گرنگترین هۆکارەکانی کۆکردنەوەی زانستی شەرعی کەمانەن ؟
لە گرنگترین هۆکارەکانی بەدەست هێنانی زانستی شەرعی :
بوونی تەقوا و لەخوا ترسان لە هەموو سات و حاڵەکاندا ، هەروەکو چۆن پەروەردگار فەرموویەتی { وَمَن يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَل لَّهُ مَخْرَجًا * وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لَا يَحْتَسِبُ} (سورة الطلاق:2-3)
واته : وه هه‌ر كه‌سێك ته‌قوای خوای گه‌وره بكات به‌وه‌ی كه سنووری خوای گه‌وره نه‌به‌زێنێ و تاوان و سه‌رپێچی نه‌كات ئه‌وه خوای گه‌وره ده‌رووی خێری لێ ئه‌كاته‌وه له‌و كێشه‌یه‌ی كه كه‌وتۆته ناوی و ڕزگاری ئه‌كات، وه له ناخۆشییه‌كانى دونیا‌و قیامه‌ت رزگارى ده‌كات، یاخود كه‌وته ناو هه‌ر شوبهه‌و گومانێك له دیندا خوای گه‌وره ده‌رووی لێ ئه‌كاته‌وه‌و ڕزگاری ئه‌كات، یاخود له‌سه‌ره‌مه‌رگدا له ناخۆشییه‌كانی سه‌ره‌مه‌رگ ڕزگاری ئه‌كات، (ئیبنو مه‌سعود) ده‌فه‌رمێت: (گه‌وره‌ترین ئایه‌ت له قورئاندا كه كردنه‌وه‌ى ده‌روى خێرى تێدا بێت ئه‌م ئایه‌ته‌یه). ،، وە خوای گه‌وره ڕزق و ڕۆزی ئه‌دات به شێوازێك كه به خه‌یاڵیدا نه‌هاتووه
وە زانراوە کە بە دەست هێنانی زانست لە گرنگترینی بەخشینەکانی پەروەردگارە ، وە بریتییە لە دەرچوون لە تەسکیەتی نەزانی و تاریکی بەرەو فراوانی زانست و روناکیەکەی ، وە پەروەردگار فەرموویەتی { وَمَن يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَل لَّهُ مِنْ أَمْرِهِ يُسْرًا} (سورة الطلاق:4)
واتە : هه‌ر كه‌سێك ته‌قوای خوای گه‌وره بكات و خۆی له تاوان بپارێزێ ئه‌وا خوای گه‌وره كاروباری له دونیا‌و قیامه‌تدا بۆ ئاسان ئه‌كات
وە بە دەست هێنانی زانستی بەسوود لە گرنگترینی کار ئاسانییەکانە کە پەروەردگار بۆت ئاسانکات ، لەبەر ئەوەی قوتابی زانستی شەرعی لە رێگەی زانستەکەیەوە دەگاتە چەندین ڕووی چاکە و سەرفرازی کە غەیری ئەو پێی ناگەن ، پەروەردگار فەرموویەتی { يِا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ إَن تَتَّقُواْ اللّهَ يَجْعَل لَّكُمْ فُرْقَاناً وَيُكَفِّرْ عَنكُمْ سَيِّئَاتِكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ} (سورة الأنفال:29)
واتە : ئه‌ی باوه‌ڕداران ئه‌گه‌ر ئێوه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن و خۆتان له تاوان بپارێزن خوای گه‌وره واتان لێ ئه‌كات كه جیاكاری بخه‌نه نێوان حه‌ق و باتڵه‌وه‌و حه‌ق و باتڵ لێك جیابكه‌نه‌وه‌و بناسنه‌وه‌و ده‌بێته هۆى سه‌رخستن و سه‌رفرازیتان وه تاوانه‌كانتان ده‌سڕێته‌وه‌و لێتان خۆش ئه‌بێ (سَيِّئات) وتراوه: مه‌به‌ست تاوانی بچووكه ئه‌وه‌ی تریش تاوانی گه‌وره‌یه له هه‌ردووكی خۆش ئه‌بێ وه خوای گه‌وره خاوه‌نی فه‌زڵێكی زۆر گه‌وره‌یه به‌سه‌ر ئێوه‌وه.
وە باشترین شێتک کە دەستەواژەی (فرقان)ی پێ تەفسیر کرابێ ئەوەیە کە بریتییە لە زانستی بەسوود کە جیاوازی دەکات لە نێوان ڕاستی و ناڕاستیدا ، ڕێنموویی و گومرایدا ، لە نێوان ئیمان و كوفر و ڕێگای ڕاست و رێگای چه‌وتدا ، وە بەندە بە قەد ئەوە لە پەروەردگاری دەترسێت و سنوورەکانی بە گەورە دادەنێت کە بە دەستی دەهێنێت لە زانستی بەسوود ، وە دەبێتە جیاکەرەوە لە نێوان ڕاستی و ناڕاستیدا ، وەکو چۆن پەروەردگار دەفەرمووێت { إِنَّمَا يَخْشَى اللَّهَ مِنْ عِبَادِهِ الْعُلَمَاء} (سورة فاطر:28)
واتە: ته‌نها به‌نده زاناكان ئه‌وان به زانیاریه‌وه له خوای گه‌وره ئه‌ترسێن، (ابن عباس) ده‌فه‌رمێت: (زانا ئه‌و كه‌سه‌یه كه شه‌ریك بۆ خوا دانه‌نێت و حه‌ڵاڵى به حه‌ڵاڵ بزانێت و حه‌رامى به حه‌رام بزانێت و ئامۆژگارییه‌كانى خواى گه‌وره بپارێزێت و جێبه‌جێى بكات و دڵنیا بێت كه ده‌گاته خواى گه‌وره‌و لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كات)، (سه‌عیدى كوڕى جوبه‌یر) ده‌فه‌رمێت: (ترسان له خوا ئه‌وه‌یه كه له تاوان بتگه‌ڕێنێته‌وه)
وە پەروەردگار فەرموویەتی : {إِنَّ الَّذِينَ يَخْشَوْنَ رَبَّهُم بِالْغَيْبِ لَهُم مَّغْفِرَةٌ وَأَجْرٌ كَبِيرٌ} (سورة الملك:12)
واتە : ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له خوای گه‌وره ئه‌ترسێن به زانسته‌وه له كاتی نهێنی و په‌نهاندا كه چاوى كه‌سیان لێوه دیار نیه له ترسى خواى گه‌وره تاوان ناكه‌ن و خۆیان ده‌پارێزن ئه‌مانه لێخۆشبوونی خوای گه‌وره‌یان بۆ هه‌یه‌و خوای گه‌وره لێیان خۆش ئه‌بێ، وه ئه‌جرو پاداشتێكی یه‌كجار گه‌وره‌یان بۆ هه‌یه له دونیادا، وه له قیامه‌تیشدا له ژێر سێبه‌رى عه‌رشى خواى گه‌وره‌دا ده‌بن، وه دواتر ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه.
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی { سوێند بە خوا من لە هەمووتان زیاتر لە خوا دەرتسم و لە هەمووتان زیاتر بە تەقواترم } متفق علیه
هەندێک لە سەلەف فەرموویانە : هەر کەسێک زیاتر پەروەردگار بناسێت زیاتر لێی دەترسێت .
زاناى پایەبەرز : شێخ عبدالعزیز بن عبدالله بن باز - رحمه الله -
[ مجموع -٣٥٠/١ ]