باشترین شوێنی پاڕانەوە لەناو نوێژدا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
باشترین شوێنی پاڕانەوە لەناو نوێژدا
پرسیار:

ئایا پاڕانەوە لەکاتی سەژدە بردندا یاخود تەحیاتی کۆتایی باشترە و فەزڵی زۆر ترە لە شوێنەکانی تر ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

بێگومان پاڕانەوە لەو دوو جێگەیەدا یەکێکن لەباشترین جێگەکان لەناو نوێژدا ؛چونکە پاڕانەوە ودوعا ، واتە : خۆ زەلیل کردن وبێدەسەڵاتی بەرانبەر بەخودا ، ودەربڕینی پێویستی بەخودا ، وباشترین حاڵەت بۆ ئەو کەسەی دەپاڕیتەوە  پێویستیەکانی بەخودا پیشان دەدات حاڵەتی خۆ زەلیل کردن وپیشاندانی بێدەسەڵاتی بەرانبەر بەخودایە ، وبەم شێوەیە زیاتر لەخودا نزیک دەبێتەوە ، وبێگومان ئەم حاڵەتەش بەجوانی لەسەژدەدا بەرجەستە دەبێت ، ئەبوهوریرە ـ خوا لێی ڕازی بێت ـ گێڕاویەتیەوە و دەڵێ : پێغەمبەری خوا فەرموویەتی : « أقرب ما يكون العبد من ربه وهو ساجد فأكثروا الدعاء » صحيح مسلم ، رقم (482) .
واتە : نزیکترین شوێن کەبەندە لەخودای خۆیەوە نزیکە ئەو ساتەیە کەلەسەژدەدایە ، بۆیە زۆر لەسەژدەدا بپاڕێنەوە .
هەروەها بەهەمان شێوە پاڕانەوە سوننەتە لەکاتی تەحیاتی کۆتایی و دوای شایەتومان ، عبداللەی کوڕی مەسعود ـ خوا لێی ڕازی بێت ـ دەڵێ : پێغەمبەر فەرموویەتی : « ... ثم يتخير من الدعاء أعجبه إليه ، فيدعو » صحيح البخاري ، رقم (835) ؛ صحيح مسلم ، رقم (402) .
واتە : دوای ئەوەی شایەتومانی کۆتای خوێند پاشان بابەدڵی خۆی ئەو دوعایانە هەڵبژێرێت کە حەزی لێیەتی ، وپێی بپاڕێتەوە .
وە لە پێغەمبەری خواوە چەند پاڕانەوەیەکی جۆراو جۆر هاتووە لەوانە : ئەوەی کە ئەبوهوریرە ـ خوا لێی ڕازی بێت ـ گێڕاویەتیەوە و دەڵێ : پێغەمبەری خوا فەرموویەتی : « إذا فرغ أحدكم من التشهد الآخر فليتعوذ بالله من أربع: من عذاب جهنم، ومن عذاب القبر ، ومن فتنة المحيا والممات ، ومن شر المسيح الدجال»  صحيح مسلم ، رقم (588) .
 واتە : کاتێک یەکێک لەئێوە لە شایەتومانی کۆتایی خوێند با پەنا بگرێت بەخوا لەچوار شت : لەسزای دۆزەخ ، و لەسزای نێو گۆڕ ،و لەشەڕی مردو وزیندو بەگشتی ، ولە فیتنە وشەڕی دەجال . 
وەلەفەرموودەیەکی تردا هاتووە کە ئەبوبەکر ـ خوا لێی ڕازی بێت ـ گێڕاویەتیەوە کە بە  پێغەمبەری خواى   گوتووە : «علمني دعاء أدعو به في صلاتي . قال : قل اللهم إني ظلمت نفسي ظلما كثيرًا ، ولا يغفر الذنوب إلا أنت ، فاغفر لي مغفرة من عندك ، وارحمني ، إنك أنت الغفور الرحيم» رواه البخاري ومسلم  . 
واتە : پاڕانەوەیەکم فێر بکە لەنوێژەکانمدا بیکەم . پێغەمبەریش فەرمووی : بڵێ : ( اللهم إني ظلمت نفسي ظلما كثيرًا ، ولا يغفر الذنوب إلا أنت ، فاغفر لي مغفرة من عندك ، وارحمني ، إنك أنت الغفور الرحيم» . رواه البخاري ومسلم  . 
واتە : خودایە من ستەمێکی زۆرم لەخۆم کردووە ، وهیچ کەسێک لەتاوان خۆش نابێت جگە لەتۆ ، لێم خۆش بە بەکەڕەمی خۆت بە لێ خۆش بوونێک لەلایەن خۆتەوە ، وڕەحمم پێ بکە ، بەڕاستی تۆ لێخۆشبوو و بەڕەحمیت . والله أعلم .


الشیخ محمد بن عبد الله السبيل
إمام وخطيب المسجد الحرام
وعضو هيئة كبار العلماء
وعضو المجمع الفقهي الإسلامي
والرئيس العام لشؤون المسجد الحرام والمسجد النبوي
رحمه الله تعالى
 

سەردان: ٣,٥٠٧ بەش: دوعا و پاڕانه‌وه‌