ئایا بۆ طالب علم لەبەر کردنى قورئان لە پێشترە یان خوێندنى زانستە شەرعیەکان؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا بۆ طالب علم لەبەر کردنى قورئان لە پێشترە یان خوێندنى زانستە شەرعیەکان؟
پرسیار:

ئەو گەنج ولاوانە کە لە سەرەتای زانست خوازی و فێربووندان، ئایا باشتر وایە بە لەبەرکردنی قورئان دەست پێ بکەن یان ( متن ـ دەقی بابەتە شەرعیەکان ) لە بەر بکات و هاوکات لە گەڵیدا وردە وردە قورئان لەبەر بکات؟

 من وا بە باش دەزانم کە هەردوکیان ئەنجام بدات، وە زۆرینەی کات و توانای بدات بە قورئان، چونکە زانست خواز و طالب علم دەبێت بە لەبەر کردن و تێگەیشتن لە قورئان دەست پێ بکات، بەڵام لە گەڵ ئەوەشدا کاتی تریش تەرخان بکات بۆ زانستەکانی تر .

شێخ محمد بن صالح العثیمین رحمه الله

سەردان: ٣,٦٨٦ بەش: ئادابەکانى طالب عیلم