سوودەکان و کاتەکان و شێوازەکانى داوای لێخۆشبوون لە خواى گەورە چۆنە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
سوودەکان و کاتەکان و شێوازەکانى داوای لێخۆشبوون لە خواى گەورە چۆنە؟

یەکەم : سود و چاكه‌كانی داوای لێخۆشبوون کردن
1 ـ داوای لێخۆشبوون گوێڕایه‌ڵی كردنی خوای گه‌وره‌یه‌ .
2 ـ هۆكارێكه‌ بۆ لێخۆشبوونی تاوانه‌كان : {فقُلْتُ اسْتغْفِرُوا ربّكُمْ إِنّهُ كان غفّارا (10) } [نوح] .
3 ـ بۆ دابەزينی باران : يُرْسِلِ السّماء عليْكُمْ مِدْرارا (11) [نوح] .
4 ـ بەردەوام پێدانی ماڵ و منداڵ : ويُمْدِدْكُمْ بِأمْوالٍ وبنِين (12) [نوح] .
5 ـ ڕۆشتنە نێو چەندین باخ : ويجْعلْ لكُمْ جنّاتٍ (12) [نوح] .
6 ـ زیادبوونی توانا و هێز به‌هه‌موو واتاكانیه‌وه‌ : وَيَزِدْكُمْ قُوَّةً إِلَىٰ قُوَّتِكُمْ (52) [هود] .
7 ـ سوودی باش و خۆشگوزرانی : يُمَتِّعْكُم مَّتَاعًا حَسَنًا إِلَىٰ أَجَلٍ مُّسَمًّى (3) [هود] .
8 ـ لادانی بەڵا و ناهەمواری : وَمَا كَانَ اللَّهُ مُعَذِّبَهُمْ وَهُمْ يَسْتَغْفِرُونَ (33) [الأنفال] .
9 ـ وه‌هۆكارێكه‌ بۆ پێدانی چاكه‌به‌هه‌موو خاوه‌ن چاكه‌یه‌ك : وَيُؤْتِ كُلَّ ذِي فَضْلٍ فَضْلَهُ (3) [هود] .
10 ـ به‌نده‌كان له‌هه‌موو شتێك زیاتر پێویستیان به‌داوای لێخۆشبوونه‌ چونكه‌به‌شه‌و و به‌ڕۆژ هه‌ڵه‌ و تاوان ده‌كه‌ن ، جا ئه‌گه‌ر داوای لێخۆشبوونیان كرد له‌خوا ئه‌وا خوا لێیان خۆشده‌بێت .
11 ـ داوای لێخۆشبوون هۆكارێكه‌ بۆ دابه‌زینی ڕه‌حمه‌ت : لَوْلَا تَسْتَغْفِرُونَ اللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ (46) [النمل] .
12 ـ وه‌ده‌بێته‌ مایه‌ی سڕینه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ و تاوانه‌كانی نێو مه‌جلیس .
13 ـ وه‌چاولێكردنه‌ بۆ پێغه‌مبه‌ر () ، چونكه‌ئه‌و ته‌نها له‌یه‌ك مه‌جلیسدا (70) حه‌فتا جار داوای لێخۆشبوونی كردووه‌له‌خوا ، وه‌له‌ریوایه‌تێكدا : (100) سه‌د جار .

دووەم : هه‌ندێك وته‌سه‌باره‌ت به‌داوای لێخۆشبوون :
1 / له‌(لوقمان)ه‌وه‌ده‌گێڕنه‌وه‌ كه‌وا به‌كوڕه‌كه‌یی وتوه‌: ئه‌ی كوڕی شیرینم زمانت ڕابێنه‌ له‌سه‌ر وتی : (خوایه‌ لێم خۆشببه‌) ، چونكه‌ خوا كاتانێكی هه‌یه‌ داواكاری هیچ داواكارێكی تێدا ڕه‌تناكاته‌وه‌ .
2 / (عائشة) فه‌رموویه‌تی : به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌له‌نێو نامه‌ی كرده‌وه‌كانیدا داوای لێخۆشبوونی زۆر تێدا ده‌بینێت .
3 / (قتادة) فه‌رموویه‌تی : ئه‌م قورئانه‌ ڕێنماییتان ده‌كات بۆ ده‌رد و ده‌رمانه‌كانتان ، جا ده‌رده‌كانتان تاوانه‌كانه‌، وه‌ده‌رمانه‌كانتانیش داوای لێخۆشبوون كردنه‌.
4 / (أبو الـمنهال) فه‌رموویه‌تی : به‌نده‌له‌نێو گۆڕه‌كه‌یدا دراوسێیه‌تی هیچ شتێك ناكات خۆشه‌ویست تر بێت له‌لای وه‌كو داوای لێخۆشبوون .
5 / (الـحسن) فه‌رموویه‌تی : زۆر داوای لێخۆشبوون بكه‌ن له‌نێو ماڵه‌كانتاندا ، وه‌له‌سه‌ر خوان و سفره‌كانتان ، وه‌له‌ڕێگاوبانتان ، وه‌له‌بازاڕه‌كانتان ، وه‌له‌مه‌جلیسه‌كانتان ، چونكه‌ئێوه‌ نازانن چ كاتێك لێخۆشبوون داده‌به‌زێت .

