لەڕاڤەی فەرموودەی چیرۆكی(أصحاب الأخدود)دا سودە وەدەست هاتوەكان دیاری دەكات و دەفەرمێت: دروستە مرۆڤــ گیانی خۆی ببەخشێت لە پێناوی بەرژەوەندی گشتی موسڵمانان، ئەو منداڵە ڕێنمایی پاشاكەی كرد بۆ شتێك كە بە هۆیەوە بتوانێت بیكوژێت، كە ئەویش بریتی بوو لەوەی كە تیرێك لەناو تیرەكانی دەربكاتو بڵێت بەناوی پەروەردگاری ئەم منداڵەوە....
شیخ الإسلام دەفەرمێت: (چونكە ئەمە جیهاد كردنە لە پێناوی خوای گەورەدا، ئوممەتێك باوەڕیان هێناو ئەو منداڵەیش هیچ شتێكی لە دەست نەچوو چونكە مرد، وە هەر دەمرد لە داهاتوودا بوایا یاخود لە ڕابردوودا).
بەڵام ئەو كردارە خۆكوژی یانەی كە هەندێك لە خەڵكی دەیكەن بە شێویەك كە تەقینەوە هەڵدەگرنو دەچنە ناو كافرانەوە پاشان لە ناویاندا خۆی دەتەقێنێتەوە، ئەمە خۆكوژی یە پەنا بە خوای گەورە، وە هەركەسێكیش خۆی بكوژێت ئەوا بە نەمری وهەمیشەیی لە ئاگری دۆزەخدا دەمێنێتەوە، هەروەكو چۆن لە فەرموودەیەكی پێغەمبەردا (ﷺ هاتووە، چونكە ئەمە خۆی كوشتووە لە بەرژەوەندی ئیسلامدا نەبووە، چونكە ئەگەر خۆی بكوژێت و دە كەس یاخود سەد كەس یاخود دووسەد كەس بكوژێت ئیسلام سود لەمە نابینێتو خەڵكی نابنە موسڵمان، بە پێچەوانەی چیرۆكی منداڵەكەوە، وە بەم كارە لەوانەیە دوژمن زیاتر سەختو توندو تیژتر بێت و ئەم كارە زیاتر دڵی قیناوی بكات، و كوشتاری موسڵمانان بكات بەسەختترین شێوە ولەناویان ببات. هەرەكو چۆن جولەكە وا لە خەڵكی فەلەستین دەكات،خەڵكی فەلەستین ئەگەر یەكێكیان خۆی بتەقێنێتەوەو شەش كەس یاخود حەوت كەس بكوژێت ئەوان لە تۆڵەی ئەمەدا شەست كەس یان زیاتر دەگرن، كەواتە نە هیچ سود بە موسڵمانان گەیشت نە بەوانەی كەوا تەقینەوە لە ناویاندا كرا.
بۆیە وا دەبینین ئەوەی كە هەندێك لە خەڵكی پێی هەڵدەستن لەم خۆتەقاندنەوەیە ئەوا خۆكوژی یە بەبێ حەق، وە وا پێویست دەكات كە خاوەنەكەی بخاتە ئاگری دۆزەخەوە پەنا بە خوای گەورە وە خاوەنەكەی شەهید نی یە، بەڵام ئەگەر مرۆڤــ ئەم كارەی كردو تەئویلی كردو گومانی وابوو كە دروستە، ئەوا ئێمە بە ئومێدی ئەوەین كەوا تاوانبار نەبێت، بەڵام بە شەهید بژمێردرێت ئەمەیان نا، چونكە ڕێگای شەهید بوونی نەگرتۆتە بەر، وە هەر كەسێكیش كۆشش بكات وهەڵە بكات ئەوا خێرێكی بۆ هەیە((فتاوى الأئمة في النوازل المدلهمة: ص127-128).).
لە فەتواكانى زاناى پایەبەرز الشیخ محمد بن صالح العثيمين (رحمه الله)
كۆكردنەوەو وەرگێڕانى:م/ صلاح الدین عبدالكریم