ئەو سورەت و ئایەتانەی کە پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم هەموو شەو و ڕۆژێک دەیخوێندن: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەو سورەت و ئایەتانەی کە پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم هەموو شەو و ڕۆژێک دەیخوێندن
پرسیار:

پرسیارەکەم لەبارەی ئەو سورەت و ئایەتانەوەیە کەپێغەمبەر هەموو ڕۆژ دەیخوێندن ، ئایا ڕاستە سورەتەکانی : (الإسراء ، السجدة ، الملك ، الزمر ، الإخلاص المعوذتين ، الكافرون ، المسبحات )، وەهەروەها لەئایەت ئایەتەکانی : (آية الكرسي ، ودوو ئایەتی کۆتایی ( سورة البقرة ) ، وکۆتایی( سورة آل عمران )کاتێ کەلەخەو هەڵدەستا ، ئایا ئەوانەی باسم کرد سەحیح وڕاستە؟
گەر ڕاستە داواتان لێ دەکەم بەڵگەم پێ بدەن بەڵکو منیش لەنێوان موسوڵماناندا بڵاوی بکەمەوە وسوننەتی پێغەمبەر زیندو بکەینەوە ، خۆ ئەگەر جگە لەمانەیە ئومێدەوارم باسی بکەن لەگەڵ بەڵگەکانی .

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

یەکەم :
پێغەمبەری خوا شەو و ڕۆژ زۆر قورئانی دەخوێند ، وشەو نوێژی درێژ دەکردەوە ، تاوەکو هەندێ جار لەیەک ڕکاتدا هەریەک لەسورەتەکانی ( البقرة ، آل عمران  ،النساء ) ى دەخوێند، هەروەک ئیمامی " مسلم (722) " گێڕاویەتیەوە.

وە ئومەتەکەی هەڵدەنا لەسەر خوێندنی قورئان و فێربوونی وفێر کردنی کەسانی تر ، هەروەک ئیمامی البخاري (4937) ، ومسلم (798) - گێڕاویانەتەوە وعائێشە خوا لێی ڕازی بێت دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرمووی : ( الْمَاهِرُ بِالْقُرْآنِ مَعَ السَّفَرَةِ الْكِرَامِ الْبَرَرَةِ ، وَالَّذِي يَقْرَأُ الْقُرْآنَ وَيَتَتَعْتَعُ فِيهِ وَهُوَ عَلَيْهِ شَاقٌّ لَهُ أَجْرَانِ ) .
واتە: ئەو كەسەى كە بەچاكى قورئان بخوێنێ پلەى لەگەڵ فریشتە بەڕێزەكانى خواى پەروەردگاردایە، ئەوەش كە خوێندنەوەكەى لەسەر قورس بێت و هەڵەى تێدا بكات لەگەڵ هەوڵ دان بۆ ڕاست كردنەوەى ئەوا دوو پاداشتى بۆ هەیە. 

وە هەروەها ئیمامی  " البخاري (5027) " لەعوسمانەوە خوا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە دەڵێت: پێغەمبەری خوا فەرمووی : ( خَيْرُكُمْ مَنْ تَعَلَّمَ القُرْآنَ وَعَلَّمَهُ ) .
واتە: باشترینتان ئەوەتانە کەقورئان فێر دەبێت وکەسانی تریش فێر دەکات.

دووەم :
-  پێغەمبەری خوا : هەموو شەوێک پێش ئەوەی بنوێت هەریەک لەسورەتی ( السجدة والملك ) دەخوێند ، هەروەک ئیمامی الترمذي (2892) لەجابرەوە خوا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : " أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَانَ لا يَنَامُ حَتَّى يَقْرَأَ الم تَنْزِيلُ ، وَتَبَارَكَ الَّذِي بِيَدِهِ الْمُلْكُ " ، وصححه الألباني في " صحيح سنن الترمذي " .
واتە:  پێغەمبەر نەدەنوست تاوەکو الم (تَنْزِيلُ ، وَتَبَارَكَ الَّذِي بِيَدِهِ الْمُلْكُ) نەخوێندایه.
لە " تحفة الأحوذي " (8/191)دا دەڵێت : " أَيْ : لَمْ يَكُنْ عَادَتُهُ النَّوْمَ قَبْلَ قِرَاءَتِهِمَا " انتهى .
واتە: عادەتی وانەبوو پێش خوێندنی ئەو دوو سوورەتە بنوێت .

