دەبینین هەندێک لەو مامۆستا و بانگخوازانەی خەڵک پێدەگەیەنن و بانگەواز دەکەن، سەرپێچیی سوننەتەکانی پێغەمبەر ﷺ دەکەن لە کورتکردنەوەی ڕیشدا، ئایا ئەمە بۆ بانگخوازان گونجاو و دروستە؟
پێغەمبەر ﷺ فەرمانی دەکرد بە هێشتنەوە و پڕکردنەوەی ڕیش، و ڕێگریی دەکرد لە بڕین و کورتکردنەوەی. تاشینی ڕیش بەتەواوی تاوانەکەی گەورەتر و حەرامترە، لە کورتکردنەوەی ، بەڵام هەردووکیان حەرامن. ئەم بەرپرسیارێتییە لەسەر شانی بانگخوازان زیاتر و قورسترە؛ چونکە ئەوان ڕێنیشاندەری خەڵكین، بۆیە ئەرکیان گەورەترە.
پاشان، با وا دابنێین کە تەنها شتێکی سوننەتیش بێت، نەدەبوو بۆ زانایان و بانگخوازان و فێرخوازانی زانست کە سوننەتێک پشتگوێ بخەن کە پێغەمبەر ﷺ بەردەوام لەسەری بووە، فەرمانی پێ کردووە و بانگەوازی بۆ کردووە، ئیتر چۆن لە کاتێکدا کە حوکمەکە لەوەش گەورەترە و واجبە؟!
ئەرکی سەر شانی بانگخوازان و غەیری بانگخوازانیش ئەوەیە کە ڕیش نەتاشن، و کورتی نەکەنەوە. پێغەمبەر ﷺ ئاوا فەرمانی پێ کردوون و فەرموویەتی: «سمێڵ کورت بکەنەوە و ڕیش بهێڵنەوە، پێچەوانەی موشریکەکان بکەن»، هەروەها فەرموویەتی: «سمێڵتان بگرن و ڕیش بهێڵنەوە، پێچەوانەی مەجووسییەکان (ئاگرپەرستەکان) بکەن».
پێغەمبەر ﷺ فەرمانی دەکرد بە هێشتنەوە و پڕکردنەوەی ڕیش، و ڕێگریی دەکرد لە بڕین و کورتکردنەوەی. تاشینی ڕیش بەتەواوی تاوانەکەی گەورەتر و حەرامترە، لە کورتکردنەوەی ، بەڵام هەردووکیان حەرامن. ئەم بەرپرسیارێتییە لەسەر شانی بانگخوازان زیاتر و قورسترە؛ چونکە ئەوان ڕێنیشاندەری خەڵكین، بۆیە ئەرکیان گەورەترە.
وەفێرخوازی زانستی شەرعی (طالب العلم) گوناهەکەی لەسەر شانی گەورەترە وەک لە خەڵکی ئاسایی، ئەگەرچی هەمووان گوناهبار دەبن بە ئەنجامدانی ئەوەی خوای گەورە حەرامی کردووە، بەڵام تاشین یان کورتکردنەوەی ڕیش لەلایەن فێرخوازێکی زانستەوە گوناهەکەی گەورەترە؛ چونکە ئەو پێشەنگ و نموونەیە بۆ خەڵک.
ئەوانەی دەڵێن ڕیش سوننەتە و هەر كەس بیتاشێ سزا نادرێ چونكە سوننەتە نەك واجب.
ئەم وتەیەی کە دەڵێت ڕیش تەنها سوننەتە ، وتەیەکی هەڵەیە، بەڵکو واجبە. سوننەتە بەو مانا باوەی کە «ڕێبازی پێغەمبەرە ﷺ»، بەڵام لە ڕووی حوکمەوە واجبە و هەر کەسێک وازی لێ بهێنێت گوناهبار دەبێت. پاشان، با وا دابنێین کە تەنها شتێکی سوننەتیش بێت، نەدەبوو بۆ زانایان و بانگخوازان و فێرخوازانی زانست کە سوننەتێک پشتگوێ بخەن کە پێغەمبەر ﷺ بەردەوام لەسەری بووە، فەرمانی پێ کردووە و بانگەوازی بۆ کردووە، ئیتر چۆن لە کاتێکدا کە حوکمەکە لەوەش گەورەترە و واجبە؟!
ئەصڵ و بنچینە لە فەرمانەکاندا ئەوەیە کە «واجبن»، و بنچینەش لە ڕێگرییەکاندا ئەوەیە کە «حەرامن»، هیچ بەڵگەیەکیش نییە ئەم حوکمە بگۆڕێت.
لە پێغەمبەرەوە ﷺ نەگێڕدراوەتەوە کە ڕیشی تاشیبێت یان کورتی کردبێتەوە تاوەکو بگوترێت فەرمانەکە بۆ وجووب (واجببوون) نییە، بەڵکو کاتێک خۆی و هاوەڵانی فەرمانیان بە هێشتنەوە کردووە و خۆشیان جێبەجێیان کردووە، ئەمە بەڵگەیە لەسەر واجببوونی.
وەڵامی شێخ بن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێ
