ئایا فه‌زڵ و گه‌وره‌یی سه‌ڵاوات دان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) چۆنە؟
سەبارەت بە فه‌زڵ و گه‌وره‌یی سه‌ڵاوات دان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)
پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێت: «مَنْ صَلَّى عَلَيَّ صَلاَةً صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ بِهَا عَشْرًا»(١) . واته: (هه‌ر كه‌سێك سه‌ڵاواتێكم له‌سه‌ر بدات، له به‌رامبه‌ردا خودا ده سهلێواتی له‌سه‌ر ده‌دات) (٢) .
پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێت: «لاَ تَجْعَلُوا قَبْرِي عِيْدًا وَصَلُّوا عَلَيَّ, فَإِنَّ صَلاَتَكُمْ تَبْلُغُنِي حَيْثُ كُنْتُمْ»(٣) . واته: (سه‌ردانی گۆڕه‌كه‌م به تایبه‌تی مه‌كه‌ن، به‌ڵكو سه‌ڵاواتم له‌سه‌ر بده‌ن، بێگومان سهڵاواتهكانتان پێم ده‌گات جا له هه‌ر شوێنێك بن) (٤) .
پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێت: «الْبَخِيْلُ مَنْ ذُكِرْتُ عِنْدَهُ فَلَمْ يُصَلِّ عَلَيَّ»(٥) . واته: (به‌خیل و رژد و ڕه‌زیل ئه‌و كه‌سه‌یه، كه له لایدا ناوم دێنن و سه‌ڵاواتم له‌سه‌ر نادات) (٦) .
پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێت: «إِنَّ للهِ مَلاَئِكَةً سَيَّاحِيْنَ فِي الأَرْضِ، يُبَلِّغُونِي مِنْ أُمَّتِي السَّلاَمَ»(٧) . واته: (بێگومان خودای په‌روه‌ردگار كۆمه‌ڵه فریشتانێك هه‌ن، كه ده‌گه‌ڕێن به زه‌ویداو سڵاوی ئوممه‌ته‌كه‌م پێده‌گه‌یه‌نن).
پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێت: «مَا مِنْ أَحَدٍ يُسَلِّمُ عَلَيَّ، إِلاَّ رَدَّ اللهُ عَلَىَّ رُوْحِي، حَتَى أَرُدَّ عَلَيْهِ السَّلاَمَ»(٨) . واته: (هیچ كه‌سێك نییه، كه سڵاوم لێ بكات، ئه‌وه بێگومان خودای گه‌وره ڕۆحه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ لاشه‌م، تا وه‌كو وه‌ڵامی سڵاوه‌كه‌ی بده‌مه‌وه) .
وەرگیراوە لە کتێبی قەڵاى موسڵمان لە وەرگێڕانى پێشین عبدالله
(١) أخرجه مسلم 1 / 288 {وصحابي الحديث هو أبو هريرة (رضي الله عنه)}.
(٢) ێهلاوات دانی خودا له‌سه‌ر به‌نده‌كانی بریتیه له باسكردنیان له لای فریشته‌كان (والله أعلم) .
(٣) أبو داود 2 / 218 وأحمد 2 / 367 وصححه الألباني في صحيح أبي داود 2 / 383 { وصحابي الحديث هو أبو هريرة (رضي الله عنه)}.
(٤) ئه‌م فه‌رمووده‌یه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه كاتێك سه‌ردانیكردنی گۆڕی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) به تایبه‌تی درووست نه‌بێت، سه‌ردانی كردنی گۆڕی پیاوچاكانیش به تایبه‌تی درووست نیه، چونكه ئه‌م كاره هۆكارێكه بۆ دروست بوونی هاوه‌ڵ دانان بۆ خودا، هه‌ر وه‌كو چۆن ئێسته زۆرێك له موسوڵمانان توشی هاوه‌ڵدانان بوون به گه‌وره ڕاگرتی گۆڕ و مردوان، ئه‌مه‌ش به‌ڕاستی تاوانێكی ترسناكه و پێویسته له‌سه‌رمان خۆمانی لێ به‌دوور بگرین (والله أعلم).
(٥) الترمذي 5 / 551 وغيره وانظر صحيح الجامع 3 / 25 وصحيح الترمذي 3 / 177 {وصححه الألباني في صحيح الجامع (2878) وصحابي الحديث هو علي بن أبي طالب (رضي الله عنه)}.
(٦) ئه‌م فه‌رمووده‌یه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه هه‌ركاتێك ناوی پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله علیه وسلم) هێندرا واجب و پێویسته ئه‌وانه‌ی كه گوێیان لێیه‌تی و ئه‌وه‌یش، كه ناوی دێنێت سه‌ڵاواتی له‌سه‌ر بده‌ن، به‌ڵام زۆر جار ده‌بینین له په‌رتووكه عه‌ره‌بیه‌كاندا له جیاتی ده‌سته‌واژه‌ی (صلى الله علیه وسلم) ده‌نوسن (ص) یان له په‌رتووكه كوردیه‌كاندا له‌جیاتی ده‌سته‌واژه‌ی (درود و سڵاوی خودای لێبێت) ده‌نوسن (د.خ) كه به ڕاستی نوسینی ئه‌م ده‌سته‌واژانه له جێی خۆی نین، وه‌كو ئه‌وه‌ی كه ئه‌زمه‌ی په‌ڕ و مره‌كه‌ب بێت!!! (والله أعلم) .
(٧) النسائي , والحاكم 2 / 421 , وصححه الألباني في صحيح النسائي 1 / 274 {وصحابي الحديث هو بن مسعود (رضي الله عنه)}.
(٨) أبو داود برقم 2041 وحسنه الألباني في صحيح أبي داود 1 / 383 {وصحابي الحديث هو أبو هريرة (رضي الله عنه)}.