دە ئامۆژگاری بۆ ئەو کچانەی هەست بە تەنهایی و بێتاقەتى دەکەن: ماڵپەڕی وەڵامەکان
دە ئامۆژگاری بۆ ئەو کچانەی هەست بە تەنهایی و بێتاقەتى دەکەن
پرسیار:

من وەکو کچێک هەمیشە هەست بە تەنهایی دەکەم و هەمیشە بێزارم و لە ماڵەوەش هیچ سۆز و خۆشەویستى بەدی ناکەم ئایا ئامۆژگاریتان چیە بۆم؟

الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله ، وبعد:
لەڕاستى دا گلەیی کردنی کچان زۆر بووە و شکایەتی حاڵی خۆیان دەکەن و هەندێکیان هەست بە بەتاڵی و تەنهایی دەکەن ،و بەو هۆیەوە غەمبار ودڵتەنگ دەبن و لێرەشەوە توشی کێشەی گوێنەدان دەبن بەدین وداب و نەریتی کۆمەڵگا. 

ئەم حاڵەتە لەلای کچان چەند هۆکار وپاڵنەرێکی هەیە ، گرنگترینیان نەبوونی هەست وسۆزی خێزانە ، وەهەروەها داب ونەریتە کۆمەڵاتیەکان ئەوانەی کەبەچاوێکی سلبی دەڕواننە کچان. 

خێزان کە بریتین لەدایک وباوک وبرا بەرپرسیاریەتیەکی گەورەیان لەسەر شانە لەم ڕووەوە ، بۆیە پێویستە گرنکی بەکچ و خوشکەکانیان بدەن وپشت گوێیان نەخەن وهەست بە ئازار ناڕەحەتیەکانیان بکەن وپێداویستیکانیان بۆ فەراهەم بکەن ئەوانەی کەلەگەڵ شەرعدا یەک دەگرنەوە . 

کچی تازە پێگەیشتوو چەند داواکاریەکی تایبەتی هەیه و پێویستی بەکەسێکە لەپەیوەندیدا بێت لەگەڵی و لەزمان و هەست و سۆز و کێشەکانی بگات ، ئەم کارەش هێندە قورس وگران نییە لەلایەن خێزانەوە ،وپێویستی بەکاتێکی زۆریش نی یه . 
تەنها بریتی یە لەچەند گوتەیەکی کاریگەر وپیا هەڵدان وفیکرەی جوان ، وزۆر جار کچ پێویستی بەوەیه کەسانێک هەبن گوێ لەدەر وغەم وهەستەکانی بگرن هەرچەند بەزمانی چاو وجەستەش بێت .
گرنگ ئەوەیە لەکۆتایی دا ئەو کچە لەدەست دەرنەچێت وهەست بەوە بکات لە ناو خێزانەکەى کەسانێک هەن گوێی بۆ دەگرن لێرەشەوە هەست بەئارامی کۆمەڵایەتی دەکات . 

بەڕاستی پشت گوێخستنی کچ هەڵەیە وکاریگەری نەرێنی بەسەر کچەوە بەجێ دێڵێت ، وخراپتر لەمە ئیهانە کردن وبەشو نەدانیەتی یاخود بەشوودانی بەپیاوێک کەخۆی حەزی پێ نی یە ، ودایک و باوک لەم ڕوانگەوە بەرپرسیاریەتیەکی گەورەیان لەسەر شانە . 

کاتێ کچ پشت گوێ دەخرێت ودایک وباوک گرنگی پێ نادەن وبێ بەشی دەکەن لەهەست وسۆز حەتمەن لەم کاتەدا هەوڵی پڕ کردنەوەی ئەم بۆشاییە دەدات ئەوەش ڕەنگە پەنا بردنە بەر پەیوەندی ناشەرعی بێت . 

