فڕێدانى پاشماوەی خواردن بۆ ناو زبڵدان و تەنەکەى خۆڵ: ماڵپەڕی وەڵامەکان
فڕێدانى پاشماوەی خواردن بۆ ناو زبڵدان و تەنەکەى خۆڵ
پرسیار:

ئایە ڕێگەپێدراوە پاشماوەى خواردن فڕێ بدەینە ناو زبڵدان و شوێنی پیس؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

زانایانی اللجنة الدائمة دەڵێن : (( دەبێت خواردن بپارێزرێت بۆ جاری دووەم سوودی لێ وەربگرن یان بدەن بە ھەژاران ، ئەگەر ھەژارتان دەست نەکەوت بیدەن بە ئاژەڵ ئەگەر چی وشکیش بووبێت )) 

فتاوی اللجنة الدائمة ج٢٢ لاپەڕە ٣٤١

وە شێخ صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( نابێت ھیچ شتێک لە خواردن فڕێ بدرێتە ناو زبڵدان و شوێنی پیس ، چونکە بەفیڕۆدان و بێ ڕێزییە بەرامبەر بە نیعمەتەکانی خوای گەورە وە سوپاس نەکردنى خوایە )) .

پێغەمبەری خوا خورمای بینیووە لە ڕێگا  فەرموویەتی : (( ئەگەر من ترسی ئەوەم نەبوایا لەوانەیە ھی صەدەقه بێت دەمخوارد )) ، ھەروەھا فەرمانی کردووە بە لێسینەوەی پەنجە یان شوشتن یان سڕینەوە وە فەرمانی کردووە خواردن ھەڵبگلیرێتەوە وە ئەو شتەی پێوە نووساوە لابدرێت و وە خواردنەکەش بخۆن .

ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى کە دروست نییە ھیچ خواردن و خورما و شتی تر فڕێ بدەیتە شوێنی پیس ، بەڵکو نیعمەت دەپارێزرێن و ڕێزی لێ دەگرن و لە شوێنێک دەپارێزن ، چونکە ئەمە لە سوپاسی کردنە ، چونکە ئەم نیعمەتانە ھەندێک جار کەسی تر کە پێویستی پێیەتی سوودی لێ وەردەگرێت ئەگەر چی ئاژەڵیش ، فڕێ دانە ناو زبڵدان نابێت .... ))

 المنتقى من فتاوى الفوزان" (63/11) .

سەردان: ١,٨١٥ بەش: خواردن و خواردنەوە