ئايا پێغەمبەرى خوا صلی الله علیه وسلم خەدیجەی لە سەر چ دینێ مارە كرد؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئايا پێغەمبەرى خوا صلی الله علیه وسلم خەدیجەی لە سەر چ دینێ مارە كرد؟

پێغەمبەری خودا خەدیجەی مارە كردوە لەسەر داب ونەریتی ئەو كاتەی ئەوكەسانەی لەسەر شەریعەتی ئیبراهیم مابون (علیه السلام)، خەدیجە ئافرەتێكی خانەدان وخاوەن سامان بو، پیاوانی بەكرێ‌ دەگرت بۆی یان بەقازانج شەراكەت(المضاربة) هاوبەشی دەكردن، كاتێك ناوبانگی ڕاستگۆیەتی وئەمانەتپارێزی وڕەوشتبەرزی پێغەمبەری ی بیست وپێگەیشت هەواڵی بۆ نارد و داوای لێكرد بەقازانج شەراكەت مالیاتەكەی ببات بۆ شام بڕوات لەگەڵ خزمەتكارەكەی كەناوی (میسرە) بو، ئەویش داواكەی قەبوڵ كرد و ڕۆشت، لەوێ‌ ڕاهیبێك بەناوی (نسطور) بینیویەتی هەواڵی بە میسرە داوە كە ئەم كەسە دەبێتە پێغەمبەر، پاشان پێغەمبەر ئەوەی كەویستی لەكڕین وفرۆشتن ئەنجامیدا ئەوجا گەڕایەوە بۆ مەككە و میسرە ئەوهەواڵەی ڕاگەیاند بەخەدیجە ئەویش كەسێكی نارد بۆ لای پێغەمبەری خودا و پێی ڕاگەیاند كەمن حەز دەكەم هاوسەرگیری لەگەڵ تۆدا بكەم لەبەر خزمایەتی و ڕیزداری و ئەمانەت و ڕەوشت جوانی و ڕاستگۆیەتیت ئەویش ئەمەی بۆ مامەكانی باسكرد حەمزەو ئەبوتالیب لەگەڵیدا ڕۆشتن تاوەكو چونە ماڵی باوكی خەدیجەو وەلەگەڵ باوكیدا قسەیان كرد و داوایانكرد بۆ پیغەمبەری خودا ئەویش بە مێردی دا، وەوتراوە عەمری كوری ئەسەد مامی خەدیجە، خەدیجەی داوە بە پێغەمبەری خودا وە بە خەدیجەی وتووە موحەممەد داوای خەدیجە بكات: ئەوە پیاویكە لەلوتی نادرێت واتە بەڕێزەو خاوەن كەسایەتی تەواوە وەئەوكاتە تەمەنی خەدیجە چڵ ساڵبووە.
وە كەسوكاری (بنو هاشم) و پیاو ماقوڵانی عەشیرەتی (مضر) ئامادەی مەجلیسەكە بون پێغەمبەری خودا دوانزە ئۆقەو نیو و چل دیرهەمی كرد بەمارەیی، وەوتراویشە بیست بەكرەی كردوە،ئەمەش دوای دومانگ دوای گەڕانەوەی لە شام پێش ئەوەی وەحی دابەزیت وەتەمەنی پێغەمبەری خودا ئەوكاتە بیست وپێنج ساڵبوە جائەم شێوازە لەداواكردن و پێدان و مارەیی و كۆبونەوەیە لەشەریعەتی ئیبراهیمەوە سەلامی خوای لەسەربێت وەرگیراوە كە عەرەب لە سەری دەژیان هەروەها تەڵاق وحەج و عومرەو سەعی نێوان سەفا و مەروەو وەستان لە عەرەفەو گەورە راگرتنی مانگەكانی موحەڕرەم و غوسلی لەشگرانی و شۆردن و كفن كردنی مردوەكانیان وەچەندین شتی تر كە لە ناویاندا مابویەوە لەشەریعەتی ئیبراهیم، ئەوانیش لەسەری دەڕۆشتن تاوەكو ئاینی پیرۆزی ئیسلام هات جائەوەی پەسەند كرد كردی و ئەوەشی پێچەوانە بوو لەگەڵی نەسخی كرد وەحوكمی نیكاحیش ئەوانەی كە لەپێش هاتنی ئیسلام ئەنجامدرابون پاشان ئسلام هات بە سەریدا ئەوە زانایان یەكدەنگن لەسەر دروستێتی هاوسەرگیرییەك ئەگەر پیاو و ژنەكە موسڵمان بوبون، وە هەردوولا لەوانەبن كە لە ئیسلامدا ڕێگایان پێدراوە هاوسەرگیری بەیەكەوە بكەن وە نیكاحی پێغەمبەری خودا لەم جۆرە بوه.
لە لایەن بەڕێز [مامۆستا خلیل أحمد] ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٤,١٤٦ بەش: پێغەمبەری خودا