ئەم کێشەیه إن شاء الله ئاسانە گەر لەسەرەتاوە فریای بکەویت و لەلایەن خێزان یاخود خودی کچەوە چارەسەر بکرێت  ، وپوختەی چارەسەری ئەم کێشەیە لەم دەخاڵەدا خۆی دەبینێتەوە : 
1- هەرگیز نائومێد مەبە وبزانە ئەمە تاقی کردنەوەیەکە لەلایەن خوداوە بۆ ئەوەی دەرکەوێت کە ئایا ئارام دەگری یاخود نا ، بۆیه ئارام بگرە وچاوەڕێی پاداشت بە لای خودا .
2- گەر تۆ بێ بەشی لەهاوڕێ ، ئەوا تۆ لەشساغ وجوان وزیرەکی وچەندان سیفەتی جوانت تێدایە ، بۆیه چاوت لەسەر ئەو نیعمەتانە بێت کەخودا پێی بەخشیوی و ئاوڕ مەدە بەلای ئەو شتانەی نیتە ولەدەستت چووە .
3- گومانی باش بەخودا ببە وبەچاوی نائومێدیەوە مەڕوانە بۆ ئەم کێشەیە ، بەڵکو پەندی لێ وەربگرە و چاو بەخۆتدا بخشێنەوە و..... 
4- پەیوەندیت بەهێز بکە لەگەڵ خودادا ئەوەش بەزۆر زیکر ویادکردنی وخوێندنی قورئان وپاڕانەوە دەبێت ، ودڵت پڕ بکە لەخۆشەویستی خودا وپێغەمبەرەکەی وپیاو چاکان ، وداوای یارمەتی لەخودا بکە وپشتی پێ ببەستە  .
5- ئەمە قەدەرێکە و لەسەرت نوسراوە بۆ حیکمەتێک و واجبە لەسەرت بەحیکمەتەوە مامەڵەی لەگەڵ بکەیت یاخود خۆت خۆت چاک بکەیت ، وبگەڕێی بەدوای چارەسەری گونجاو و نوێدا . 
6- خۆت سەرقاڵ بکە بەشتی بەسوودەوە وداهێنان بکە ، وتواناکانت تاقی بکەوە ، وهەوڵدە دڵخۆشی بخەیتە دڵی کەسانی ترەوە ، ئەمەیان لەگەورەترین هۆکارەکانی دڵدانەوە ودڵخۆش بوونە. 
7- گرنگی بەجوانی دەروون ولاشەت بدە وڕێز لەخۆت بگرە وئومێد وهیوایەتی سوود بەخشت هەبێت  .
8- گەشبین بە وبەچاوی چارەسەرەوە بڕوانە ژیان ، و بزانە ئەم مەڕحەلەیەت بەسەردا تێدەپەڕێت بەم نزیکانە بەویستی خودا ، ودەست بگرە بەدین وڕەوشتەکەتەوە. 
9- زۆر ئاگادار بە پەنا نەبەیتە بەر هاوڕێیەتی ناشەرعی ودڵنیابە لەوەی ئەو ڕێگەیه هەرچەند سەرەتاکەی جوان بێت کۆتاییەکە بەپەشیمانی وحەسرەت کۆتایی دێت ودوور نی یە لەو ڕێگەیەدا لەنێو بچیت وسەرگەردان ببیت .
10- با پەیوەندیەکی بەهێزت هەبێت لەگەڵ دایک وباوکتدا   ، لەگەڵ خوشک و براکانتدا بۆ ئەوەى هیچ کات هەست بە تەنهایی نەکەیت . 

گەر ئەم دەخاڵەت ڕەچاو کرد و کارت پێ کرد پشت بەخوا کێشەکەت چارەسەر دەبێت ودڵخۆش وئاسوودە دەبیت.
أسأل الله أن يفرج هم كل فتاة ويكشف كربها ويسعدها في الدارين ويحفظها من كل سوء. 

سود وەرگیراوە لە ماڵپەڕی : صید الفوائد

سەردان: ٤,٢٨٥ بەش: ئافرەتان