ئایا ڕاستە ئەگەر خواردنەوەی (كحولەكان) بخوێت تا چل ڕۆژ دەنگت بە خوا ناگات ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا ڕاستە ئەگەر خواردنەوەی (كحولەكان) بخوێت تا چل ڕۆژ دەنگت بە خوا ناگات ؟
پرسیار:

ئایا ڕاستە ئەگەر خواردنەوەی (كحولەكان) بخوێت تا چل ڕۆژ دەنگت بە خوا ناگات ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
بەڕاستی من لەم بارەیەوە هیچم نەخوێندووەتەوە و زۆریش بۆی گەڕام بەڵام هیچم دەستنەكەوت، بەڵام لە كاتی گەڕانمدا بۆ زانیارییەك لەم بارەیەوە ئەم فەرموودەیەم بەرچاو كەوت پێغەمبەری خوا () فەرموویەتی: ((إنَّ مَلِكاً من بني إسرائيل أخذ رجلاً فخيره بين أنْ يشرب الـخمر أو يقتل صَبياً أو يزنـي أو يأكل لـحم الـخنـزير أو يقتلوه إنْ أبَى، فاختار أنْ يشرب الـخمر، وإنَّه لـما شربـها لـم يـمتنع من شيء أرادوه منه، وأنَّ رسول الله قال حينئذ: ما من أحد يشربـها فتقبل له صلاة أربعين ليلة، ولا يـموت وفي مثانته منها شيء إلاَّ حرمت عليه الـجنة، وإنْ مات في الأربعين مات ميتة جاهلية))[سلسلة الأحاديث الصحيحة رقم: (2695) وصحيح الترغيب والترهيب رقم: (2370)] .
بەڕاستی پادشایەك لە پادشاكانی بەنی ئیسرائیل پیاوێكی برد و ئازادی كرد لە نێوان هەڵبژاردنی ئەوەی كەوا مەشروب (ئارەق) بخواتەوە یان منداڵێك بكوژێت یان زینا و داوێپیسی بكات یان گۆشتی بەراز بخوات یان بیكوژن ئەگەر خۆی گرتەوە لەو كارانە، ئەویش مەشروب (ئارەق) هەڵبژارد، وە كاتێك خواردیەوە خۆی نەگرتەوە لە هیچ شتێك لەو كارانەی كە لێیان ویست بیانكات، بۆیە پێغەمبەری خوا () لەو كاتەدا فەرمووی: هیچ كەسێك نى یە مەشروب (ئارەق) بخواتەوە و چل ڕۆژ نوێژی لێ قەبوڵ بكرێت، وە هیچ كەسێك نىیە مەشروب (ئارەق) بخواتەوە و بمرێت و لە میزڵدانیدا شتێك لەو مەشروبەی تێدا هەبێت ئیللا بە هەشتی لێ حەرام و قەدەغە دەكرێت، وە بەڕاستی هەر كەسێك لە ماوەی ئەو چل ڕۆژەیشدا بمرێت ئەوا مردنێكی نەفامییانەی كردووە.
هەروەها ئەم وتەیەی (عبد الله بن عمر)یشم بەرچاو كەوت:
عن عبد الله بن عمر في شارب الـخمر أنه: ((لا تقبل صلاته أربعين ليلة)) [قال الشيخ الألبانـي فـي تحقيق كتابالإيـمان لابن سلام: (إسناده صحيح) ص: (84)] .
واتە: مەشروب (ئارەق) خۆر چل ڕۆژ نوێژی لێوەرناگیرێت.

لە لایەن مامۆستا (محمد عبد الرحمن) ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٦,٠٥٤ بەش: خواردن و خواردنەوە