پرسیارێکى گرنگ بۆ ئەو کەسانەى کە ڕاودەکەن و ڕاوچین پێویستە ئاگادارى ئەم حاڵەتە بن لە کاتی ڕاودا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
پرسیارێکى گرنگ بۆ ئەو کەسانەى کە ڕاودەکەن و ڕاوچین پێویستە ئاگادارى ئەم حاڵەتە بن لە کاتی ڕاودا
پرسیار:

ئایا ڕاوكردنی باڵندەو ئاژەڵی وەكو كەروێشك و هاوشێوەكانی بە تفەنگ یان سەگی ڕاو و دواتر فڕێدانی بۆناو ئۆتۆمبیل لەكاتێكدا زیندوەو گیانی دەرنەچووە، پاشان گیانی دەردەچێت و دەمرێت ، جا ئایا حەڵاڵە خواردنی كە بەوشێوەیە بمرێت یان نا؟ جزاكم الله خیرًا‏....

ئەوەی لێتداوە بە فیشەك ئیتر باڵندە بێت یان جگە لەوە یاخود سەگی ڕاوت بۆ ڕاوناوەو گرتوویەتی و ڕاوی كردوە، ئەگەر سەگەكە كوشتی یان فیشەكەكە كوشتی، ئەوا حەڵاڵە بەمەرجێك ناوی خوات هێنابێ واتە (بسم الله) ت كردبێت لەكاتی هەڵنانی سەگەكە یان تەقاندنی فیشەكەكە.
قال سبحانه وتعالى‏:‏ ‏{‏فَكُلُواْ مِمَّا أَمْسَكْنَ عَلَيْكُمْ وَاذْكُرُواْ اسْمَ اللَّهِ عَلَيْهِ‏}‏ ‏[‏سورة المائدة‏:‏ آية 4‏‏‏]‏، وقال النبي ‏:‏ ‏(‏إذا أرسلت كلابك المعلمة وذكرت اسم الله عليها فكل‏)‏ ‏[‏رواه الإمام البخاري في ‏"‏صحيحه‏"‏ ‏(‏6/220‏)‏ من حديث عدي بن حاتم رضي الله عنه‏‏‏]‏
جا ئەوەی پێی گەیشتی بەمردارەوەبوویی بەهۆی فیشەكەوە یان سەگی ڕاوەكەوە و ناوی خوات هێنابێ ئەوا حەڵاڵە و ئەوە سەربڕینی شەرعیە، بەڵام ئەوەی فریای كەوتی و گیانی تێدابوو ئەوا حەڵاڵ نیە هەتا سەری نەبڕیت، هەروەها ئەوەی فریای كەوتی و لەگیانداندا بوو ئەوەندە كاتت نەبوو فریای چەقۆ و سەربڕین بكەوێت و مرد ئەوا دیسان حەڵاڵە و حوكمی كوشتنی هەیە بە ئامێری ڕاوەكە ئیتر هەرچی بێت،كەوابوو سێ حاڵەتمان هەیە:
یەكەم: ئەوەی فریای كەوتی بەمردویی بە ئامێری ڕاو ئەوا حەڵاڵە بەمەرجێك ناوی خوات هێنابێت لەكاتی ناردنی سەگەكە یان تەقاندنی فیشەكەكە.
دووەم: ئەوەی فریای كەوتی و نیوەگیانێكی تێدا مابوو، پاشان مرد ئەوا حەڵاڵە دیسان بەمەرجی ئەوەی بسم الله ت كردبێت.
سێ یەم: ئەوەی فریای كەوتی و گیانی تێدابوو ئەوا حەڵاڵ نیە هەتا سەری نەبڕی و لەگەڵ ناو هێنانی خوادا لەكاتی سەربڕیندا.
الشيخ صالح بن فوزان بن عبدالله الفوزان عضواللجنة الدائمة للإفتاء وعضو هيئة كبار العلماء

سەردان: ٢,٥١٠ بەش: خواردن و خواردنەوە