ئەو کردەوە تایبەتیانەی کە پێویستە لەسەر قوتابی زانست ( طالب العلم ) ئەنجامیان بدات: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەو کردەوە تایبەتیانەی کە پێویستە لەسەر قوتابی زانست ( طالب العلم ) ئەنجامیان بدات

چەند کردەوەیەکی تایبەت هەیە کەپێویستە لەسەر قوتابی زانست ( طالب العلم ) ئەنجامیان بدات ودەستیان پێوە بگرێت ؛ بۆ ئەوەی ببێتە یارمەتی دەری لەسەر تەڵەبی عیلم ، گرنگی بەخوێندنی قورئان دەدات بەو شێوەیەیی کەفەرمانی پێ کراوە بەبیر لێ کردنەوە ولەسەر خۆ خوێندنەوەوە ، وەهەروها زۆر قورئان دەخوێنێت بۆ بەدەست خستنی پاداشت ، بەهەر پیتێک دە خێری بۆ دەنوسرێت ، مرۆڤ لەچارەکێکدا جوزئێک دەخوێنێت وسەد هەزار چاکەی دەس دەکەوێت ، وبا ئەم کارە زۆر بکات ، وبا کاتێک دابنێت بۆ بیر کردنەوە وتەدەبور ، وتەماشا کردنی کتابەکەی خودا وپەند وەرگرتن لێی ، خوای تەعالی فەرموویەتی : {وَلَقَدْ يَسَّرْنَا الْقُرْآنَ لِلذِّكْرِ فَهَلْ مِن مُّدَّكِرٍ} [(17) سورة القمر]
واتە : وه‌ به‌ دڵنیایی ئێمه‌ قورئانمان ئاسان كردووه‌ بۆ زیكرو یادكردن و په‌ندو ئامۆژگارى وه‌رگرتن، له‌فزو ماناو خوێندنه‌وه‌و له‌به‌ركردنیمان ئاسان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ په‌ندو ئامۆژگاری لێ وه‌رگرن .

پێویستە بیر بکەینەوە وپەند وەرگرین ، وپێویسته قورئان بیری خۆمان وغەیری خۆمان بخەینەوە ، خوای تەعالی فەرموویەتی، {فَذَكِّرْ بِالْقُرْآنِ مَن يَخَافُ وَعِيدِ} [(45) سورة ق]
واتە : تۆ ته‌نها به‌ قورئانی پیرۆز یادیان بخه‌ره‌وه‌ بۆ هه‌ر كه‌سێك كه‌ له‌ هه‌ڕه‌شه‌و سزای خوای گه‌وره‌ بترسێت .

جا ئایا کێ بیر دەکاتەوە ؟
ئەو کەسەیە کەترسی لەهەڕەشە هەیە ، بەڵام مرۆڤی بێ ئاگا وغافڵ ، کەم جار بیر دەکاتەوە ، بەداخەوە هەندێ لەوانەی خۆیان داوەتە پاڵ قوتابی زانست کەم تەرخەمن لەبەرانبەر قورئاندا ، دەیبینی کاتێ بۆی دەگونجێ زوو بێت بۆ مزگەوت پێش قامەت ، ودوای کردنی دوو ڕکات نوێژ ، قورئانێک دەگرێ بەدەستەوە ودەیخوێنێت ، واتە : تەنها لەکاتی دەس بەتاڵی وفەڕاغ دا قورئان دەخوێنێت گەرنا نایخوێنێت!

ئا ئەمە کێشەی زۆربەی قوتابیانی زانسته تەنانەت ئەوانەش کەقورئانیان لەبەرە ! ، هەندێ لەقوتابیانی زانست کاتێ کەبەتەواوی قورئانیان لەبەر کرد ئیتر واز دێنن ، بۆیە پێی دەڵێین : نەخێر براکەم ئێستا کاتی تۆ هاتووە وکاتی ئەوەیە پاداشتی قورئان خوێندن بەدەس بخەیت وبەلەسەر خۆییەوە بیخوێنیت وبیری لێ بکەیتەوە وئیستنباتی لێ بکەیت وبیکەیتە بیر خەرەوەی خۆت ، بێگومان ئەهلی قورئان تایبەت مەندیەکیان هەیە کەئەهلی خودان وتایبەتن بەخودا ، وپێویستە بەهەندێ شت بناسرێنەوە کەلەغەیری ئەواندا نی یە ، هەروەک ابن مسعود فەرموویەتی ، بەڕۆژو گرتن وشەو نوێژ کردن دەناسرێنەوە ، وەهەروەها بەخوێندنی قورئان وسود وەرگرتنی تایبەت وگشتگیر لێی دەناسرێنەوە ، ودەناسرێنەوە بەڕوو کردنە خوا لەکاتێکدا کەخەڵک بێ ئاگا وغافڵن ، بێگومان هاوڕێی قورئان پلەیەکی گەورەو تایبەتی هەیە .

الشيخ/ عبد الكريم الخضير

سەردان: ٢,١٦٧ بەش: ئادابەکانى طالب عیلم