- وەهەروەها نەدەنوست تاوەکو سورەتی ( الإسراء و الزمر )ـی نەخوێندایە: 
هەروەک ئیمامی الترمذي (3405) لە عائێشەوە خوا لێی ڕازی بێت دەڵێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : " كَانَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لَا يَنَامُ حَتَّى يَقْرَأَ الزُّمَرَ ، وَبَنِي إِسْرَائِيلَ " ، وصححه الألباني في " صحيح سنن الترمذي " .
واتە:  پێغەمبەری خوا نەدەنوست تاوەکو سورەتی زومەر وبەنی ئیسارئیل (الإسراء) ى نەحوێندایه.

- وە بەنیسبەت ( المعوذات )ـەوە :
ئیمامی البخاري (5017) لە عائێشەوە خوا لێی ڕازی بێت دەڵێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : " أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَانَ إِذَا أَوَى إِلَى فِرَاشِهِ كُلَّ لَيْلَةٍ جَمَعَ كَفَّيْهِ ، ثُمَّ نَفَثَ فِيهِمَا فَقَرَأَ فِيهِمَا : قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ وَقُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الفَلَقِ وَقُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ ، ثُمَّ يَمْسَحُ بِهِمَا مَا اسْتَطَاعَ مِنْ جَسَدِهِ ، يَبْدَأُ بِهِمَا عَلَى رَأْسِهِ وَوَجْهِهِ وَمَا أَقْبَلَ مِنْ جَسَدِهِ يَفْعَلُ ذَلِكَ ثَلاَثَ مَرَّاتٍ " .
واتە :  : پێغەمبەر هەموو شەوێک کاتێک دەچووە ناو جێگای خەوتن دەستەکانی خۆی کۆدەکردەوە و فووی پیا دەکرد ، وە سورەت (الاخلاص و الفلق و الناس) دەخوێند ، پاشان لاشەی خۆی مەسح دەکرد ئەوەی توانیبا ، وە لەسەر و ڕوخساری و پێشەوە دەستی پێدەکرد ، ئەمەی سێ جار دووبارە دەکردەوە . 

- وە بەنیسبەت سورەتی( الكافرون )ـەوە :
 ئیمامی أبو داود (5055) لە فەروەی کوڕی نەوەفەلەوە ئەویش لەباوکیەوە لەپێغەمبەرەوە گێڕاویەیەوە ودەڵێت:   پێغەمبەر بەنەوفەلی فەرموو : ( اقرأ " قل يا أيها الكافرون " ثم نم على خاتمتها ، فإنها براءة من الشرك ) ، وصححه الألباني في " صحيح سنن أبي داود " .
واتە: سورەتی( الكافرون ) بخوێنە وپاشان لەسەر کۆتاییەکەی بنوە  ، ئەوە بۆت دەبێتە بەری بوونت لەشیرک.

