حوكمی جگەرەكێشان چییە؟ حەرامە یان باش نییە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمی جگەرەكێشان چییە؟ حەرامە یان باش نییە؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
جگەرەكێشان حەرامە چونكە هەر شتێك كە زیانى هەبوو ئەوە ئیسلام حەرامى كردووە، هەرشتێكیش كە پیس بوو ئەوە ئیسلام حەرامى كردووە، وە هەرشتێكیش زیادەڕەوى (إسراف)ى تێدابێت حەرامە، هەرشتێك كە ئازاردانى موسڵمانانى تێدابوو حەرامە، ئەم شتانە هەمووى لە جگەرەدا كۆدەبێتەوە. زیانى بۆ خۆى هەیە كە نەخۆشكەوتنێتى وە هەروەها زیان لە موسڵمانان دەدات چونكە لە هەر كۆڕو كۆبونەوەیەك دابنیشێت و جگەرە بكێشێت زیان بە خەڵكى دەگەیەنێت وە هەروەها ئەو پارەیەش تێیدا خەرج دەكرێت بە خۆڕایى و بە ئیسراف دەڕوات، وە بۆنێكى پیس و ناخۆش هەم لە دەمى خۆى و هەم لە مەجلیسەكەدا دەبێت، بۆیە جگەرە حەرامە.
لە لایەن بەڕێز [د.عبداللطيف أحمد] ه وه وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٤,١٣٤ بەش: خواردن و خواردنەوە