ئایا حوكمی ڕیش تاشین چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا حوكمی ڕیش تاشین چیە؟
پرسیار:

ئایا حوكمی ڕیش تاشین چیە؟.وە ئەو فەرمودانە كامانەن كەباسی چۆنیەتی ڕیش هێشتنەوە وكوردكردنەوەی دەكات؟

 

بسم الله الرحمن الرحيم 

حوكمى دانانى ڕیش بۆ پیاوان واجبە وە رشیش جیاكەرەوەیە لە نێوان پیاوان و ئافرەتاندا بۆ یە پێغەمبەرى خوا نەهى كردووە پیاوان خۆیان بشوبهێنن بە ژنان و ژنانیش خۆیان بشوبهێنن بە پیاوان وەك دەفەرموێ: (جزو الشوارب وأرخوا اللحى خالفوا المجوس) رواه البخاري ومسلم.

وعن ابن عمر قال قال رسول الله : (خالفوا المشركين أوفروا اللحى وأصفوا الشوارب –وفي الرواية- أنهكوا الشوارب وأعفوا اللحى) متفق عليه.
واتە: سمێڵتان بگرن ئەوەى كەوتووەتە سەر لێوەكانتان نەك تاشینى سمێڵ وەڕیش بهێڵنەوە و زیادى بكەن پێچەوانەى ئاگر پەرستان بكەن كە ئەوان ڕیشیان دەتاشى و سمێڵیان دەهێشتەوە.
جا پێغەمبەرى خوا بە كردەوەو بە فەرمان داواى لێكردوین ڕیشمان هەبێت وە نابێ دەستكارى بكەین وە هەندێ كەس حەدیسێكى هەڵبەستراو دەهێنن كە ئەمە دەقەكەیەتى: (كان يأخذ من لحيته من عرضها وطولها) رواة الترمذي وفي سنده عمر بن هارون وهو كذاب خبيث فالحديث غير صحيح وقال الألباني موضوع انظر الضعيفة رقم 288.
ماناكەى ئەوەیە هەڵبەستراوە كەگوایە پێغەمبەرى خوا لە ڕیشى خۆى گرتبێ لە پانى و درێژى.
ئەم حەدیسەدەكەنە بەڵگە بۆ لێگرتنى وە ناوى دەنێن قەڵەمكردن جا تۆ دواى ئەوەى بۆت دەركەوت ئەو بەڵگەیەهەڵبەستراوە ئەو كاتە كارەكەیان بێ بەڵگەو ناڕەوایە.

لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ١١,٠٧٥ بەش: تاوانه‌كان