تكایه‌ باسى چۆنێتى سەربڕینى حەیوان و مریشکمان بۆ بکەن و مەرجەکانى چین؟ وە سەربڕاوى دەستى کێ دروست نیە بیخۆین؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
تكایه‌ باسى چۆنێتى سەربڕینى حەیوان و مریشکمان بۆ بکەن و مەرجەکانى چین؟ وە سەربڕاوى دەستى کێ دروست نیە بیخۆین؟

سه‌ربڕینى شه‌رعى چه‌ند مه‌رجێكى هه‌یه‌ له‌وانه‌ :
یه‌كه‌م : شایسته‌ى كه‌سى سه‌ربڕ كه‌ بۆ ئه‌وه‌ بشێت سه‌ر ببڕێت ئه‌مه‌ش به‌وه‌ ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ ژیر بێت موسڵمان بێت یان گاور و جوله‌كه‌.
دووه‌م : ئه‌و ئامڕازه‌ى حه‌یوانه‌كه‌ى پێ سه‌ر ده‌بڕدرێت ئه‌مه‌ش دروسته‌ به‌ هه‌موو شتێكى تیژ ته‌نها دان و نینۆك نه‌بێت پێغه‌مبه‌رى خوا ده‌فه‌رموێت (ما أنهر الدم فكل ليس السن والظفر) متفق عليه .
سێ یه‌م : بڕاندنى قوڕگى له‌سه‌رووى (گه‌ردن)یشه‌وه‌ بێت هه‌ر دروسته‌  مه‌به‌ستمان به‌ قوڕگ گه‌رووى خۆراك و هه‌وایه‌ .
چواره‌م : كه‌سى سه‌ربڕ له‌كاتى سه‌ربڕیندا (بسم الله)بكات واته‌ به‌ ئه‌نقه‌ست وازى لێ نه‌هێنێ .
ئه‌م چوار شته‌ مه‌رجن له‌سه‌ر بڕیندا سوننه‌ت و ئادابى تر هه‌ن له‌سه‌ر بڕیندا كه‌ له‌ كتێبه‌كانى فیقه‌ دا باسكراون ئه‌وه‌ى مه‌به‌ستى ئێمه‌ كه‌وه‌ڵامى خاوه‌ن پرسیاره‌كه‌ بده‌ینه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كه‌سى سه‌ر بڕ ئه‌گه‌ر موشریك بوو واته‌ شیركى گه‌وره‌ و كوفرى گه‌وره‌ و نیفاقى باوەڕى هه‌بوو ئه‌وه‌ى سه‌ر بڕاوى ده‌ستى ئه‌و كه‌سه‌ یان ئه‌و تاقمه‌ دروست نیه‌ ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین هى ئه‌هلى كیتاب دروسته‌ به‌ڵام موشریك دروست نیه‌ شێخ ابن باز ڕه‌حمه‌تى خواى لێ بێ بۆ وڵاته‌ شیوعى یه‌كان و موشریكه‌كان كه‌ ئه‌هلى كیتاب نین سه‌ربڕاویان به‌حه‌رام ده‌زانێ به‌ڵام وڵاتانى ئه‌وروپا به‌ حه‌ڵاڵ ده‌زانێ .
له‌لایه‌ن مامۆستا (خلیل أحمد)ه‌وه‌ وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌

سەردان: ٤,٩٧٧ بەش: خواردن و خواردنەوە