ئەو كتێبانەی كە فێرخوازی زانستی شەرعی بیانكڕێت ، یان بیانخوێنێت ، و بۆیان بگەڕێتەوە کامانەن ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەو كتێبانەی كە فێرخوازی زانستی شەرعی بیانكڕێت ، یان بیانخوێنێت ، و بۆیان بگەڕێتەوە کامانەن ؟
پرسیار:

دەمانەوێت ئامۆژگاریمان بكەیت سەبارەت بەو كتێبانەی كە فێرخوازی زانستی شەرعی بیانكڕێت ، بیانخوێنێت ، و بۆیان بگەڕێتەوە ؟

یەکەم : لە بیروباوەڕدا :
1 ـ كتێبی : ( ثلاثة الأصول ) .
2 ـ كتێبی : (القواعد الأربعة ) .
3 ـ كتێبی : ( كشف الشبهات ) .
4 ـ كتێبی : ( التوحید ) .
وە ئەم چوار كتێبە لە نوسینی شێخی پایەبەرزی ئیسلام ( محمد ) ـی كوڕی (عبد الوهاب) ـ بەڕەحمەت بێت ـ .
5 ـ كتێبی : ( العقيدة الواسطية ) كە پرس و باسەكانی یەكخواپەرستی ناو و سیفەت ( توحيد الأسماء والصفات ) ـی تێدایە , یەكێكە لەباشترین ئەو كتێبانەی لەبوارە نوسراوەتەوە ، و شایەنی خوێندنەوە و پێداچوونەوەیە .
6 ـ كتێبی ( الحموية) .
7 ـ كتێبی ( التدمرية ) ، كە هەردووكیان دوو نوسراوی فراوانترن لە (العقيدة الواسطية ) .
وە ئەم سێ‌ كتێبەش لە نوسینی شێخی پایەبەرزی ئیسلام ( ابن تيمية ) یەن ـ بەڕەحمەت بێت ـ .
8 ـ كتێبی ( العقيدة الطحاوية ) لە نوسینی ( الشيخ أبي جعفر أحمد بن محمد الطحاوي ) ـە .
9 ـ كتێبی ( شرح العقيدة الطحاوية ) لە نوسینی (أبو الحسن علي بن أبي العز ) ـە .
10 ـ كتێبی ( الدرر السنية في الأجوبة النجدية ) لە كۆكردنەوەی ( الشیخ عبد الرحمن بن قاسم ) ـە .
11 ـ كتێبی ( الدرة المضية في عقيدة الفرقة المرضية ) لە نوسینی ( محمد بن أحمد السفاريني الحنبلي ) ، وە هەندێك ووتەی ڕەهای تێدایە پێچەوانەی پەیڕەوی پێشینە ، وەك ئەوەی كە دەڵێت :
وليس ربنا بجوهر ولا عرض        ولا جسم تعالى في العلى
بۆیە پێویستە فێرخوازی زانستی شەرعی لەلای شێخێكی شارەزا بەبیروباوەڕی سەلەفی بیخوێنێت ، بۆ ئەوەی ووتە ڕەهاكانی بۆ ڕوون بكاتەوە كە پێچەوانەی بیروباوەڕی پێشینە .

دووەم : كتێبی فەرموودە :
1 ـ كتێبی ( فتح الباري شرح صحيح البخاري ) ، كە لە نوسینی ( ابن حجر العسقلاني ) ـە .
2 ـ كتێبی ( سبل السلام شرح بلوغ المرام ) ، كە لە نوسینی ( الصنعاني ) ـە ، و كۆكەرەوەی نێوان فەرموودە و فیقهە .
3 ـ كتێبی (نيل الأوطار شرح منتقى الأخبار ) ، كە لە نوسینی ( الشوکاني ) ـە .
4 ـ كتێبی ( عمدة الأحكام ) ، كە لە نوسینی ( المقدسی ) ـە ، كە كتێبێكی كورتە و فەرموودەكانی هەموو لە صەحیحی بوخاری و موسلیمدا هاتوون یان لە یەكێكیان ، بۆیە پێویست بەگەڕان ناكات ، بۆ زانینی صەحیحی فەرموودەكانی .
5 ـ كتێبی (كتاب الأربعين النووية ) كە لە نوسینی (أبو زكریا النووي ) یە ، وكتێبێكی چاكە چەندەها ئاداب و پەیڕەو دەگرێتەخۆ ، وە چەندەها ڕێسای سودبەخشی تێدایە .
6 ـ كتێبی ( بلوغ المرام ) كە لە نوسینی ( الحافظ ابن حجر العسقلاني ) ، كتێبێكی سودبەخشە ، بەتایبەت ئەگەر باسی ڕاویەكانیش بكرێت ، و صەحیح و زەعیفی فەرموودەكان دیاری بكرێن ، وە تەحقیقی فەرموودەكانیش بكرێت .
7 ـ كتێبی ( نخبة الفكر ) كە لە نوسینی (الحافظ ابن حجر العسقلاني ) ، وە كە كتێبێكی كۆكەرەوەیە ، وە فێرخوازی زانستی شەرعی ئەگەر بەجوانی لێی تێبگات ، و هەموو شتێكی بزانێت ئەوە پێویستی بەزۆرێك لە كتێبەكانی زانستی فەرموودە نیە ، وە ( ابن حجر ) ڕێگە و شێوازێكی سودبەخشی هەیەلە نوسینیدا ، كە بریتیە لە پەیوەستكردن و دابەشكردنی برس و باسەكان ، بۆیە كە فێرخوازی زانستی شەرعی دەیخوێنێتەوە گەرم و گوڕیەكی تێدا دەبێت ، چونكە بونیات نراوە لەسەر وروژاندنی بیر و هزری خوێنەرەكەی ، و چەندەها ووتەی هەیە كە باشتروایە فێرخوازی زانستی شەرعی لەبەریان بكات ، چونكە پوختەیەكی بەسودە لە زانستی فەرموودەدا .
8 ـ وە شەش كتێبەكە (صحيح البخاري , ومسلم , والنسائي , وأبو داود , وابن ماجه , والترمذي ) ، كە ئامۆژگاری فێرخوازی زانستی شەرعی دەكەم خوێندنەوەی زۆریان تێدا بكات ، چونكە دوو سوودی دەبێت : یەكەم : گەڕانەوەیە بۆ بنەواكان .
دووەم : دووبارە كردنەوەی ناوی ڕاویەكان لە هزر و بیروهۆشیدا ، بەوەش وای لێدێت ناوی هەر ڕاویەك ـ بۆ نمونە لە سەندەكانی بوخاری ـ لە هەر سەنەدێكی تر دەبیستێت ، ڕاستەوخۆ دەزانێت كە لەڕاویەكانی بوخاریە و سودمەند دەبێت بەو سودە .

