حوكمی وێنە گرتن بە فۆتۆ چیە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمی وێنە گرتن بە فۆتۆ چیە ؟

بسم الله الرحمن الرحيم 

وێنە گرتنی هەموو گیان لەبەرێك (چ مرۆڤـ بێت یاخود حەیوان یان باڵندە بێت) بە هەموو شێوەیەك و بە هەموو ئامێرێك حەرامە و قەدەغەكراوە لە فەرموودەكانی پێغەمبەری خوادا :
1 ـ پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: ((أنَّ الـملائكة لا تدخل بيتاً فيه صورة، وأنَّ من صنع الصور يعذب يوم القيامة، فيُقال: أحيوا ما خلقتم)) [رواه البخاري ومسلم] .
واتە: بەڕاستی فریشتە ناچێتە ناو ماڵێكەوە وێنەی تێدا هەبێت، وە بەڕاستی ئەوانەی كە وێنە دروست دەكەن سزا دەدرێن لە ڕۆژی قیامەتدا، پێیان دەوترێت: زیندووی كەنەوە ئەوەی كە دروستتان كردووە.
2 ـ هەروەها پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: ((إنَّ أصحاب هذه الصورة يعذبون يوم القيامة)) [رواه البخاري ومسلم] .
واتە: بەڕاستی خاوەنی ئەم وێنانە سزا دەدرێن لە ڕۆژی قیامەتدا.
وە ئەوەش بزانە كەوا هیچ جیاوازیەك نى یە لە نێوان وێنەكێشان بە دەست و وێنە گرتن بە كامیرای فۆتۆ یان بە فیدیو یان بە مۆبایل چونكە هەموویان پێیان دەوترێت وێنە (صورة) بەڵام لە ڕێگاكانی دروست كردنیان یان دەرخستنیان جیاوازی هەیە، ئەم جیاوازیەش حوكمی وێنە گرتن ناگۆڕێت لە حەرامەوە بۆ حەڵاڵێتی وەك هەندێك دەیڵێن ! بڕوانە كتێبی (آداب الزفاف)ی شێخی ئەلبانی ڕەحمەتی خوای لێبێت لاپەڕه: ‌ 97 ـ 107
لە لایەن مامۆستا (محمد عبدالرحمن) ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٣,٨٣٠ بەش: هەمەجۆر