خواردنی سه‌ربڕاوی (گاور و جوله‌كه : أهل الكتاب) حه‌ڵاڵه بۆ موسڵمانان ، به‌ڵام سه‌ربڕاوی جگه له‌وان له بێباوه‌رِان (وه‌ك شیوعیه‌كان و مانگا په‌رستان و خۆر و بت و بۆزا په‌رستان) حه‌رامه و دروست نىیه ، خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : [الْيَوْمَ أُحِلَّ لَكُمُ الطَّيِّبَاتُ وَطَعَامُ الَّذِينَ أُوتُواْ الْكِتَابَ حِلٌّ لَّكُمْ وَطَعَامُكُمْ حِلُّ لَّهُمْ] [سورة المائدة : (5)] .
واته : ئه‌مڕۆ حه‌ڵاڵ كرا بۆتان ئه‌و شتانه‌ی كه پاكن ، وه سه‌ربڕاوی ئه‌وانه‌ی كه‌وا كتێبیان پێ دراوه (گاور و جوله‌كه) حه‌ڵاڵه بۆتان و سه‌ربڕاوی ئێوه‌ش حه‌ڵاڵه بۆ ئه‌وان .
ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه‌كی ئاشكرایه له سه‌ر حه‌ڵاڵێتی سه‌ربڕاوی ئه‌وانه‌ی كه‌وا كتێبیان پێ دراوه (گاور و جوله‌كه) (طعانهم واته : سه‌ربڕاویان) ، ئه‌مه‌ش ئه‌و مریشك و گۆشتانه ده‌گرێته‌وه كه‌وا به مه‌به‌ستی بازارگانی پێكردن سه‌رده‌برِێن و ده‌فرۆشرێن ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌ربرِاوانه به بۆنه‌ی جه‌ژن و یاده‌وه‌ری و به‌رزرِاگرتنی دروشمه‌كانی ئاینی خۆیانه‌وه كراون ئه‌وا خواردنیان حرامه (با ناوی خواشی له سه‌ر بێنن) و ئه‌م ئایه‌ته ده‌یگرێته‌وه : [حُرِّمَتْ عَلَيْكُمُ الْمَيْتَةُ وَالْدَّمُ وَلَحْمُ الْخِنْزِيرِ وَمَا أُهِلَّ لِغَيْرِ اللّهِ بِهِ] [سورة المائدة : (3) ] .
واته : حه‌رام كراوه له سه‌رتان : مردارۆبوو ، و خوێن ، و گۆشتی به‌راز ، و ئه‌وه‌ی كه بۆ جگه له خوا سه‌رده‌برِێت .
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر زانرا و دڵنیا بوویت كه‌وا ئه‌و سه‌ربڕاوانه ده‌كوژرێن چ به نه‌تڵه‌ی كاره‌بایی بێت یان به خستنه ناو ئاوی گه‌رمه‌وه بێت ئه‌وا ئه‌مه‌ش حه‌رامه و ناخورێت به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌م ئایه‌ته :[وَالْمُنْخَنِقَةُ وَالْمَوْقُوذَةُ وَالْمُتَرَدِّيَةُ وَالنَّطِيحَةُ وَمَا أَكَلَ السَّبُعُ إِلاَّ مَا ذَكَّيْتُمْ وَمَا ذُبِحَ عَلَى النُّصُب] [سورة المائدة : (3) ] .
واته : حه‌رام كراوه له سه‌رتان : خنكێنراو ، و تاسێنراو ، و ئه‌وه‌ی كه ده‌كه‌وێته خواره‌وه و مردارده‌بێته‌وه ، و ئه‌وه‌ی كه شاخی لێده‌درێت و مردارده‌بێته‌وه ، و ئه‌وه‌ی كه دڕنده لێی خواردووه ئیللا ئه‌وه نه‌بێت كه ده‌گه‌نه سه‌ربڕینیدا ، وه ئه‌وه‌ی كه بۆ جگه له خوا سه‌رده‌برێت .
كه‌واته ئه‌وانه‌ش كه مردارده‌بنه‌وه پێش سه‌ربڕین خواردنیان حه‌رامه چ موسڵمان سه‌رپه‌رشتی سه‌ربڕینی بكات یان گاور و جوله‌كه .
به‌ڵام ئه‌گه‌ر وانه‌بوو ئه‌وا خواردنیان حه‌ڵاڵه با له وڵاتی گاور و جوله‌كه‌شه‌وه هێنرابێت وه‌ك (به‌رازیل و ئه‌مریكا) .
له لایه‌ن مامۆستا (محمد عبدالرحمن) ه‌وه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه