واجبی قوتابی زانست ( طالب العلم ) لەکاتی فیتنەدا : ماڵپەڕی وەڵامەکان
واجبی قوتابی زانست ( طالب العلم ) لەکاتی فیتنەدا

بێگومان واجبی قوتابی زانست ( طالب العلم ) لەکاتی فیتنەدا ئەوەیە دەس بگرێت بەکتاب وسوننەتەکەی پێغەمبەرەکەیەوە -عليه الصلاة والسلام-، حەتمەن ڕزگار بوون لەم فیتنانە بەدەس گرتن بەکتاب وسوننەوە دەبێت ، تا بۆی دەکرێت بەگوێرەی پێویست نەبێ خۆی بەدوور بگرێت لەو شتانەی کەخەڵک خۆیان پێوە سەرقاڵ کردووە ، هەندێ کەس لەکاتی فیتنەدا تەماشا دەکات بزان خەڵک چ دەڵێن و چ کرا و چ وترا ؟
دەیبینی زۆربەی کاتەکانی بەجەریدە وڕۆژنامە وتۆڕە کۆمەڵایەتی وکەناڵەکانەوە بەسەر دەبات ، ئەرێ فڵان چی گوت ؟ ئەی چی بەفڵان وترا ؟
خۆی سەرقاڵ دەکات بەشتانێکەوە کەگەر زیانی نەبێت قازانجی نییە ، بەڵێ پێویستە مرۆڤ بەپێی پێویست بزانێت چ لەدەور وبەری دەگوزەرێ ؟ وەهەوڵ بدات خۆی سەرقاڵ بکات بەکتاب وسوننە و ئەو شتانەش کەیارمەتی دەرن بۆ تێگەیشتن لێی ، وگرنگی بدات بەعیبادەتە تایبەتەکان ، وەک زیکر ، جا زیکری عام ولەهەموو کاتەکاندا بێت یاخود تایبەت ولەکاتە دیاری کراوەکاندا ، وەهەروەها خۆی سەرقاڵ بکات بەخوێندنەوەی قورئانەوە بەو شێوەیەیی کەفەرمانی پێ کراوە ، وگرنگی بدات بەنوێژ وڕۆژوو ، وجگە لەم عیبادەتانەش کەبەڵگە هەیە لەسەر فەزڵ وڕێزیان ، لەفەرموودەی سەحیح دا هاتووە : ((والعبادة في الهرج كهجرة إلي))
واتە : عیبادەت کردن لەکاتی فیتنە وکوشتاردا وەک کۆچ کردن وایە بۆ لای من .

بۆیە پێویسته لەسەرمان گرنگی بەم شتانە بدەین ، وهەوڵی خۆ ڕاهێنان بدەین لەسەری ، وگرنگی بدەین بەنەخۆشی دڵ ودەروون وچارەسەری بکەین بەو شێوەیەیی کەلەشەرعەکەماندا هاتوە ، کەبێگومان پێویستمان بەشتی تر نییە ، وپێویستمان بەفڵان دکتۆری دەروونی ئەمریکی وبەڕیتانی ...هتد نی یە کەفڵان شتی وتووە ، چونکە ئێمە چارەسەری هەموو نەخۆشیەکمان لایە ، هەروەک خوای پەروەردگار فەرموویەتی : {وَنُنَزِّلُ مِنَ الْقُرْآنِ مَا هُوَ شِفَاء} [(82) سورة الإسراء]
واتە : وه‌ ئێمه‌ ئایه‌ته‌كانی قورئانى پیرۆز داده‌به‌زێنین كه‌ شیفاو ڕه‌حمه‌ته‌ بۆ باوه‌ڕداران شیفای ده‌روونی و جه‌سته‌یی، وه‌ شیفای دڵه‌ له‌ گومان و نیفاق و شیرك .
شیفایە بۆ چی ؟
بۆ هەموو نەخۆشیەکانی دڵ ، ولاشەش ، وزانایان لەم بارەیەوە نوسراویان هەیە کەیارمەتی دەرە بۆ مرۆڤ ، لەوانە زانایای موحەقیق ئیمام ابن القيم کە کتابێکی هەیە بەناوی ( القدح المعلى ) ، وبەگشتی کتێبەکانی پڕە لەم بابەتانە ، مرۆڤ گرنگی پێ دەدات چونکە یارمەتی دەرە بۆ تێگەیشتن لەکتاب وسوننە ، بۆیە پێویسته لەسەر ئینسان گرنگی بەم بوارە بدات ، وە بێگومان هەرکات مرۆڤ ڕاستگۆ بوو لەگەڵ خودا ، ئەوکات خوداش یارمەتی دەری دەبێت بۆ هەموو کارێکی خێر .
.
الشيخ/ عبد الكريم الخضير

سەردان: ٢,٢٥٩ بەش: ئادابەکانى طالب عیلم