لە دائیرە زۆر جار مراجع شتێك (خواردن) لەگەڵ خۆیان دێنن بە بێ ئەوەى ئێمە داوا بكەین: ماڵپەڕی وەڵامەکان
لە دائیرە زۆر جار مراجع شتێك (خواردن) لەگەڵ خۆیان دێنن بە بێ ئەوەى ئێمە داوا بكەین
پرسیار:

لە دائیرە زۆر جار مراجع شتێك (خواردن) لەگەڵ خۆیان دێنن بە بێ ئەوەى ئێمە داوا بكەین وە ئەگەر نەیشیهێنن ئێمە هەر ئیشەكەیان بۆ دەكەین ئایا ئەم خواردنانە حەرامە؟ یان چەند كەسانێك مووچە لاى ئێمە وەردەگرن بڕە پارەیەك بە جێ دەهێڵن دەڵێن بە نانى نیوەڕۆ بدەن.

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان

وەرگرتنى شت ئەگەر لەبەر بەرامبەرێك بێت ئەوە (رشوة‌)یە و حەرامە و نەفرەتى لێكراوە، ئەگەر ئەوە نەبێت و لە لایەن ئێوەوە بە مەرج نەگیرێت ئەوە (هدية‌)یە بەڵام باشتر وایە ئەمەش وەرنەگیرێت چونكە سەردەكێشێ بۆ (رشوة) خوا پەنامان بدات.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد)ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٢,٠١٩ بەش: هەمەجۆر