سێیەم : كاته‌كانی داوای لێخۆشبوون :
داوای لێخۆشبوون له‌هه‌موو كاتێكدا ڕێپێدراوه‌ له‌شه‌رعدا ، به‌ڵام له‌كاتی ئه‌نجامدانی تاواندا واجب و پێویست ده‌بێت ، وه‌سوننه‌ت و خواستراویشه‌ له‌پاش كرده‌وه‌چاكه‌كانه‌وه‌، وه‌كو داوای لێخۆشبوون له‌پاش نوێژه‌ فه‌رزه‌كان سێ جار ، وه‌داوای لێخۆشبوون له‌ پاش حه‌ج و جگه‌له‌مانه‌ش ، هه‌روه‌ها له‌كاتی پارشێویشدا سوننه‌ته‌، چونكه‌خوای گه‌وره‌ستایشی ئه‌و كه‌سانه‌ی كردووه‌كه‌له‌كاتی پارشێودا داوای لێخۆشبوون ده‌كه‌ن .

چوارەم : شێوازه‌كانی داوای لێخۆشبوون :
1 ـ سه‌روه‌ری داوای لێخۆشبوون كه‌له‌هه‌موو شێوازه‌كان چاك تره‌: ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌به‌نده‌بڵێت :
(اللَّهُمَّ أَنْتَ رَبِّي ، لاَ إِلَهَ إِلاَّ أَنْتَ ، خَلَقْتَنِي وَأَنَا عَبْدُكَ ، وَأَنَا عَلَى عَهْدِكَ وَوَعْدِكَ مَا اسْتَطَعْتُ ، أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا صَنَعْتُ ، أَبُوءُ لَكَ بِنِعْمَتِكَ عَلَيَّ وَأَبُوءُ بِذَنْبِي ، اغْفِرْ لِي ، فَإِنَّهُ لاَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلاَّ أَنْتَ) .
2 ـ (أَسْتَغْفِرُ اللَّهَ) .
3 ـ (رَبِّ اغْفِرْ لِي) .
4 ـ (اللَّهُمَّ إِنِّي ظَلَمْتُ نَفْسِي فَاغْفِرْ لِي ، فَإِنَّهُ لاَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلاَّ أَنْتَ) .
5 ـ (رَبِّ اغْفِرْ لِي وَتُبْ عَلَيَّ ، إِنَّكَ أَنْتَ التَّوَّابُ الْغَفُورُ) .
6 ـ (اللَّهُمَّ إِنِّي ظَلَمْتُ نَفْسِي ظُلْمَاً كَثِيرَاً وَلاَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلاَّ أَنْتَ ، فَاغْفِرْ لِي مَغْفِرَةً مِنْ عِنْدِكَ ، وَارْحَمْنِي إِنَّكَ أَنْتَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ) .
7 ـ (أَسْتَغْفِرُ اللَّهَ الْعَظِيمَ الَّذِي لاَ إِلَهَ إِلاَّ هُوَ الْحَيَّ الْقَيُّومَ وَأَتُوبُ إِلَيْهِ) .
نوسینى : محمد بن إبراهيم الـحَمَد / وەرگێڕانی : مامۆستا محمد عبدالرحمن

سەردان: ٤,٧٠٤ بەش: دوعا و پاڕانه‌وه‌