ئایا خواى گەورە لەبەر خاترى محمد صلى الله علیه وسلم دنیاى دروست كردوە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا خواى گەورە لەبەر خاترى محمد صلى الله علیه وسلم دنیاى دروست كردوە؟

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان 

نەخێر خوا لە بەر خاتری پێغەمبەر () دونیای دروست نەكردووە !
بەڵكو بۆ خواپەرستنی بە تەنها و تاقیكردنەوەی مرۆڤەكان و هەموو دروستكراوەكانی تری درووست كردووە بە بەڵگەی ئەم دوو ئایەتە كە خوای گەورە دەفەرموێت: [وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ] [الذاريات: (56)] .
واتە: ئێمە جنۆكە و مرۆڤمان دروست نەكردووە ئیللا بۆ ئەوە نەبێت كە بە تەنها من بپەرستن.
[الَّذِي خَلَقَ الْمَوْتَ وَالْحَيَاةَ لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلًا] [سورة الملك: (2)] .
واتە: ئەو خوایەی كەوا مردن و ژیانی درووست كردووە بۆ ئەوەی تاقیتان بكاتەوە كامتان چاكەكارتر دەبن.
كەواتە خوا بۆ خواپەرستی و چاكەكاری جنۆكە و مرۆڤـ و مردن و ژیانی درووست كردووە.
وە ئەو بەناو فەرموودەیە كە دەڵێت: (لولاك لولاك لـما خلقتُ الأفلاك) هەڵبەستراو و درۆیە و پێچەوانەشە بۆ ئەو دوو ئایەتە و چەندین ئایەتی تریش لە قورئاندا.

سەردان: ٣,٥٩٤ بەش: پێغەمبەری خودا