ماوەیەکە بەکارهێنانی ووشەی مەسیحی بڵاوبۆتەوە، ئایا کامیان دروستە بوترێت مەسیحی یان نصراني؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ماوەیەکە بەکارهێنانی ووشەی مەسیحی بڵاوبۆتەوە، ئایا کامیان دروستە بوترێت مەسیحی یان نصراني؟

واتای مەسیحی نسەبەت دانە پاڵ (عیسى (مەسیحی)کوڕی مەریەم) ه سەلامی خوایان لەسەر بێت، ئەوان پێیان وایە شوێنەکەوتووی ئەون بەڵام مەسیح سەلامی خوای لەسەر بێت بێبەریە لەئەوان، پاشان ئەوان درۆیان کرد، چونکە ئەو نەیوتوە من کوڕی خودام بەڵکو ئەو ووتی من بەندە وپێغەممبەری خودام، بۆیە لە پێشترە پێیان بوترێت (نصاری) هەر وەك چۆن خوای گەورە ناوی لێناون، خوای گەورە دەفەرموێ: ((وَقَالَتِ الْيَهُودُ لَيْسَتِ النَّصَارَى عَلَى شَيْءٍ وَقَالَتِ النَّصَارَى لَيْسَتِ الْيَهُودُ عَلَى شَيْءٍ وَهُمْ يَتْلُونَ الْكِتَابَ)) [البقرة: 113].

زانای پایەبەرز:عبدالعزیز بن عبد الله بن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت

سەردان: ٤,١٥٨ بەش: هەمەجۆر