وە بەنیسبەت ( آية الكرسي )ـەوە :
ئیمامی البخاري (3275) لەئەبوهورەیرەوە خوا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : " وَكَّلَنِي رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بِحِفْظِ زَكَاةِ رَمَضَانَ فَأَتَانِي آتٍ فَجَعَلَ يَحْثُو مِنَ الطَّعَامِ فَأَخَذْتُهُ ، فَقُلْتُ لَأَرْفَعَنَّكَ إِلَى رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ - فَذَكَرَ الحَدِيثَ - ، فَقَالَ : إِذَا أَوَيْتَ إِلَى فِرَاشِكَ فَاقْرَأْ آيَةَ الكُرْسِيِّ ، لَنْ يَزَالَ عَلَيْكَ مِنَ اللَّهِ حَافِظٌ ، وَلاَ يَقْرَبُكَ شَيْطَانٌ حَتَّى تُصْبِحَ ، فَقَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : ( صَدَقَكَ وَهُوَ كَذُوبٌ ذَاكَ شَيْطَانٌ ) .
پێغەمبەی خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم کردمی بە وەکیل بە پاراستنی زەکاتی ڕەمەزان جا یەکێک هات لەو خواردنەی ئەبرد بە چنگی دەستەکانی منیش گرتم و پێم ووت بەرزت ئەکەمەوە بۆ لای پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ، فەرموودەکەی باس کردووە ..
 پێی ووتم : ئەگەر چویتە سەر جێگا ئایەتی کورسی بخوێنە لە یەکەمیەوە تا ئایەتەکە تەواو ئەکەی [اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ]وە پێی ووتم : بەردەوام لە لایەن خواوە پارێزەرێکت لە سەر ئەبێت وە شەیتان نزیکت نابێتەوە هەتا بەیانی ئەکەیتەوە -جا ئەوان صەحابەکان خوا لێیان ڕازی بێ- زۆر سوور بوون لە سەر خێر لە هەموو شتێ زیاتر -بەدەستیان بکەوێ- جا پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم فەرمووی : ئەمما ئەو ڕاستی لە گەڵ کردی -لەوە- وە ئەو درۆزنە دەزانی ، ئەوە شەیتان بوو ) .

- وە پێغەمبەر خەڵکی هان دەدا بۆ خوێندنی (آية الكرسي) لەدوای هەموو نوێژێکەوە:
ئیمامی النسائي لە " السنن الكبرى " (9848)دا لەئومامەوە خوا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: پێغەمبەر فەرمووی: ( مَنْ قَرَأَ آيَةَ الْكُرْسِيِّ فِي دُبُرِ كُلِّ صَلَاةٍ مَكْتُوبَةٍ لَمْ يَمْنَعْهُ مِنْ دُخُولِ الْجَنَّةِ إِلَّا أَنْ يَمُوتَ ) .
واتە: هەرکەسێک لەدوای هەموو نوێژێکەوە (آيَةَ الْكُرْسِيِّ)بخوێنێت هیچ شتێک نابێتە ڕێگر لێی لەچوونە بەهەشت تەنها مردن نەبێت .

- وە بەنیسبەت دوو ئایەتی کۆتایی سورەتی ( البقرة )ـەوە:
ئیمامی البخاري (4008) ، ومسلم (807) لەئەبو مەسعودی بەدریەوە خوا لێی ڕازی بێت گێڕاویانتەوە ودەڵێت : پێغەمبەری خوا فەرمووی: ( الآيَتَانِ مِنْ آخِرِ سُورَةِ البَقَرَةِ ، مَنْ قَرَأَهُمَا فِي لَيْلَةٍ كَفَتَاهُ ) .
واتە:دوو ئایەتەکەی کۆتایی سورەتی ( البقرة ) ، هەرکەسێک لەشەوێکدا بیخوێنێت بەسیەتی.

 النووي دەڵێت :
" گوتراوە : مَعْنَاهُ كَفَتَاهُ مِنْ قِيَامِ اللَّيْلِ ، وَقِيلَ : مِنَ الشَّيْطَانِ ، وَقِيلَ : مِنَ الْآفَاتِ ، وَيَحْتَمِلُ مِنَ الجميع " انتهى من " شرح مسلم " للنووي (6/ 92) .
واتە: مانای ئەوەیە بەسیەتی وجێگای شەو نوێژی بۆ دەگرێتەوە ، وگوتراوە: لەشەیتان دەیپارێزێت ، وگوتراوە ، لەبەڵا  دەیپارێزێت، وئیحتمالی هەمووى لێ دەکرێت .

