ئایا واجبە لەسەر ئافرەت حیجاب بکات لە لای برای نەنکیدا ، واتە : (خاڵی باوکی) ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا واجبە لەسەر ئافرەت حیجاب بکات لە لای برای نەنکیدا ، واتە : (خاڵی باوکی) ؟
پرسیار:

ئایا واجبە لەسەر ئافرەت حیجاب بکات لە لای برای نەنکیدا ، واتە : (خاڵی باوکی) ؟ وه ئایا دروستە تەوقە کردن لەگەڵ خاڵ ومامی دایکدا ؟

برای نەنک لەجیهەتی باوکەوە بێت یاخود دایکەوە دەبێتە خاڵی باوک ، و خاڵی هەموو مرۆڤێک بەخاڵی هەموو منداڵەکانی ئەژمار دەکرێت ، بۆیە خاڵی باوکت بەخاڵی تۆ حسابە ، ودەبێتە یەکێک لەو مەحرەمانەت کەواجب نییە لە لایدا حیجاب بکەیت ، بەڵکو دروسته ئەوەندەی لاشەت بەدەرەوە بێت لە لایدا کەعادەتەن لە لای کەسانی مەحڕەم دا دەردەکەوێت .

شيخ ابن عثيمين دەڵێت :

بزانە هەموو خاڵ و مامی کەسێک دەبێتە خاڵ ومامی نەوەکانی ، پووری باوکت (خوشکی باپیرت) پووری تۆیە ، و پووری باوکت ( خوشکی دایکی باوکت) پووری تۆیە ، وبەهەمان شێوە پووری دایکت جا خوشکی دایکی یاخود باوکی بێت دەبێتە پووری تۆ ، وبەهەمان شێوە خوشکی باپیر ونەنکیش تا سەرەوە هەمان شتن اهـ "فتاوى إسلامية" (3/131) .

وە هەروەها پرسیار کراوە لە شيخ ابن عثيمين :

ئایا دروستە بۆ ئافرەت هەندێ لەو جێگایانەی دیار بێت کەعادەتەن بەدەر دەکەون لەلای مام یاخود خاڵی دایک وباوک دا ؟ وئایا ئەو کەسانە بەمەحڕەم ئەژمار دەکرێن ؟

لەوڵامدا گوتویەتی  : بەڵێ، گەر دایک یاخۆد باوک مام یاخود  خاڵیان هەبوو جا لەهەر جیهەتێکەوە بێت بەمەحڕەم حسابن ؛ چونکە مام وخاڵی ئەوان بەمام وخاڵی تۆ ئەژمار دەکرێن اهـ
الفتاوى الجامعة للمرأة المسلمة (2/596) .

وه ئایا دروستە تەوقە کردن لەگەڵ خاڵ ومامی دایکدا ؟
خاڵ ومامی دایک مەحڕەمن بەبێ هیچ خیلافێک لەنێوان زانایاندا ، بەبەڵگەی ئەم ئایەتە پیرۆزە : {حُرِّمَتْ عَلَيْكُمْ أُمَّهَاتُكُمْ وَبَنَاتُكُمْ وَأَخَوَاتُكُمْ وَعَمَّاتُكُمْ وَخَالَاتُكُمْ وَبَنَاتُ الْأَخِ وَبَنَاتُ الْأُخْتِ} [النساء: 23].
واتە :  خوای گه‌وره‌ ئه‌مانه‌ی لێتان حه‌رام كردووه‌: دایكتان وه‌ نه‌نكتان وه‌ تا به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ بڕوا ، وه‌ كچتان وه‌ كچی كچتان تا به‌ره‌و خواره‌وه‌ بڕوا ، وه‌ خوشكتان ، وه‌خوشكی باوكتان (پور) ، وه‌ خوشكی دایكتان (میمك) ، وه‌ كچی برا (برازا) ، وه‌ كچی خوشك (خوشكه‌زا) .

 شيخ الإسلام ابن تيمية رحمه الله دەڵێت :

دایکی باوک ودایکی دایک (نەنک) هەمان حوکی دایکیان هەیە بەبێ جیاوازی لەنێوان زانایاندا ، وەبەهەمان شێوە کچی کچ وکچی کوڕ وە بەرە وخوار ، وەهەروەها خوشکی دایک یاخود تەنها باوک بەخوشک حسابە ، وەهەروەها پووری دایک وباوک بەپوور حسابن ، وکچی خوشک ومنداڵی برا وخوشک بەرە وخوار هەموو ئەمانە مەحڕەمن ".مجموع الفتاوى (32/ 65).

مامی باوکت مامی تۆیە ، وخاڵی باوکت خاڵی تۆیە ، وەهەروەها مام وخاڵی دایکت مام وخاڵی تۆن .

هەر بۆیە ، دروستە ئافرەت تەوقە لەگەڵ خاڵ یاخود مامی دایکدا بکات ، وەهەروەها خاڵ ومامی باوکیش ، ودروستە لە لایدا حیجابەکەی دانێت ؛ چونکە ئەوانە مەحڕەمن هەروەک ئاماژەمان پێ دا ، والله تعالى أعلم.

سەردان: ٢,٣٣٦ بەش: هەمەجۆر