ئایا حوکمـی هەڵواسینی چاوەزار ونوشتە وپارێزبەند بە منـداڵ وئۆتۆمۆبــیل وماڵان وهاوشــێوەکانی دا چیە؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا حوکمـی هەڵواسینی چاوەزار ونوشتە وپارێزبەند بە منـداڵ وئۆتۆمۆبــیل وماڵان وهاوشــێوەکانی دا چیە؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

* ئەگەر ئەو کەسەی هەڵیدەواسێت بڕوای وابێت کە ئەو چاوەزارە سوود دەگەیەنێت لە گەڵ خوای گەورەدا ویان سوود دەگەیەنێت بەبێ خوای گەورە ئەوا ئەو کارەی بە (شرك أكبر) هاوەڵدانی گەورەی دەژمێررێت.
* ئەگەر ناوەڕۆکی نوشتەکە لە قورئانیش بێت ئەوا ئەویش جێگیر نەبوو کە هیچ یەکێک لە هاوەڵان (صحابة) شتێکی لە قـورئانی هەڵواسـیبێ، بەڵــکـو نەخۆشــیان دەهێــنا بۆ لایان وقورئان یان نزایان بەسەردا دەخوێند.
*بەڵام ئەگەر نوشــتەکە بریتی بێــت لە تەڵەسـم یان پیتی پارچەپارچەکراو کە لێی تـێنەگین، یان لەوانیە ناوی جنۆکەو عفریــتەکان بێــت وکــەســەکە هاواری پێــبکات وبڕوای پـێ هەبێت ئەوا دیسانەوە بە هاوەڵ دانان (شرک) دەژمێرێت.
گــرنگ ئەوەیـە ئەم نوشتــانە لە نێوان ئەفسانە (خــرافە) وهاوەڵـدانان (شــرک) دەبــیـنرێن. بەزۆریــش ئەو کەســانەی نوشــتەو پارێزبەندەکان هـەڵدەگرن باوەڕیان وایە ســوودیان پــێدەگەینــێت لـە گەڵ خـودا یان بەبێ خــودا، پەروەردگاری خــاوەن شـکۆش لە کتێــبە پــیرۆزەکەی دا دەفەرموێ: [ قُلْ أَفَرَأَيْتُم مَّا تَدْعُونَ مِـئن دُونِ الله إِنْ أَرَادَنِىَ الله بِـضُرٍّ هَلْ هُنَّ كاشــفات ضُرِّهِ أَوْ أَرَادَنِى بِرَحْــمَةٍ هَلْ هُنَّ ممــسكات رَحْمَتِهِ ].
واتا: پێمان بڵێن: ئەوەی هاواری پێــدەکەن جـگـە لە خـودای گەورە، ئەگەر خــودا بییەوێت زیانم پێبــگەیەنێت ئایا ئەوان دەتوانـن زیانــەکەی بڕەوێــننەوە، یان ئەگــەر خوا بییــەوێت سوودم پێبگەیەنێت ئایا ئەوان دەتوانن ئەو سودە بگرنەوە. هەروها دەفەرموێ: " وَإِنْ يَمْسَسْكَ اللَّهُ بِضُرٍّ فَلَا كَاشِفَ لَهُ إِلَّا هُوَ " واتا: ئەگــەر خــودا توشــی زیانێکــت بــکات ئەوا هیــچ کەسێک نایڕەوێنێتەوە جگە لە ئەو نەبێت.
ئەوەی خــودای گــەورە بیــەوێت بــێ گـــومان دەبـێــت، وباوەڕمــان بە قـەدەرە وباوەڕمـان وایە کە خودای گەورە لە کـتێـبە پـیرۆزەکەیدا دەفــەرموێ: " مَا أَصَابَ مِـن مُّصِيبَةٍ فِي الأَرْضِ وَلا فِي أَنفُسِكُمْ إِلاَّ فِي كِتَابٍ مِّن قَبْلِ أَن نَّبْرَأَهَا إِنَّ ذَلِكَ عَـلَى اللَّهِ يَسـِيرٌ * لِكَيْلا تَأْسـَوْا عَلَى مَا