سزاى بوهتان کردن بۆ خەڵکی: ماڵپەڕی وەڵامەکان
سزاى بوهتان کردن بۆ خەڵکی
پرسیار:

ئایا سزای بوهتان کردن چییە لە شەرعی ئیسلامدا؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

بوهتان واتە: درۆیەکە کەسەرنجی گوێگر رادەکێشی تووشی سەر سورمانی دەکەیت بەدرۆکانت.

بۆیە بزانە بوهتان لەتاوانە هەرە گەورەکانە وەزۆر لەغەیبەت کردن گەورەترە چونکە بەهۆی بوهتان ڕق و قینەی خەڵک بەرامبەر ئەم کەسەی پەرپا دەکەی وەلەحدیس هاتووە (( پێنج شت کەفارەتی نییە بەهۆی گەورەی تاوانەکەی،  شەریك بۆ خودادانان، کوشتنی خەلك بەناحەق، وە بوهتان کردن بە ئیمانداران، هەلاتن لە بەرامبەر کافران، درۆکردن لە پێناو بەدەست هێنانی مالی خەلك بەنارەوا.))

هەروەها دەفەرموێ:(( هەرکەسێك باسی کەسێك بکات بۆ ئەوەی عەیبداری بکات، خوای گەورە لەجەهەنەم دەیهێڵێتەوە حەپسی دەکات))

بۆیە گوتراوە: سەری هەموو تاوانێك درۆیە ، وەلەناو درۆش بوهتان لەهەمووی گەورەترە.

وەسەری هەموو تاونێك زمانە گەر توانیت زمانت بگرێت لەخراپە ئەوە بزانە نزیك بوویەوە لەبەهەشت.

هەروەها بوهتان ئەوەیە کەپێغەمبەر علیه السلام دەفەرموێ:(( ئایا دەزانن غەیبەت چییە گوتییان خوای گەورەو پاشان پێغەمبەرەکەی علیه السلام دەزانن، گوتی: غەیبەت ئەوەیە تۆ باسی سیفەتی کەسێك بکەی سیفەتەکەی تێدابێت بەڵام پێی ناخۆش بێت، وەئەگەر سیفەتەکەی تێدانەبێت ئەمە بوهتانە)) وەبوهتانیش لەغەیبەت زۆر گەورەترە.

پاشان بوهتان لە قورئان بەم مانایانە هاتووە:

۱ـ بەمانای زینا هاتووە، 

خوای گەورە دەفەرموێ:(( وَلَا يَأْتِينَ بِبُهْتَانٍ يَفْتَرِينَهُ بَيْنَ أَيْدِيهِنَّ وَأَرْجُلِهِنَّ)) واتە: هیچ جۆره بوختانێک نه‌که‌ن له‌نێوان ده‌ست و پێی خۆیاندا (واته دووره په‌رێزبن له هه‌موو جۆره خیانه‌تێک) وەتە دوربن لەداوێن پیسی

۲ـ بەمانای حەرامەکان دێت:

خوای گەورە دەفەرموێ:(( فَلَا تَأْخُذُوا مِنْهُ شَيْئًا أَتَأْخُذُونَهُ بُهْتَانًا وَإِثْمًا مُّبِينًا)) کە بەمانای حەرام هاتووە.

۳ـ وەبەمانای درۆیەکی نارەواو فاحشە دێت:

خوای گەورە دەفەرموێ: (( وَلَوْلَا إِذْ سَمِعْتُمُوهُ قُلْتُم مَّا يَكُونُ لَنَا أَن نَّتَكَلَّمَ بِهَٰذَا سُبْحَانَكَ هَٰذَا بُهْتَانٌ عَظِيمٌ )) واتە: ده‌بوا کاتێك گوێتان له‌و بوختانه بوو، بتانوتایه‌: ئێمه بۆمان نی یه قسه‌ی وا بکه‌ین، پاکی و بێگه‌ردی بۆ خوا، ئاخر ئه‌مه بوختانێکی زۆر گه‌وره‌و ناقۆڵایه (که‌ی ئه‌وه له دایکی ئیمانداران ده‌وه‌شێته‌وه‌)


بۆیە بزانە چ سوودێك دەبینی بەباس کردنی خەڵك نازانی ڕۆژێك دادێت :((له ڕۆژێکدا که زمان و ده‌ست و قاچیان لێیان ده‌بێته شایه‌ت، له به‌رامبه‌ر ئه‌و کرده‌وانه که ئه‌نجامیان ده‌دا (ئه‌و بوختانانه‌ی که دایانکرد.)

 وەنازانی ڕۆژێك دێت خەڵك چاکەکانت دەبات بەهۆی باسکردنی خەلك بۆ چاکەی خۆت بۆ خەڵك دەنێری لەڕۆژێك خۆت پێویستت بەهەموو چاکەیەکە تاوەکوو دەرباز بی لەم ڕۆژە ناخۆشە.  بۆیە هەوڵبدەن زمانی خۆتان بپارێزن لەهەموو جۆرە باسکردنێکی خەڵکی ..

داوامان لەخوای گەورەیە دەست و زمان و پێکانمان لەحەرام کراوەکان بپارێزی .

سەردان: ٥,٦٤٦ بەش: تاوانه‌كان