سێیەم : كتێبەكانی فیقهو شەریعەت :
1 ـ كتێبی (آداب المشي إلى الصلاة) كە لە نووسینی (شیخ الإسلام محمد بن عبد الوهاب) ـە .
2 ـ كتێبی (زاد المستقنع في اختصار المقنع) كە لە نووسینی (الحجاوی) ـە ، وە ئەمەش باشترین مەتنە فیقهیەكانە ، و كتێبێكی پیرۆز و پوخت و كۆكەرەوەیە ، شێخیشمان ( العلامە عبد الرحمن السعدی ) ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەم كتێبە لەبەر بكرێت ، ئەگەرچی خۆی مەتنی ( دليل الطالب ) ـی لەبەر كردووە .
3 ـ كتێبی (الروض المربع شرح زاد المستقنع) كە لە نووسینی (للشیخ منصور البهوتی) ـە .
4 ـ كتێبی (عمدة الفقه) كە لە نووسینی (لابن قدامة) ـە .
5 ـ كتێبی (الأصول من علم الأصول) كە كتێبێكی كورتە و دەرگا لە فێرخوازان دەكاتەوە .

چوارەم : كتێبەكانی میرات :
1 ـ كتێبی ( متن الرحبية ) كە لە نووسینی ( الرحبي ) ـە .
2 ـ كتێبی ( متن البرهانية) كە لە نووسینی ( محمد البرهاني ) ـە ، و كتێبێكی كورتی سودبەخش و كۆكەرەوەیە بۆ هەموو پرس و باسەكانی میرات ، وە من وا دەبینم كە ( البرهانية ) لە ( الرحبية ) باشتر بێت ، چونكە ( البرهانية ) گشتگیرترە لە ( الرحبیة ) لە ڕوویەكەوە و زانیاریەكانی فراوانترە لە ڕوویەكی ترەوە .

پێنجەم : تەفسیر و ڕاڤەی قورئان :
3 ـ كتێبی (تفسير القرآن العظيم) كە لە نوسینی (لابن كثير) ـە ، كە لەبابەتی ڕاڤەكردنی قورئان بە ئەسەەر شتێكی سودبەخش و متمانەپێكراوە ، بەڵام بەكەمی باسی زانستی ( الإعراب البلاغة ) دەكات .
4 ـ كتێبی (تيسير الكريم الرحمن في تفسير كلام المنان) كە لە نوسینی (الشيخ عبد الرحمن السعدي) ـە ، كە تەفسیرێكی باش و ئاسانە متمانەپێكراوە بۆیە ئامۆژگاری بە خوێندنەوەی دەكەم .
5 ـ كتێبی (مقدمة شيخ الإسلام في التفسير) كە پێشەكیەكی گرنگ و باشە .
6 ـ كتێبی ( أضواء البیان ) كە لە نوسینی (العلامة محمد الشنقيطي ) ـە ، كە كتێبێكی كۆكەرەوەیە لە نێوان فەرموودە و فیقهو و تەفسیر و أصول الفقە .

شەشەم : هەندێك كتێبی گشتی لە هەندێك زانسدا :
1 ـ لە زانستی ( النحو ) ـدا كتێبی ( متن الأجرومية ) كە كتێبێكی كورت و ئاسانكراوە .
2 ـ وە هەر لە زانستی ( النحو ) ـدا كتێبی ( ألفية ابن مالك ) كە پوختەی زانستی نەحوە .
3 ـ لە زانستی ( السيرة ) ـدا باشترین كتێبێك كە بینیبێتم كتێبی ( زاد المعاد ) كە لە نووسینی ( ابن القیم ) ـە ، كە كتێبێكی زۆر بەسودە باسی ژیان و سەرگوزشتەی پێغەمبەر دەكات لە هەموو بار و حاڵێكیدا ، پاشان سودەكانی دیاری دەكات .
4 ـ وە كتێبی (روضة العقلاء ) كە لە نووسینی ( ابن حبان البُستي ) ـە كە كتێبێكی بەسودە لەگەل كورتیدا ... .
5 ـ وە كتێبی ( سير أعلام النبلاء ) كە لە نووسینی ( الذهبي ) یە ، و ئەمەش كتێبێكی زۆر بەسودە ، پێویستە فیرخوازی زانستی شەرعی لێی بخوێنێتەوە و گەڕانەوەی بۆ بكات .
من فتاوى الشيخ محمد بن صالح العثيمين , كتاب العلم الصفحة ( 92 )

سەردان: ١٦,٣٧٨ بەش: ئادابەکانى طالب عیلم