- وە بەنیسبەت کۆتایی (آل عمران )ـەوە لەکاتی هەستاندا لەخەو :
ئیمامی البخاري (992) ، ومسلم (763) لەکورەیبەوە گێڕاویانەتەوە ودەڵێت: عبداللەی کوڕی عەباس هەواڵی پێ دا : ( أَنَّهُ بَاتَ عِنْدَ مَيْمُونَةَ وَهِيَ خَالَتُهُ : فَاضْطَجَعْتُ فِي عَرْضِ وِسَادَةٍ ، وَاضْطَجَعَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَأَهْلُهُ فِي طُولِهَا، فَنَامَ حَتَّى انْتَصَفَ اللَّيْلُ - أَوْ قَرِيبًا مِنْهُ - فَاسْتَيْقَظَ يَمْسَحُ النَّوْمَ عَنْ وَجْهِهِ ، ثُمَّ قَرَأَ عَشْرَ آيَاتٍ مِنْ آلِ عِمْرَانَ ، ثُمَّ قَامَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِلَى شَنٍّ مُعَلَّقَةٍ، فَتَوَضَّأَ، فَأَحْسَنَ الوُضُوءَ ، ثُمَّ قَامَ يُصَلِّي ) .
واتە: شەو لەلای مەیمونە مایەوە کەئەو خوشکی دایکی بوو ، لەسەر سەرپانی سەرینێک پاڵ کەوتم ، وپێغەمبەری خوا صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لەسەر درێژی پاڵکەوت ، وماڵ ومنداڵەکەشی لەسەر درێژاییەکەی ، نوست تاوەکو نیوەی شەو ـ یاخود نزیک لەو کاتە ـ بەخەبەر هات ودەستی بەدەم وچاویدا دەهێنا ، پاشان دە ئایەتی لەسورەتی (آل عمران) خوێند ، پاشان پێغەمبەری خوا صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ هەستا چوو بۆلای کونەیەکی هەڵواسراو ، ودەست نوێژی شوشت ،  وجوان دەست نوێژکەی شوشت ، پاشان هەستا ونوێژی کرد.

- هەروەک پێغەمبەر خەڵکی هان دەدا بۆ حوێندنی ( المعوذات )لەدوای هەموو نوێژێکەوە:
ئیمامی أبو داود (1523) لەعوقبەی کوڕی عامرەوە خوا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: " أَمَرَنِي رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَنْ أَقْرَأَ بِالْمُعَوِّذَاتِ دُبُرَ كُلِّ صَلَاةٍ " ، وصححه الألباني في " صحيح سنن أبي داود " .
واتە: پێغەمبەری خوا صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمانی پێ دەکردم لەدوای هەموو نوێژێکەوە( المعوذات )بخوێنم.

- وەهەروەها پێداگری دەکرد لەخوێندیان لەبەیانیان وئێواراندا :
عبداللەی کوڕی خوبەیب خوا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: پێغەمبەر پێی گوتووە : 
( بڵێ : " قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ " ، وَالمُعَوِّذَتَيْنِ ، کاتێ ئێوارە و بەیانیت بەسەردا دێت . بەستە ودەتپارێزێت لەهەموو شتێک ) رواه الترمذي (3575) وصححه ، وأبو داود (5082) . وصححه النووي في " الأذكار " (ص107) ، وحسنه ابن حجر في " نتائج الأفكار " (2/345) ، والألباني في " صحيح سنن الترمذي " .

بەڵام بەنیسبەت ( المسبحات )ـەوە ئایا سوننەتە شەوان پێش نوستن بخوێنرێ :
سەرەتا بزانە کە مەبەست لە ( المسبحات ) سورەتەکانى : (الْحَدِيدَ) و (الْحَشْرَ) و(الصَّفَّ) و (الْجُمُعَةَ) وَ (التغابن)ـە .
شێخ ئەلبانی ڕەحمەتى خوای لێ بێ دەفەرموێ فەرموودە لاوازە هەروەک لە (ضعيف الترغيب ٣٤٤ ) دا هاتووە .
والله أعلم .
ئەوە ئەوەندە بوو کەتوانیمان کۆی بکەینەوە لەوانەی کە لەسوننەتی گوفتاری وفیعلی دا هاتووە لەوانەی کەسابت بوون خوێندنیان لەشەو وڕۆژدا لەسورەتەکانی قورئان .
والله أعلم .

سەردان: ٦,٥٧٦ بەش: پێغەمبەری خودا