مەبەست چیە بە فیتنە ؟ وه فیتنەیەی کە پێویستە خۆمانی تێوە نەگلێنین کامەیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
مەبەست چیە بە فیتنە ؟ وه فیتنەیەی کە پێویستە خۆمانی تێوە نەگلێنین کامەیە؟
پرسیار:

مەبەست چیە بە فیتنە ؟ وە هەڵوێستی موسڵمان چیە لەو بارەیەوە لەگەڵ ڕونکردنەوەی ئەو فیتنەیەی کە پێویستە خۆمانی تێوە نەگلێنین و ئەو فیتنانەی پێویستە بەرەنگاریان ببینەوە ؟

بسم الله الرحمن الرحیم سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

فتن : کۆی (فتنە ) یە ، وە مەبەست بە فیتنە بریتیە لە : توش بوون و تاقی کردنەوە ، وەکو فیتنەی ماڵ و منداڵ .
وە فیتنەکان دوو جۆرن : فیتنەی گومان و سەرلێشێواوی(فتن الشبهات) وە فیتنەی هەواو ئارەزوو (فتن الشهوات).
فیتنەی گومان سەرلێشێواوی بریتیە لە : بیروباوڕە پوچەکان و داهێنراوەکان و شەک و گومانەکان.
فیتنەی هەوا و ئارەزوو : وەکو فیتنەی ماڵ و منداڵ ، وە فیتنەی زینا کردن و دزی کردن و خواردنەوەی مادەی بێهۆشکەر وە جگە لەمانەش .
وە هەڵوێستی موسڵمان لە هەموو فیتنەیەک : بریتیە لەوەی پەنا بگرێت بەخوای پەروەردگار لە شەڕی فیتەنەکان ، وە ئینکاری بکات لە بانگەشەکارانی و تێبکۆشێت لە دژیان ، وە هەوڵ بدات بۆ دورخستنەوەی لە خۆی برا موسڵمانەکانی ، وە گومانی کەسانی بانگەشەکار بۆ فیتنە پوچەڵ بکاتەوە.
============
سەرچاوە : المنتقى من فتاوى الشیخ الفوزان ، السؤال : ٧٨.

سەردان: ٤,٦٠٣ بەش: هەمەجۆر