چۆن فێرخوازی زانست دەبێتە كەسێكی دونیانەویست (زاهد)، وكەسێكی خاكی و بێ فیز و دڵی پەوەست بێت بە ‏خواوە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆن فێرخوازی زانست دەبێتە كەسێكی دونیانەویست (زاهد)، وكەسێكی خاكی و بێ فیز و دڵی پەوەست بێت بە ‏خواوە؟

بسم الله الرحمن الرحیم سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

پێویستە فێرخوازی زانستی شەرعی بارودۆخی خۆی بزانێت، بزانێت كە چەند هەژارو بێ دەسەڵات و لاوازە بەرانبەر بە خوای پەروەردگار سبحانە وتعالی، و پاشان ژیاننامەی پێغەمبەر بخوێنێتەوە كە چەند بێ فیز و خۆبەكەم زان بووە، چۆن جاری وا هەبووە دەشتەكیەك هاتووە بۆ لای و ملیوانی كراسەكەی ڕاكێشاوەو وتوویەتی ئەی محمد پێم ببەخشە چونكە كەسێكی كەلەماڵی خۆت وباوكت نابەخشی. جا پێغەمبەریش پێی بەخشیوەو فەرموویەتی " هیچ كەسێك نیە لەبەر خوا خۆبەكەم زان بێت، ئیلا خوا بەرزی دەكاتەوە".

جا بۆیە ژیاننامەی پێغەمبەر و هاوەڵە بەڕێزەكانی رضي الله عنهم یارمەتیدەرن بۆ ئەوەی مرۆڤ خۆی بەگەورە نەزانێت، و زانینی ئەو بێ دەسەڵاتی و لاوازی و هەژاریەی كە خۆی تێدایە و هەروەها هاوكاری موسڵمان دەكەن لەوەی كاروبارەكانی بەخوا بسپێرێت.
[الشيخ مقبل بن هادي الوادعي - رحمه الله - أسئلة السلفيين البريطانيين]

سەردان: ٢,٧٤٥ بەش: ئادابەکانى طالب عیلم