ئەگەر کەسێک توانای جنسی لاواز بێت دروستە دەرمان بخوات بۆ بەهێزکردنى تواناى؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر کەسێک توانای جنسی لاواز بێت دروستە دەرمان بخوات بۆ بەهێزکردنى تواناى؟

بێگومان دروستە ؛ چونکە ئەوەش جۆرێکە لەنەخۆشی ودروستە مرۆڤ بەدوای چارەسەرەکەیدا بگەڕێت ، پێغەمبەر فەرموویەتی : " نعم يا عباد الله تداووا ، فإن الله لم يضع داء إلا وضع له شفاء - أو دواء - إلا داء واحداً ، فقالوا : يا رسول الله ما هو ؟ قال :الهرم " رواه الترمذي ( 1961 ) وصححه الألباني رحمه الله في صحيح الترمذي ( 2/202 ) ،
واتە : بەڵێ ئەی بەندەکانی حودا دەوا وچارەسەر بەکار بێنن ، چونکە بەڕاستی خودا هیچ دەردێک نەناردووە ئیلا چارەسەری بۆ داناوە ، تەنها دەردێک نەبێت، گوتیان ئەو درەدە چی یە ئەی پێغەمبەری خودا ؟
فەرمووی : پیریەتی .

وەهەروها پێغەمبەر : " ما أنزل الله داءً إلا قد أنزل له شفاء علمه من علمه وجهله من جهله " رواه الإمام أحمد ( 3397 ) واللفظ له والبخاري ( 5246 )،
واتە : خودا هیچ دەردێکی نەناردووە ئیلا چارەسەری بۆ داناوە ، جا هەندێ کەس دەیزانن وپەی پێ دەبەن وهەندێکیش پەی پێ نابەن ونایزانن .

جا بەکارهێنانى دەرمان و چارەسەر پێوستە چەند مەرجێکى تێدا بێت ئینجا بەکارهێنانى دروستە لەوانە :

یەکەم : نابێت ببێتە هۆکاری زیانێکی زۆر تر لەنەخۆشیەکە ، وەک ئەوەی نەخۆشی بخات وببێتە هۆکاری مردنی ، چونکە هەندێ چارەسەری جنسی دەبێتە هۆکاری لەناوچوونی مرۆڤ .

دووەم : نابێ ئەو جارەسەرە بەشتێکی حەڕام بێت ، وەک عەڕەق وشتی پیس وگۆشتێک کەدروست نەبێت بخورێت .

سێیەم : لەکاتی چارەسەردا کەم تەرخەمی نەکات لە کەشف کردن ودەرکەتنی عەوڕەتدا .

چوارەم : ئەو دەرمانانە بەکار نەهێنێت دوای پرس کردن بەپزیشکێکی پسپۆڕ و جێی سیقە و متمانە نەبێت .
والله تعالى أعلم .

سەردان: ٤,١٨٢ بەش: خواردن و خواردنەوە