فَاتَكـُمْ وَلا تَفْرَحُــوا بِمَا آتَاكُمْ " واتا: هیچ زیان وبەڵایەک ڕووی نەداوە نە لەزەوی ونە لــە خــودی خۆتاندا ئیـللا لـە (لوح المــحفـــوظ) تۆمار کراوە، بێگومان بڕیاردان لەسەر ئەو شتانە لەلایەن خوداوە کارێکی زۆر ئاسانە. ئەمــەش بۆ ئەوەیە غەم نەخۆن بە هــۆی ئەوەی لە کـیستان چــووە وبەوەش دڵخــۆش نەبن کەپێــتان دراوە، خوای گەورە کەسـانی خۆبەگــەورەزان خۆهەڵکــێشی خۆش ناوێت، هەروەها دەڵێــت : " مَا أَصَابَ مِنْ مُصِيبَةٍ إِلَّا بِإِذْنِ اللَّهِ وَمـَنْ يُؤْمِنْ بِاللَّهِ يَهـْدِ قَلْبَهُ " واتا: هــیـچ بەڵا وناخــۆشی یەک تووشی هـیـچ کەســـێک نابێت بەفــەرمانی خــودا نەبــێــت، هەرکەسێـــکیـش باوەڕی بە خــودا هەبــێــت ئەوا خودا دڵـی ڕێنمووی دەکات بۆ لای خۆی.
بۆیە پێویسـتە لەسەر موسڵـمان کە پشـت بە خـودای پاک وبێگــەرد ببەستێت، وکاری وباری خـــۆی بە ئەو بســپـێرێت، چونکــە زۆرن ئەو کەسـانەی لەســەر باوەڕبوون بە نوشــتەو چــاوەزار مــردوون. " أَمَّنْ يُجِيبُ الْمُضــْطَرَّ إِذَا دَعَاهُ وَيَكْشِـفُ السُّوءَ وَيَجْعَلُكُمْ خُلَفـَاءَ الْأَرْضِ ۗ أَإِلَٰهٌ مَعَ اللَّهِ ۚ قَلِيلًا مَا تَذَكَّرُونَ " واتا: ئــایا چ زاتێ هــەیــە بچــێــت بــە هــاواری لێـــقەومــاو وبێدەرەتانەوە لەکاتێ هاوار لێـــکردندا وناخۆشــی وبەڵاکان لادەبات ودەتان کاتە جـێنشــینی گەلانی تری سەر زەوی، ئایا پەرســتراوێکی تر هەیە لەگەڵ خودادا (نەخێـر نی یە) بەڵام زۆر کەم بیردەکەنەوە.
هەروەها خــودای پەروەردگار دەفــەرموێ: " يَا أَيُّهَا النَّاسُ ضُرِبَ مَــثَلٌ فَاسْتـــَمِعُوا لَهُ ۚإِنَّ الَّذِينَ تَدْعُـونَ مــِنْ دُونِ اللَّهِ لَنْ يَخْلُقــُوا ذُبَابًا وَلَوِ اجْتَـمَعُــوا لَهُ ۖوَإِنْ يَسـْلــُبـْهُمُ الذُّبَابُ شَيــْئًا لَا يَسْتَنْقِذُوهُ مِنْهُ ضَعـُفَ الطَّالِبُ وَالْمَطْلُوبُ " واتا: ئەی خەڵکینـە نمــوونەیەک هــێــنراوەتەوە جـا گوێــی بۆ بگـــرن، بێگــومان ئەوانەی هــاواریان لێــدەکەن لەبری خــودا هەرگــیز ناتــوانن مێشــێک بەدی بێنن، هەر چەندە هەمووشیان بۆی کۆببنەوە، ئەگەر مێــشیش شتێکیان لێبـفڕێنێت ناتوانن لێی بسەننەوە، داواکـار وداوالێــکراو هەردووکـــیان لاواز وبێ دەســەڵاتن.
کەواتە بڕیار ئەوەیە کە دەبێت لەم جۆرە ئەفسانانە دوور بکەوینەوە، پێویستە لێی دووربکەوینە وپشت بە خوای پاک وباڵادەست ببەستین.

[الشيخ مقبل بن هادي الوادعي - رحمه الله -]

سەردان: ١٢,٦٣٠ بەش: شیرک و جۆرەکانى